بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


دەسەڵاتى ئۆلی غارشى : مالكى و عەرشەكەى نموونەى ئەو دەسەڵاتەن

Friday, 23/12/2011, 12:00






سەرەتا بۆ چونە ناو بابەتەكەوە پێوسیتە ماناى ئەم تێگە سیاسیە شیى بكەینەوە بزاین ئۆلى غارشى یان ئولى غاركى ماناى چیە ؟ ئولى غارشى ووشەیەكى یۆنانیە, لە زمانى عەرەبیشدا پێى دەوترێت (حكم القلعە) لە قورئانیشدا ئەم ووشەیە بەكار هێنراوە پێ یدەوترێت (الملأ) واتە : دەسەڵاتى كۆمەڵە خەڵكێك , ئۆلى غارشى جۆرێكە لە جۆرەكانى دەسەڵات بەشێوەیەك كە دەسەڵاتى ووڵات لەلایەن گرۆپێكى بچوكەوە بەڕێوە دەبرێت ئەم گروپە دەسەڵاتى ڕەهایان هەیە لە قۆرغ كردنى سەروەت و سامانى ووڵات و پلەو پایە سیاسیەكان و هێزى و سوپاى ووڵات , واتێنەگەین ئەم گروپە دەستور یان یاسایەك هەبێت پشتگیریان لێ بكات بەڵكولەسەرەتاى دروست بونیان خۆیان بە پارێزەى دەستور و یاسا دەناسێنن و بەردەوام باس لە دەستور و یاسا دەكەن بەڵام لەگەڵ دروست بوونى هێزو دەسەڵاتیان ئەوكات هەرچى شتێك پارێزگارى لە دەسەڵات و كورسیەكانیان بكات لاى ئەوان ئەوە دەستورو یاسایە ئیتر كاریان بە دەستورو یاسا نامێنێت , ئۆلى غاركى بۆیەكەم جار لەلایەن ئەفلاتۆنەوە بەكارهێنراوە لە كتێبى (الجمهوریە)دا ئاماژەى بۆ كردوە پاشان ئەرستۆیش لەدواى ئەفلاتۆن ڕونكردنەوەى زیاترى لەسەر كردوە و ئاماژەى بەوەداوە كە ئەم جۆرە دەسەڵاتە پشت بەسەروەت و سامان دەبەستێت بەبۆچونى ئەرستۆ دەسەڵاتى ئۆلى غارشى زۆرجار بە زوڵم و ستەم كۆتایى پێ دێت
دەسەڵاتى ئۆلى غارشى بەسێ شێوە دروست ده‌بێت:
1- لە ڕێگەى شۆرشى جەماوەرییەوە:هەندێ جار ئەو شۆرشانەى كە دروست دەبن ناتوانن ئەو ئامانجانە بەدەست بهێنن كە لە پێناویدا شۆرش كراوە ئەمەش وادەكات كۆتاى شۆرشەكە ببێتە دەسەڵاتى گروپ یان وەكو شۆرشى فەرەنسا لە ساڵى 1789 ئەم شۆرشە ئەگەرچى هەندێك ئەنجامى باشى هەبوو بەڵام دواتر دەسەڵاتى نابلیۆنى لێ بەرهەمهێنرا كەملى نا بە داگیركردنى چەندین وڵاتەوە , یاخود وەكو شۆرشەكەى قەزافى لە 1ى سێبتەمبەرى 1969 كەناوى لێنا شۆرشى (فاتح) بەڵام بینیمان ئەو شۆرشە چۆن گۆرا بۆ دەسەڵاتى ئۆلى غارشى. هەرئەمەشە واى كردوە كە هەندێكەس تەحەفوزایان هەبێت لەسەر بەهارى عەرەبى ئەگەرچى ئەو شۆرشانەو شۆرشەكانى بەهارى عەرەبى جیاوازیان هەیە .
2- لەڕێگەى كودەتاى سوپاوە : نموونەى ئەم جۆرە زۆرە نزیكترینیان كودەتاى سەدام حوسێن بوو لە فیبرایەرى 1963 بەهەمان شێوە دەسەڵاتى سەدام حوسێن و كودەتا چیەكانى گۆرا بۆ دەسەڵاتى ئۆلى غارشى.
3- لەڕێگەى سندوقەكانى دەنگدانەوە: وەكو هەڵبژاردنى هیتلەر كە كرا بە ڕاوێژكارى ئەڵمانیا بەشێوەیەكى دیموكراسى لە ساڵى 1933 سندوقەكانى هەڵبژاردن تێیدا كرا بەدادوەر بەڵام دواتر ئەم دەسەڵاتە گۆڕا بۆ گروپێكى نازى ئۆلى غارشى. بەهەمان شێوە هەڵبژاردنى مالكى بۆجارى دوەم لە ڕێگەى سندوقەكانى دەنگ دانەوە , زیاتر قسەمان لەسەر ئەم بابەتە دەبیت.

دەسەڵاتى ئۆلى غارشى لە عێراق .و نورى مالكى بە نموونە .
نورى مالكى كە بۆجارى دووەمە لەسەریەك بۆ پۆستى سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا و توانى بۆ جارى دوەم حكومەت پێك بهێنێت لە ئێستادا بەشێوەیەك لە شێوەكان باس لەوە دەكرێت كە مالكى و حزبەكەى بەرەو دەسەڵاتى گروپ هەنگاو دەنێن و تەنانەت ئەمریكاش دركى بەم مەترسیە كردوە بەتایبەتى ئەم هەواڵە زیاتر باس و خوازى لێوە دەكرێت لە نێو میدیاى سوننەكاندا بەڵام كورد بێ هەلویستە لەم بارەیەوە جونكە ئەو دەسەڵاتەى لە كوردستاندا هەیە دەسەڵاتى بنەماڵەو گروپێكە دەمێكە ئەم دەسەڵاتە لە كوردستان هاتوەتە ئاراوە هەڵبەتە دەسەڵاتى كوردى ئەم جۆرە دەسەڵاتەیە كە زۆرجار باسى لێوە دەكەن وەكو نمونە بۆ عێراقى بگوازنەوە .بۆیە دەتوانین بڵێین دەسەڵاتى ئۆلى غارشى كوردى لە شەرى برا كوژیەوە دروست بوە كە كوردستانى كرد بە دوو جەمسەر جەمسەرى سەوزو جەمسەرى زەرد .ئەگەر ئەم نمونەیە بگوازرێتەوە بۆ عێراقیش دڵنیابن دواى شەرێكى زۆرى سوونەو شیعە بەهەمان شێوە ئەوێش دابەش دەبێت بەسەر دوو جەمسەرى سوننە و شیعەدا .

ئایە دەسەڵاتى مالكى بوە بە دەسەڵاتى ئۆلى غارشى
نورى مالكى توشى غرورێكى زۆر هاتوە بەهۆى پشتگیرى كردنى تەواوى لەلایەن ئیران و پێشتر سوریا و لەدواى سەردانەكەى بۆ ئەمەریكا رەفتارى ئەم دیكتاتۆرە تازە پێگەیشتوە گۆڕاوە زۆر لە جاران توندتر لیدوان و رەفتار دەكات.
دواى ئەوەى كە مالكى خولى یەكەمى دەسەڵاتى تەواو كرد و هەڵبژاردن هاتە ئاراوە حیزبى دەعوە كە ناوبراو سەرۆكایەتى دەكات بەشدارى هەڵبژاردنیان كرد و لسیتێكیان پێك هێنا بەناوى لیستى دەوڵەتى یاسا ئەمەش سەرەتاى دەركەوتنى دەسەڵاتە ئۆلى غارشیەكەى نورى مالكى بوو ئەگەرچى توانى لەژێر ناوى (دەولەت القانون) بۆجارى دووەم سەركەوتن بەدەست بهێنێت بەڵام دواى سەركەوتنى و پێك هێنانى حكومەت ئەوەى پشتگوێ خرا لە حكومەتەكەیدا یاسابوو ئێستاشى لەگەڵدا بێت بەڵام هەروەكو لەسەرەتاوە باسمان كرد ئەم كۆمەڵە خەڵكانە دواى بە دەست هێنانى هێزو دەسەڵات ئیتر كاریان بە یاسا نامێنێت بۆ نمونە مالكى لە حكومەتى پێشوتر و لەم حكومەتە نوێیەیدا چەندین كەس لەحیزبى دەعوە لە بابەتى گەندەڵیدا تێوەگڵان و چەندین بەڵگەیان لەسەر ئاشگرا كرا بەڕێگەى یاسایى بەڵام رێگە نەدرا دادگا كارى خۆى بكات وەزیرى بازرگانى سەر بەحیزبى دەعوەبوو باشترین نموونەیە كە خودى مالكى ڕێگربوو لە دادگایى كردنى ئەو نمونەیە مشتێك بوو لەخەرمانێك بۆیە نەك ئێمە بریار بدەین بڵێن دەسەڵاتى مالكى لە ئێستادا دەسەڵاتێكى شۆلى غارشیە بەڵكو ئەوە ڕەفتارى خۆى و حیزبەكەیەتى كە ئەوەمان پێدەڵێن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە