لە نێوان مارکسییەکەی (سەلام عەبدوڵڵا) و نەتەوەییبوونەکەی (هاوڕێ باخەوان)دا ..قادر نادر ... بەشی کۆتایی
Friday, 30/04/2010, 12:00
هاوکێشەک لە هزرم دەخولێتەوە ، رەخنەگرتن لە دەسەلاتی کوردی بێ مۆڕە تر دەردەچیت ، لە هێزە ئۆپزسیۆنەکان !؟. وەلە حزب لە بەناوهەزاران ڕۆشنبیر !؟ بەلام ئەمە کاروانێکە دەبێت ئەو دیوارە زیاتر بشکێت . ئیتر با بکەوینە بەر تۆمەت و رەخنەو مۆرە لێ گرتن یان هەڵچون وتورەبونی کاتی هەندێ هاوڕێ ، کە رەخنەکانمان بۆ سەرنج دانی تێ بینی و ئاگادارکردنەوەیە نەوەک ئازاردانیان .
دوەم مانگ لەسوید بوم ، سەلام عەبدوڵا کەمپینی کاروانی ئاشتی دەست پێکرد ، دواتر لەمەسەلەی خەزرەجی و دروستکردنی کەمپینی ئەنفال وهەلەبجە وناوەندی چاک ، لە سەرەتا و جێ پەنجەی دیار بوو .بەلام هەر زوو لە سەر دەرکردنی بەیانامەیەکی حەمە سەعید لەگەل پۆلێ (ڕۆشنیرو کەسایەتی) روبەروی بۆوە ، لە کەمتر لە ٢ مانگدا ٢٥ بابەتی زیاتر لەسەر نوسی !؟ . دواتر چەند سالێک لەئێمە دورە پەرێز کەوتەوە ، بەلام ماوە ماوە ، لەتەک وشە و نوسینی کاری مەیدانی خۆی دەکرد ئەمەش جوانیەکی ئەو کوڕەیە .
لە هەردو هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 25.07 و عیراق 03.07 .. سەلام عەبدولڵا دو رۆژ جارێک بابەتێکی لەسەر گۆران بەتوندی دەنوسی !؟ .
لە وەلامی هاوڕێ باخەوان کە رەخنەی لەحزبی شوعی گرتبوو ، وەلامەکێکی پر لە هەلچون و بریندارکەر ی دایەوە . بۆیە ئەو پرسیارە م لا دروست بوو ، سەلام بۆ بەویژدانەوە لەگەل قەلەم دەجولێتەوە ؟ ئاخر کفرەکە لەکوێ دایە ئەگەر ئیستفزاز یان هەلەیەک بەرامبەر حزبی شوعیش بکرێت . بۆ بەو زمانە توندە وەلام دەداتەوە ؟
مەگەر حزبی شوعی لە ١٩ سالی رابردوی توانیبێتە خاوەنی ٢ نارەزایەتی جەماوەری بەرفراوانی خەلک بێت !؟
مەگەر ئەو حزبە لە رەخنەگرتنی لەدەسەلات لە ١٩ سالە ی دەسەلاتی سیاسی کوردی ، بەئاستی یەک هەفتەی میدیای ئەهلی ترس و جەبەروتی دەسەلاتی شکاندوە و ماهیەتی ئەو دەسەلاتەی بە خەلک ناساندوە ؟
مەگەر ئەندام پەرلەمانەکانی لە ٩٢ بەدواوە توانیویانە ، بۆ یەک جار هەڵوێستێکی بوێری و هەلایەکی سیاسی لەسەر دەیان تاوانی ئەم دەسەڵاتە لەپەرلەمان بکەنە بابەتی ڕۆژەڤی خەلک ؟
مەگەر پەرلە،مانتاری شوعی بەئاستی پەرلەمانتارانی (یەکگرتو وکۆمەل) لەسەر دەیان تاوانی دەسەلات لە گەندەڵی و دزینی داهاتی خەلک ، نارەزایەتیان دەربریوە ؟ ئاخر ئەمە لوتکەی تێک شکان و دۆرانی فیکری و بازرگانی کردن بە شوعیەت و خەلک نیە ، کە جۆتە پەرلەمانتارەکەی بەناو جەپ شوعی و زەحمەتکێشان ، وەک پەرلەمانتارانی دەسەڵات دەستە پڕ لەناپاکیەکانیان بەرز دەکەنەوە بۆ بودجە دزین ، کەچی ئیسلامیەکان دژی دەوەستنەوە !؟
مەگەر ئەو حزبە رۆلی نەبوو لە پەرتەوازەکردنی هەزران کادیری تێکۆشەری ؟
مەگەر ئەم حزبە نەبۆتە پاشکۆی دەسەڵات و حزبی بارەگا و میوانی بەردەوامی سەری رەش و قەلاچۆلان ....
پرسیار ئەوەیە ئەی هۆی چیە سەلام عەبدوڵلا رەخنەیان لێ ناگرێت ؟ کەرەخنەیەکیشی لێ دەگیرێت ، بەتوندترین شیوە دیتە وەلام ؟
ئایا نوسین و رەخنە ، دژ بەدیاردەی قێزەوەن و تاوانە یان بەکارهێنانێتی بۆ میزاج و قین ؟
سەلام زۆر ئازاری هەژارانی ولاتەکەمانی بەوێنەوە نیشان دەداین ،. بەلام کاتێک ئەندامانی لیستی گۆران شەری بودجەی ئەو هەژارانەیان دەکرد ، ئەو لەبڕی لانی کەمی بێ دەنگ بێت ، لەگەرمەی کەمپینەکەی دابوو . . زۆر جار بیرم دەکردەوە سەلامەکان بۆ لەم چرکە ساتە رەخنەبارانی گۆران نەوەک دەسەڵات دەکەن !؟ تۆ بڵیی گۆران مەترسیدارترو تاوانبارتر بێت ؟
گۆران نەک فریشتە نین ، بەلکو بەشێکی سەرکردایەتیەکەی . هەمان عەقلیەتی یەکێتین ، کەهەیانە شایستەی زیندانە نەوەک لافلێ دانی گۆران خوازی . ئەمە جگە لە نەبونی بەرنامەیەکی جیا لەدەسەڵات ، لەبواری نەتەوایەتی و دیموکراسی ، کۆمەلکوژیەکانی کورد و شەفافی بودجەی مادی و داوای لێ بوردن لەمێژوە ناشیرن و پر لەتاوانەکانیان لە ناو دەسەڵات و یەکێتی دا . بەلام هەرگیز ئەوان لەدەسەلات گەندەڵتر و مەترسیدارترنین کەهەندێ نوسەر بەخەڵک دەیان ناسێنن ؟
دلنیام لە پاکی هاوڕی باخەوان و سەلام عەبدوڵلا . کەهیچیان بە فیتی دەسەلات ، رەخنە لە(شوعی و گۆران) ناگرن . بەڵام ئایا قەلەم بەپێی دیاردە و روداو لای نوسەر چردەبێتەوە بۆ ناو دارستانی نوسین ، تا پێش بەتاوان بەرامبەر بە خەڵک بگرێت یان بۆ ململانێی شەخسی سەنگەر گرتن لەحزب بەکار دێت ؟
بەهیوای ئەوەی ڕێز لەپاکی و پەیامی قەڵەم بگرین ، کەرەخنەش دەگرین بێ پەرینەوە ، بەسەر هەلەی چواردەورمان . لەیادیشمان نەچیت لەنەبونی ئۆپزسیۆنێکی مەیدانی وبوێر ، پارتی ویەکێتی ئەو مافیایەی ئێستان . وەلە نامەیدانی و چەواشە و دروشم دەری ، هەزاران ڕۆشنبیر ی ئەو ولاتە ، لەناو ئەو هەموو ئازار و تاوانە دەژیین.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6db6ffb5
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست