کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆرانكاریەكانى ئەم دواییەى جیهانى عەرەبى شیعە ناچار دەكات تەنازولى زۆر بۆ ئەمریكاو كورد بكات

Wednesday, 14/12/2011, 12:00






زۆر جار قسەى زۆر لەسەر ماددەى(140) دەكرێت و بتوبۆڵى زۆر دەكرێت سەبارەت بە جێبەجێنەكردنى ئەو ماددەیە، عەرەبەكان بە تایبەت شیعەكان تۆمەتبارى سەركردەكانى كورد دەكەن بە جێبەجێ نەكردنى ئەو ماددەیە، دوا جاریان لێدوانى ئیبراهیم جەعفەرى بوو بۆ كەناڵى(nrt) كە لە هەواڵەكاندا باسى كرد، بەڵام نازانم درێژەى چاوپێكەوتنەكە لەو كەناڵە پەخش نەكرا یان من نەمبینى. بەهەر حاڵ قەناعەتێك دروست بووە كە جێبەجێنەكردنى دەگەرێتەوە بۆ هەندێك لەسەركردەكانى كورد كە گوایە رێكەوتنى ژێربەژێریان لە گەڵ دەوڵەتانى ناوچەكە هەیە سەبارەت بەم مەسەلەیە، كە ئەمەش لەوەیە لە ئایندەدا دەربكەوێت.
من پێم وایە كورد دواى روخانى سەدام حسین هەلى بۆ رەخسا (ئەمرى واقع) بسەپێنێتە سەر عێراقداد وئەو ناوچانە بكاتە بەشێك لە هەرێم كە ئەمە لە هەندێك لەو ناوچانە بە دى دەكرێت، بەڵام لە هەمووى نا، ئێستاش زەمینەى سەپاندنى ئەمرى واقع بە باشى لە ئارادا هەیە بە تایبەت پاش روودانى گۆرانكارییەكان لە جیهانى عەرەبى بە تایبەت ئەوەى لە سوریا روودەدات، شیعەكان دەزانن بەشار ئەسەدى عەلەوى(شیعە) ناتوانێت بۆ هەتا هەتایە حوكمى زۆرینەى سونە بكات كە زیاتر لە(70%) ى گەلى سوریا پێك دێنن، شیعەى عێراق دەزانێت لە هەموو لایەكەوە بە دەوڵەتى ئیسلامى سونە گەمارۆ دراوە و گیانێكى تایفەگەرى بەهێز لاى هاوڵاتیانى ئەو دەوڵەتانە هەیە، تەنیا دەروازویەك مابێتەوە بۆ شیعەى عێراق دەوڵەتى ئێرانە بەڵام ئێرانیش دوچارى دەیان كێشەى ناوخۆیى و دەرەكى بووەتەوە، لەولاشەوە هەر وەك و چەند مانگێك پێش ئێستا لە وتارێكمدا بۆ كوردستان پۆست نوسیبووم كە پێشبینى ئەوەم كردبوو دروستبوونى قەوارەى تایبەت بە سونەكان لە عێراقدا شتێكى حەتمییەو سونەكان هەوڵى بۆ دەدەن، ئەوەتا ئێستا ئەوە لە ئارادایە، لە بەر ئەم هۆكارانە لەوە دەچێت شیعەكان دەسبەردارى كورد نەبن و هەرچۆنێك بێت رازى بكەن بۆ ئەوەى بە هاوپەیمان بمێننەوە هەروەها دەسبەردارى ئەمریكاش نەبن، چونكە لە دواجاردا بە تەنیا ناتوانن رووبەرووى تواناى بەشەرى و ماددى دەوڵەتە ئسلامیەكانى سونەكانى ناوچەكە ببنەوە بە تایبەت دواى رووخانى حكومەتەكەى بەشار ئەسەد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە