دیسانەوە نەجات حسن سەرۆك وەزیرەگەنجەكەىومەكتەبى سیاسیى و پاراستنەحەیاتەكەى پارتى فریودایەوە ..
Friday, 27/02/2009, 12:00
كەركوك ڕەحیم ئاوا
بەرلە چەند مانگێ بەدەسكەوتنى هەندێك زانیارى ڕاست و دروست لە زارى گەورە بەرپرسێكى پارتیەوە كە بۆ خەڵك زۆر گرنگ بوو بیزانن وەك خۆى بێ كەم زیاد خستمانە ڕوو ، ئەویش بریتىبوو لەوەى كەكاكم نەجات حسن بەهۆى دەم چەوركردنى بەپارەو ئافرەت و ڕاقیسەكانەوە بۆجارى دووەم (دڵشاد پیروەت حدادى) بۆپۆستى ئەندامێتى ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركوك كاندیدكردەوە ناونیشانى بابەتەكەش بەم جۆرە بوو (نەجات حسن جارێكى تر شەریكى ساجیدەو بنەماڵەى سەدام حسێنى كاندید كردەوە بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاى كەركوك)
لێرەدا زۆر بەكورتى و بەنەرمى و بەڕوونى ئەوفێڵەى نەجات حسن وهەروەها درۆشاخدارودزیە زەبەلاحەكەشى دەخەینە ڕوو ، هەموكەس و خەڵكى كەركوك زۆر بەباشى دەزانن دڵشادپیروەت حداد هەتا سەر دەمارو خوێننەك پیاوى بەعس بووە بەڵكو لەوەش تۆخ تر پیاوى بنەماڵەى سەدام حسێن بوو ئەمەیان هیچ كەس ناتوانێ حاشاى لێوە بكات ، بەهۆى سود وەرگرتن لەو فەوزاو هەرایەى ئەمڕ كەركوك و لێنەپرسینەوەى پارتى و یەكێتى لەواقیعە تاڵەكە نەجات حسن وەك بێوەژنێكى هەناوسووتاوى ئاگرتێ بەربوو بۆهین و هێن و هێن .... كلكى ڕاست و چەپ لەگەڵ ئەو دڵشادحدادە خوێنمژە تێكەڵكردووە ، وەك خۆیان دەڵێن دڵشادحداد تەمسیل ونوێنەرایەتى كاك نێچیروان بەرزانى دەكات هاتۆتە مەیدانەكەو لافى كوردایەتى لێ دەدات نمونەیەكى زۆر ڕوون وتایبەتى دەخەینەڕوو لەڕۆژى 11- 02-2009 لەسایتەكەى نەجات حسنەوە هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە هەریەكە لە محافزى كەركوك عبدرحمن موستەفاونەجات حسن مسئولى لقى 3 و چەندكەڵەدزێك و لەناویشیاندا دلشادحدادى تیادایە گوایە پرۆژەیەك دەكەنەوە و ئەركى پرۆژەكە لەلایەن حكوومەتى هەرێمەوە لەئەستۆ گیراوە تەماشاى ئەم وێنەیە بكەن بەرلەساڵێ گیراوە و زۆر كۆنە بەڵام نەجات حسن بەكارى هێنا بۆمەرامى تایبەتى و دیسانەوە نەجات حسن سەرۆك وەزیرەگەنجەكەىومەكتەبى سیاسیى و پاراستنەحەیاتەكەى پارتى فریودایەوە ولەوەش خۆشتر و مەهزەلەتر ئەوەیە كاتێ هەواڵى ئەم پرۆژەیە بڵاوكرایەوە گوایە موناسەبەكە بەئامادەبوونى پارێزگارەكەى كەركوك بووە محافزى كەركوك كاك عەولرحمان موستەفا لەگەڵ كاكە عمرنامورتاحى ئێستا لە سەفەرى وڵاتى ئەڵەمانیا بوون و بەهەزاران كیلۆمەتر لەنەجات ودڵشادحدادى خوێن مژەوەدووربوون لێكدانەوەوقسەلەسەركردنەكەشى بۆ كاك نێچیروان بەرزانى و مەكتەبى سیاسى پارتى و پاراستنەحەیاتەكە بەجێ دێڵین ، پێشنیارێكم بۆ سەرۆك وەزیرە گەنجەكەى كوردستان هەیە وریابێت نەجات حسن نێچیروان بارزانى بە وەهم نەهێنێت بۆكەركوك پرۆژەیەكى بە ئامادەبوونى جەنابیان پێ بكاتەوە تكایە ووریا بن بێ ئاگادارى د.نورى و شێخ نەجاتى ئەنجوومەنى وەزیران ئەم كارە ڕوونەدات چونكە وەزعى كەركوك یەشتا ئارام نەبووەتەوە ئەمە ڕوونەدات ......بەڵام نەجات حسن ووریابە خەڵك لەگوێى گا نەنوستووە سەرۆك وەزیران نێچیروان بەرزانى لەخوێنى شەهیدان و باوكى خۆش ببێت لەم كارەت خۆش نابێت پشتگیریەكانى فس فس پاڵەوانەكان كە تۆ پشتت پێیان بەستووە لەئاستى سەرۆك وەزیروەك بەفرى ڕزۆك وان لەبەردەم هەورى باراناوى پڕڕەحمەتى سەرۆك وەزیران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست