عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی به‌ناوی مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانییه‌وه، مۆبایلی كارگێرێكی پارتی (حجیز) ده‌كات
Friday, 01/06/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3ی سلێمانیدوێهێ ئێواره‌كه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاراستنی لقی 4 له گه‌ره‌كی راپه‌رین پێڕاگه‌یاندین، كه شه‌وی رابردوو عه‌بدوڵوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی له یانه‌یه‌كی مه‌یخواردنه‌وه به سه‌رخۆشی ئاگاداری دلشادی به‌رده‌ستی كردووه، كه به‌ناوی مه‌كته‌بی سه‌رۆكه‌وه بچێت ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایلی شه‌خسی ره‌ئوف ڕه‌باتی گارگیری پیشووی لقی 21 و جێگری مه‌كته‌بی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی پاریزگای سلێمانی بگرێت.
به پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی پاراستن وتی، کە عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی زۆری خواردبوویەوە، ئه‌و كارگیره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت به‌ناچاری مۆبایله‌كه‌ی ته‌سلیم به دلشاد كردووه، كه به‌ناوی (مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی)یه‌وه لێی وه‌رگرتووه، تا ئه‌وه‌ی ڕه‌ئوف ره‌باتی پێی ڕاگه‌یاندوون كه ئایا شه‌خسی جه‌نابی سه‌رۆك ئاگاداره كه ئیوه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه مۆبایله‌كه‌م لێوه‌رده‌گرن، دلشاد گوتویه‌تی: له‌مرۆوه من نوینه‌ری سه‌رۆكم چی ده‌كه‌ی بیكه؟
هەر دوێنێ ئه‌و كیشه‌یه گه‌یشته ئاساتێك كه پاراستن به ناچاری كیشه‌كه بگه‌یەنێته سه‌رووی خۆی به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه شه‌ماڵ عه‌لی له هه‌ڵویسته‌كه‌ی دوو شه‌وی ڕابردووی ره‌ئوف ره‌باتی توڕه‌یه، به‌وه‌ی كه له كه‌ناڵی كه‌ی ئین ئێن، دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی لێدوانی داوه، ئەمەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە، كه له تۆڵه‌ی ئەوەدا عه‌بدوڵوه‌هاب عه‌لی، بە سەرخۆشی ئەو سوکایەتییەی بە ره‌ئوف ره‌باتی کردووە، لە لایەکی دیکەوە ئه‌وه‌ش زانراوه ره‌ئوف ره‌باتی چاوه‌روانی بڕیاری مه‌كته‌بی سه‌رۆك ده‌كات لەو بارەیەوە، بە قسەی خۆی ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵویستی خۆی ده‌خاته روو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست