کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک لەو دونیاوە بۆ ســەرانى کورد

Saturday, 06/06/2009, 12:00


لە : (ڕۆ موو هیون) ســەرۆکى پێشــووى کۆریاى باشــوورەوە

بۆ : ســەرانى کورد لەو بەشــەى کوردسـتان کە ناســراوە بە باکوورى عێراق

ســڵاو

من لە جێگا و مەکانەتێکدام کە ئەخلاق و عورف ڕێگەم پێ نادات دەســتپێکى نامەکەم بە جنێو و ڕیســواکردنى ئێوە دەســت پێ بکەم بۆیە دووبارە ئەڵێم ســـــــڵاو. جارێ تامن لە ژیاندا بووم نەمبیســتبوو میللەتێک کە خۆى داماو و پارچە پارچەکراو بێ کەچى لە پارچەیەکیدا دوو ســەرۆکى هەبێت و ئەو پارچەیەشــى دوو لەت کرابێت و هەریەکەیان بە لایەکدا پەت پەتێنى پێ بکەن ئەوەى من لە داب و عورفى میللەتان و ووڵاتان دیبووم تەنها ســەرۆکێکیان هەبووە و زۆربەیان خەڵک و میللەتەکانیان بە ویســتى خۆیان هەڵیان بژاردبوون وەک خۆم کە لە ســاڵى 2003 تا 2008 بۆ ماوە پێنج ســاڵ ســەرۆکایەتى ووڵاتى خۆم کرد کاتێ وادەى ســەرۆکایەتیم تەواو بوو تەنها بۆ یەک دەقیقەش بە پێ ى یاســا و دەســتوورمان نەمتوانى و کەســی دیکەش نەیتوانى درێژى بکاتەوە ، نەک وەک لاى ئێوە کە ئەو پێو دانگانەتان خســتۆتە ژێر پێتان و دەتانەوێ تا ئەبەد نەک ســەرۆکایەتى میللەت بکەن بەڵکوو بە ســەر میللەتەکەتانەوە کەڵەگایى بکەن ، وەکوو بیســتوومە یەکێکتان ســەرى لە لێوى قەبر ئەلەرزێ و لە ئان و ســاتدایە بەرەو ئەم دنیایەى لاى من بێت کەچى بە هەڵپەى ســامان کەڵەکە کردنەکەى و خۆ ســەپاندنەکەى بە کەڵەگایى بە ســەر میللەتەکەیەوە لەوە دەچێ بە تەمابێت هەزار ســاڵى دیکە بژى، ســەیر ئەوەیە بیســتوومە پارێزەریشــە و ماف و یاســاشى خوێندووە ئەى خاک بە ســەرى ئەو میللەتە کە محامى و یاســا ناســى واى هەبێت، ئەو ســەرۆکە بە حســاب کراوە بە ســەرۆکى عێراقیش بەڵام دەســتى بە ســەر عێراقە غەیرە کوردەکەیدا ناڕوا تەنانەت کوردســتانەکەشــى بەشــێکى عایدى ئەوە، ئەو بەشــەش میللەتەکەى هەموو دەمیان لێ کردۆتەوە لە بەر حوکمى ناعەدالەتى و گرانى و بێکار کردن و نانبڕینى خەڵک و تەرخان کردنى بودجەو ســامانى ئەو بەشــە تەنها بۆ خۆى و خاو و خێزانەکەى و دەســت و پێوەندەکانى دەورو بەریان، ئەڵێن هەڵبژاردن ئەکرێت کەچى بایى دەیان ملیۆن دۆلار ســەیارە و دەمانچەى کڕیوە ئەیبەشــێتەوە بەســەر کەســانى نەفس نزمدا تا دەنگیان بکڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن بۆ حیزبەکەى ئەو حیزبەى ئەندامەکانى ئێســتا بەکۆمەڵ بە جێ ى ئەهێڵن و چى دى کەڵەگایى ئەویان بەو جۆرە پێ قبوڵ ناکرێت، لە کاتێکدا ســەروەت و ســـامانى ئەو میللەتە والێدەکات کە لە 40% ى هاو ووڵاتیەکانى ژیانیان لە ژێر هێڵى هەژاریدایە، لە کاتێکدایە کە خەڵکێکى زۆر لە بەر بێ جێ و ڕێ یى لە ژێر دار و پەردوودا دەژین، لە کاتێکدایە کە 10 ســەعات کارەبا دەدات بە میللەتەکەى لە بەرامبەریدا دەیەوێت مانگانە چەند بەرامبەرى مووچەو دەرامەتى هەر خێزانێک پارەى کارەبایان لێ بســتێنێ، واتە وا بڕوات ئەیەوێ ئە پیلانە پیادە بکات کە بە ڕاپۆرت بۆیان ناردووین کە ژنەکەى حەزئەکات هەموو موڵک و ماڵ و زەوى خەڵک بکڕێتەوە و خەڵکەکەى ســەرى خۆیان هەڵگرن چونکە بەو جۆرە ژیان و حاڵیان ناڕوات و ناچار ئەبن موڵک و ماڵیان هەڕاج فرۆش بکەن و بیفرۆشــنەوە بەوان ، ئەمە مشــتێکە لە خەروارى تەماعى ئەو ســەرۆکە ئەمە ســەرەڕاى خاوەندارێتى کۆمپانیاى مۆبایلى پڕ دەســتکەوت و کارگەکانى چیمەنتۆ و دروســت کردنى شــار و هوتێلى بڵند بە ســەدان ملیۆن دۆلار کە هەمووى بە ناوى کەســانى دیکەوە نیشــان داوە بەڵام خەڵکەکەى هەموو ڕاســتیەک دەزانن. ســەرۆکەکەى دیکەشــیان لە شــارێک لەولاتر جێگیر بووە و ئەمیان لەو خراپتر لە گەندەڵى و پاوان کردنى بودجە و ســــامانى میللەت و ناعەدالەتیدا، کەس و کار و عەشــیرەتەکەى هاووڵاتى دەرەجە یەکن و باقى خەڵکەکەى دى تەنها نۆکەرى و قاپیەوانى ئەوانیان پێ بڕاوە بە غەیرى ئەوە کەس بۆى نیە بژى، ئەمیش ســەرۆکى حیزبێکە کە هەموو شــتێکە بەس دیموکراتى نیە کەچى ناویان ناوە پارتى دیموکراتى کوردســتان، لە ســایەى ئەمیشــدا لەو لایەى ئەو زوڵمى بزنى شــاخدار ئەســەپێت بە ســەر بزنى بێ شــاخدا و پیاو کوژیان هەیە کە بە ئاشــکرا و بە بەر چاوى خەڵکەوە هەر بە هەوەس خەڵکى کوشــتووە کەچى بەپێ ى یاســاى ئەوان بۆخۆى تلى لى لى ئەکات لە دیواخانى ســەرۆکدا. ئەى ســەرانى ئەو بەشــەى میللەتى کورد من لێرەوە لە بەهەشــتەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنێرم ئامانج لە نامەکەم نەســیحەت کردنتان نیە چونکە نەســیحەت بۆ کەســێکە کە نیەتى کارى خراپى هەیە بەڵام نەســیحەت ئەکرێ تا لە ئەنجامدانى پەشــیمان ببێتەوە، بۆیە تازە نەســیحەت بۆ ئێوە کەڵکى نیە بەڵکو ئامانج لەم نامەیەم ئەوەیە کە پێتان ڕابگەیەنم کە من لە بەر ئەوەى لە مێژووى مرۆڤایەتیدا یەکەم ســەرۆکى گەندەڵ بووم کە تەنها لە ســەر وەرگرتنى بەرتیلى شــەش ملیۆن دۆلار لە ســەرمایەدارێکى ووڵاتەکەم خۆم دادگایى بکەم و خۆم بکوژم بۆیە خوداوەند ئێســتا منى لە بەهەشــتا داناوە و کردوومى بە نموونەى ویژدانى پاک،لە کاتێکدا ئەو بەرتیل وەرگرتنەى من کە شــەش ملیۆن دۆلار بووە بە پێ ى ئەو ڕاپۆرتانەى لە میللەتەکەتانەوە ئەگاتە دەســتم تەنها خەرجى مانگى کوڕێک یا کوڕەزایەکتانە یان لە ســەر یەک مێز و مەراســیمێکدا ســەرفى دەکەن، ئەى هەش بەســەرى میللەتەکەتان کە گالووشــى وەک ئێوەى بووە بە تووشــەوە. دەمەوێ پێتان ڕابگەیەنم کە من ئێســتا خوداوەند بەهەشــتى پێ بەخشــیوم و کردوومى بە ســەرۆکى دەســتەى نەزاهەت بۆ دادگایى کردنى ســەرانى گەندەڵى جیهان پاش ئەوەى مەرگ ڕەوانەى ئێرەیان دەکات ، پێتان ڕادەگەیەنم کە ئێوە چ بە هۆى تەمەن کە بە بەرتانەوە نەماوە وە چ بە هۆى ناڕەزایەتى خەڵکەکەتان کە پەنگى خواردۆتەوە لە ســەر ئەو چڵێســى و نادادگەریەى کە بەرپاتان کردووە بەم زوانە ڕەوانەى ئەم دنیایەى لاى ئێمەتان ئەکەن و ئێمەش لاى خۆمانەوە هەموو ڕێ و شــوێنێکى یاســاییمان ئامادەکردووە بۆ دادگایى کردنتان چونکە پەروەندەى گەندەڵى و گوناهەکانتان بەرامبەر میللەتەکەتان زۆر ئەسـتوور بووە ،وە لیســتى هەموو ســەرانى گەندەڵکار و پاوانخوازەکانى دنیام بە درێژایى مێژوو لایە کە خوداوەند کۆپیەکى پێ داوم بۆ دادگایى کردنیان، بەڵام ســەیر لەوەدایە کە لەو هەموو مێژووە دوور و درێژەى مرۆژایەتیدا و ئەو هەموو میللەت و نەتەوانەى ســەر گۆى زەوى ناوى ئێوە لە ڕیزبەندى یەکەم و دووەمدایە ئینجا دوایى نزیکان و دەســت و پێوەندەکانى دەور و بەرتان و ئینجا ئەچێتە ســەر ســەرانى وڵاتان و میللەتانى دیکە، تەنانەت ژمارەیەکى زۆر شــایەتمان لایە کە ئێوە هاتن ئامادەن لە دژتان شــایەتى بدەن ئەوانیش ئەو میللەتە بێتاوان و نەگبەتەن کە بە شــەڕە ناوخۆیى و ماڵ کاولکەرەکەتان دنیاى فانیان بە جێ هێشــت ، خۆتان حازرکەن ئەو ڕۆژە وادەى نزیک بۆتەوە و دنیاى فانیش وەفاى بۆ کەس نیە. بڕواناکەم وەک من جورئەتتان هەبێت خۆتان لە گوناه پاک بکەنەوە و کە هاتنە ئەم دنیا خوداوەند وەک نموونەى ویژدانى پاک بتانکات بە نائیبى من.

ڕۆ موو هیون/ســەرۆکى پێشــووى خۆکوشـتوى کۆریاى باشــوور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە