کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستور CONSTITUTION چییە؟

Friday, 10/07/2009, 12:00


لایەنەكانی پیكهاتەی دەستور
1- لایەنی زمانەوانی دەستورئەو بنەما یاسایی و پڕینسیبەیە كەجەستەی دەولەت وئاسایشی تاك وكۆ مسۆگەروسەقامگیردەكات گشت چالاكییەكانی كۆمەڵگا لەسنوری دەستنیشانكراوی نیو دەستورەوە لە ئامیزدەگرێ .
2- لایەنی بابەتی : دەتوانین بیكەین بە دوولقەوە
A. پتەوكردنی پەیوەندی دەسەڵات(حكومەت)لەتەك كۆمەڵ(محكوم)بەدەستنیشانكردنی ماف وئەركی هەرلایەكیان(تاك بەرامبەر بە دەوڵەت .دەوڵەت بەرامبەر بە تاك) لە سنوری كۆمەڵێك پرینسیبدا.
B. پتەوكردنی ئەركی لیپسراوان لەدەزگاكانی دەوڵەت و پەیوەندی گشت شێوە دەسەڵاتەكانی دەوڵەت بە كۆمەڵەوە.
3- لایەنی شێوەیی:كۆمەڵێك پابەندبوونە بەشێوەیكی تایبەتی ئامادەدەكرێت.لیژنەیەكی تایبەتی لە مافناسان توژینەوەی لەمەردەكەن ولایەنەكانی یاسیی دەخەنە ژیر پرسیارەوە.دواجار دەخرێتە بەردەم پەسەندكردن یان لەریگەی دەسەلاتی تشریعی پەرلەمانەوە یان دەخرێتە بەردەم راپرسی كۆمەڵەوە.
چاودیری دەستور:دەكرێت وڵاتێك بە ڕەزامەندی كۆی كۆمەڵ دەنگ لەسەر دەستورێك بدەن .لێ لە هەمان كاتدا دەسەڵاتی گەندەڵ و دیكتاتۆر لە پرینسیب و كاری دەوڵەتیدا بەكارنەهینن یان لەبەرژەوەندی خۆیان هەڵسورێنن .بۆیە دەستوری باشیش پیویستی بە چاودیری باش هەیە.وەك دەستوری ئیستا عیراق وبەكخستنی لە لایەن بەغدادەوە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكانی باشوری كوردستانەوە هەیە.
دەستور گریبەستێكە لە نێوان دەسەڵات و دانیشتوانی وڵاتێكدا .دوای ئەوەی پسپۆرانی بۆاری یاسایی و دەستوری دەقی دەستورێك دەخانە بەر بیركردنەوە ودەنگدانی تاكی كۆمەڵ ودەسەڵات. تاكی كۆمەڵیش هەروەك هەموو پرۆسێسێكی هەڵبژاردن بە پێی بڕواوبەئازادی خۆی بڕیار لەسەر دەستوردەدا.یانی بریاری كۆی كۆمەڵ دەقی دەستور پەسەنددەكات یان نایكات .دەسەڵاتی كۆمەڵ لەدوو شیوەیە(پەرلەمان وكۆمەڵ لەریگەی دەنگدانەوە) هیچ دەسەڵاتێك ناتوانی بانگەشەی دیموكراسی بكات.گەردەستوریك پیادە بكات دوورلەویستی كۆمەڵ وپەرلەمان بەدور بێت .پەرلەمانیش تا ئەو ساتە دەتوانی بڕیار لەمەڕ دەستوربدا كەماوەی ئەكتیفبوونی مابێ.

پەرلەمان چییە:
پیكهاتەی ئەو كۆمەڵە مرۆڤەن كە لە ئەنجامی دەنگدانی كۆمەڵ بۆ(ماوەكی دیاریكراو)متمانە دەدرێ پیان دەبنە ئەندامی پەرلەمان.
دەنگی پەرلەمان وراپرسی پەرلەمان.تائەوماوەیەی كەدەستور بۆاری پیداون دەنگیان دەبیستریت وڕۆڵیان كاریگەری دەبێت دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراو بەپیی سیستەمی گشت جیهان ئەو پەرلەمانە ڕۆڵی نامینێ.بۆیە نەك بریار بەڵكو بۆیان نیە(ئاودەستی wc)ساختومانی پەرلەمان بەكاربهینن.


مافی مرۆڤ ئاشتی و ئارامی یەكیكە لە ویستەمرۆیەكانی مرۆڤیایەیتی
سەرتای مافی مرۆڤ بنەمایەكی سروشتی هەیە كە پابەندە بە مافە سروشتیەكانی مرۆڤەوە گەورەترین وپیرۆزترین مافییش بۆ مرۆڤ ( ئازادی) یە دوای ئەم مافەش گۆڕدرا بە دەستوریك كەتیدا مافاكان دەپارێزی یەكی لە كونترین دەستور دەستوری ( بارونات) بوو ساڵی 1215 لە ئینگتەردا پیادەكرا بۆ دەستنیشانكردنی دەسەڵاتی مەلیك. پەرشكردنی مافی مرۆڤ سالی (( Die Habeas-Corpus- akte 1679 1* .كە تیدا جەغت لەسەر مافی مرۆڤ دەكاتەوە.كە ئازادیەكەیەتی.
جەغتكردن لە مەر مافی مرۆڤ لە دەستوردا لە ئەمەریكا سالی 1776دواجار مافی مرۆڤ دوای شورشی فرنسی سالی 1789بەخەستی جەغتی لەسەركرایەوە دوای ئەمانە بوو بە چمكیكی دەستوری نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە مادەی(1/3) ئاشكراكردنی مافی مرۆڤ لە 10/دیسمبەر سالی 1948 گەشەیكردو لە 16/دیسمبەری 1966 جەغتیان لەسەر یەكەم : مافی مدنی و سیاسی .دووهەم : مافی ئابوری كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری .بۆ هەموو مرۆڤ وەك تاك و كۆ وەك گەل و نەتەوە كرایەوە . هەر لە ئەنجامی ئەم گۆرانەدا لە دەستوری جیهاندا یاسای دژە جینوساید لە 9/دیسمبەر 1948 ریكەوتنامەی 21/ئۆگۆست 1949 تایبەت بە پاراستنی مرۆڤ لە كاتیكی كۆنفلیتی گەرم و بەكارهینانی چەكدا ریكەتنامەی كاری نیو دەولەتی لە 9/ یۆلوی 1948 بۆ كاری سەندیكان یاسای پاراستنی پەناهەندە لە 28/یۆلو 1951. پەیمانامەی دژی رەگەزپەرستی و 21/ دیسمبەر 1965. یاسای نەهیشتنی چەوسانەوەی ئافرەتان لە 18/ دیسمبەری 1979. یاسای دژایەتیكردنی ئەشكەنجە لە 10/ دسیمبەر 1974. پەیمانامەی تایبەت بە پاراستنی مافی منداڵان لە 20/ نۆفمبەر 1989. لە سالی 1995 كۆنفۆانسیكی لە بكین لەبارەی مافی ئافرەتانەوە كرا یەكیتی پەرلەمارنی جیهانی لەنیودەلهی 1997 كەتیدا جەغت لە هاوبەشیكردنی ئافرەتانەوە كرا لە كایە سیسیەكاندا ئەمانە گشتی كۆمەڵە چالاكییەكی نیودەوڵەتین كە جەخت لەسەر مافی مرۆڤ بە پاڵپشتی دەستوریكی كەدەبیتە بنەمای كاری ریكخراوە نیودەولەتی.*2

(كەسێك دەستی پیس بێ ناتوانی كاریكی پاك بكات )ئەمە بۆچوونی منە.
كۆمەڵگای مدنی هەمیشە دەبی ملكەچی یاسا بێ.یاسا نیشتمانی ئەو یاسایە كە هەمیشە پالپشتی تاكی كۆمەڵ بێت بەرامبەر بەدەسەڵاتی حكومەت. لەهیچ كۆمەڵگایەكدا دیموكراسی پیادەناكرێت بێ ریزگرتن لە مافە مرویەكان.وەكی غاندی دەڵێت(بۆچونی من بۆ دیموكراسی ئەوەیە كە مافی بیهیزەكان بەرامبەر مافی بەهیزەكان بێت) گۆتاری سیاسی هەردەسەڵاتێك ئەگەر بەتاڵبێت لە پیداویستیەكانی تاكی كۆمەڵ ئەوە ئەو وتارە ووتاریكی پوچە.ووتاری گۆڕان و فەلسەفەكەی وتاریكی پر مانایە كە دیتدا گشت تویژە و چینكی كۆمەڵایەتی دەكات بە خاوەنی ماف ئەویش لە ئامیزی دەستوریكدا دەبێت كە تەواوی تاكەكانی كۆمەڵ دەنگی لەسەر بدەن.
ڕەوشتی دەوڵەت لە ڕاستیدا ڕەوشتی خاوەن بڕیارەكانە,18 ساڵ ماوەیەكی زۆرە بۆ تیگەیشتنی مۆرالی سیاسی
كوردی . شكستخواردنی ویستی دەسەڵاتی ملهور و دیكتاتور بەرامبەر بە ویستی كۆمەڵگا لەدژایەتیكردنی سەپاندنی دەستوریكدا لە ویستی بەرژەوەندی خویدا سەركەوتنی راستیەكە كە پیش ئیمە گەلانی جیهان پیگەیشتون.ڕەوتیگۆڕان زۆردەمیكە سیسیتەمی ژیانی و رووی چركەی تاكەكانی ودنیا گۆریوە. لە كرۆكی گۆڕاندا ویستك هەیە كە هەمیشە لە ویستی گۆڕاندایە واتە ڕەوتی گۆڕان هەمیشە خۆی دەگۆڕی. ئەم سەردەمە سەردەمی سیستەمی دیكتاتۆر و تاكڕەوی ملهوری خیزان نیە ئیمەی كوردیش بەشیكین لەم جیهانە بۆیە هەلمژینی هەڵالەی گۆڕان و هاوبەشیكردنی لە پرۆسیسی كلۆبالیزمدا مافیك و پیویستیەكی رۆژە, هەڵویستی رۆشنیبران و دلسۆزانی كورد دژی دەستوریك كە هیچ بنەمایەكی زانستی و یاسای تیدا نەبوو سەركەوتنی توانای گەلە. لەم ساتەوەختەدا كە ئیمە چاوەری هە ڵبژاردن دەكەیەن گەورەترین هەڵەی دیكاتۆری كوردی سەپاندنی دەستوری خۆویست بووە نەك گەلویست ئالیرەدا باشترین بەڵگە لەبەر دەست كۆمەڵانی خەڵكدا بەرامبەر بە بەلینە درۆكانی دەسەڵات ئەو هەوڵە شكستخواردوەی دەسەڵات بوو بۆ سەپاندنی دەستورەكەی. ئەم پیرۆزبای گەرەكە لە گشت ئەو پینوس و ئەو مرۆڤە مەزنانەی وتیان نووسیان (نا بۆ دەستوری سەپاو) بەڵی بۆ ئازادی و دیموكراسی و هەڵبژاردنێكی ئازاد.

1*:Dokumente der Freiheit.. Reinhard Pohanka Frankfurter Rundschau 2009
*2: العالم الجدید .. بین الاقتصاد والسیاسە والقانون. احمد فتحی سرور دار الشرق

فرانكفۆرت.10-07-2009
[email protected]

پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە