کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کشه‌ کشه‌ پۆپه‌ ڕه‌شه‌ ، میوان جارێ دووجار خۆشه.

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


هه‌ڵبژاردنی مانگی حه‌وتی پار جه‌لالیه‌کانی کرده‌ میوانێکی ڕه‌زا گران و ده‌م وچاو مۆن ومڕو مۆچ. له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ فروفیساڵیان قورس بوه‌، ئێدی که‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی بنین و دیداریان ناکا.

له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه‌، ئه‌بوو چه‌ندین کاری وایان بکردایه‌، نه‌ختێ خۆیان شیرین بکردایه‌و هه‌رچۆنێ بوایه‌ ، چس له‌و دۆڕاندنه‌یان بکردایه‌و په‌ڕه‌یه‌کی نوێیان هه‌ڵبدایه‌وه‌، که‌چی نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌یان نه‌کرد، به‌ڵکه‌ ئاغای تاڵه‌بانی جگه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ که‌بوونه‌ مایه‌ی دۆڕاندنی ، هه‌ستا به‌چه‌ندین هه‌ڵه‌ی نوێ و زیاتر ڕوو ڕه‌شکردنی خۆیی و بانده‌که‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ، که‌ خه‌ڵکی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر لێان ته‌کینه‌وه‌.

گه‌ر نه‌ختێ له‌و هه‌ڵانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن وه‌بیربخه‌یه‌نه‌وه‌ ته‌نها بۆ به‌رچاو ڕوونی، هه‌روه‌ك داکۆکی کردن که‌ ئه‌ندامه‌ پایه‌ به‌رزه‌کانی حزبی به‌عس وداڵده‌نیان. وه‌یان ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان و داکۆکی کردن له‌نزار خه‌زره‌جی و هه‌ریه‌ك له‌سوڵتان هاشم و ته‌ها محێدین مه‌عروف و وه‌فیق سامه‌رائیی . وه‌ له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ سازشکردنه‌ چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌که‌ی بۆ مه‌سعود وپارتی له‌سه‌ر حسابی خوێن وهیلاکی ئه‌ندامانی بانده‌که‌ی خۆی . وه‌یان شوبهاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ك خه‌ونێکی شاعیرانه‌. ئه‌مانه‌ هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ مێژوو وه‌ك خۆی بۆی تۆمار کردون، وه‌وای له‌ ده‌نگده‌ری کورد کرد، که‌ گه‌لێ به‌ووریایی و ئاستێکی به‌رپرسیارییه‌وه‌ گورزی که‌مه‌ر شکێنی لێبداو له‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا توشی هه‌ناسه‌ سواری بکا.

تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ په‌شۆکاوو سه‌رلێشواوو بوو که‌دوای ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ، که‌وته‌ نێو چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌تر له‌وه‌ی ڕابردوو که‌ زیاتر قوڕه‌که‌ی بۆ خه‌ست کردنه‌وه‌، که‌ جارێکی دی ده‌نگده‌ر نه‌توانێ باوه‌ڕیان پێبکا.

له‌و هه‌ڵه‌ نوێیانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ که‌ڵه‌که‌کراوه‌کاندا کردیانن، جارێکی تر و له‌مانگی سێ دا دۆڕاندنێکی تر بده‌ن به‌ته‌نگه‌ی جه‌لالیه‌کاندا، وا به‌کورتی باس له‌هه‌ندێکیان ئه‌که‌ین که‌ ئه‌بنه‌ هۆکاری گه‌وره‌ بۆ به‌ته‌واوه‌تی کشانه‌وه‌و پووکانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان.

یه‌کسه‌ر دوای ده‌رئه‌نجامه‌کانی مانگی ئه‌یلولی پار، جه‌لالیه‌کان ئه‌بوو دانبنێن به‌و هه‌ڵه‌ سه‌ره‌کیانه‌ی له‌پشت دۆڕاندنه‌که‌یاندنه‌وه‌ بێ، که‌چی هه‌مویان خسته‌ سه‌ر کادیره‌کانی خواره‌وه‌و خۆیان لێ بێبه‌ری کرد، لێره‌دا وه‌ك نمونه‌، سه‌عدی پیره‌ پێوابوو سه‌رکرده‌کان هه‌ڵه‌ نین، به‌ڵکه‌ کادیره‌ پله‌ دووه‌کان پێوسته‌ هه‌موو نوشستیه‌کان له‌خۆبگرن، که‌ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ بوو. پاشان به‌هۆی ئه‌م شرۆڤه‌کردنه‌ هه‌ڵه‌یه‌وه‌ ، که‌وتنه‌ وێزه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌حساب ده‌نگیان داوه‌ بۆ گۆڕان ، جا یان ده‌رکران وه‌یان گوێزرانه‌وه‌. که‌به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان ودژایه‌تی گۆڕانخوازان گه‌یشته‌ ئاستی تیرۆر و کوشتن.

دواتر ئه‌بوو پلینێۆم چاره‌سه‌ری هه‌ندێ له‌و زامانه‌ی بکردایه‌، که‌چی هاتوو زیاتر قوڵی کردنه‌وه‌، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ش، په‌یمانی به‌ناو ئاکار واژوو کرا، که‌چی دی ته‌که‌تول وباڵ باڵین نه‌مێنێ، که‌چی ئێشتا مه‌ره‌که‌بی واژووه‌کان ووشك نه‌بوبۆوه‌، ئامۆژنه‌ هێرۆ کرا به‌ مه‌سئولی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك.

پاشان تاڵه‌بانی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕاشکاوی دژایه‌تی خۆی بۆ کاك نه‌وشیروان دووپاتکردوه‌و، هه‌موو ئۆباڵه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی نوشستیه‌کان هه‌بون ، خستیه‌ سه‌ر ئه‌م هاوڕێیه‌ی خۆی. که‌ئه‌مه‌ش جارێکی دی گه‌لێ به‌زه‌قی له‌سه‌ری شکایه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر پێ ڕسوابوو.

ئاغای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان زیاتر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌بوو به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کورد له‌به‌غداو هی هه‌رێمیش ، گه‌لێ به‌سانایی و به‌بێ به‌کار هێنانی مافی فیتۆ، واژووی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ساڵ کرد، که‌به‌هۆیه‌وه‌ کورد تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ بوه‌و ، ده‌رئه‌نجامیش دۆڕاندنی چه‌ند کورسیه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی نوێی لێ که‌وته‌وه‌.

به‌ڵام له‌هه‌مووی ناخۆش ترو تاڵتر، تاڵه‌بانی بۆ جارێکی تر ڕازی نه‌بوو که‌ عه‌لی کیمیاوی له‌سێداره‌ بدرێ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا وای له‌و دۆزه‌ کرد که‌ گه‌لێ بێبایه‌خی کردو دواتر ناوبراو له‌سه‌ر که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سێداره‌ نه‌درا.

دیاره‌ هه‌ڵه‌کان ئه‌مه‌نده‌ زۆرن ، وای له‌ ده‌نگده‌ر کردوه‌ که‌ به‌بێ هیچ ئاووڕدانه‌وه‌و دوودڵیه‌ك ده‌نگ نه‌دات به‌جه‌لالیه‌کان ، ئه‌وه‌تا هه‌نووکه‌ تاڵه‌بانی پاساو بۆ به‌عسیه‌کان دێنێته‌وه‌و به‌به‌عسی سه‌دامی و ناسه‌دامی ناوزه‌ندیان ئه‌کا، وا ئه‌زانێ به‌و جۆره‌ درۆیانه‌ی خه‌ڵکی فریو ئه‌دا، نازانێ ئه‌م جاره‌ش گۆزه‌که‌ ته‌نها له‌سه‌ر خۆی وتاقمه‌که‌ی ئه‌شکێته‌وه‌ و بۆدواجار ئه‌بنه‌ په‌ندی زه‌مانه‌ و توڕ ئه‌درێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە