کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتیی نیشتیمانی مووچه‌ بۆ چه‌ند ئه‌ندامێکی حیزبی دیموکرات ده‌بڕێته‌وه‌

Saturday, 25/08/2012, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست 7 /  سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان مانگانه‌ بڕی 150.000 دینار بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبی دیموکراتی ئێران بڕیوه‌ته‌وه‌، ناوه‌کانیش هه‌ردوو لا له‌سه‌ری رێککه‌وتوون و به‌ کۆنتڕۆڵی ئیتیڵاعاتی ئێرانیشدا تێپه‌ڕێوه‌. سه‌رچاوه‌که‌ وتی مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ی ناویان هه‌لده‌بژێردرێت له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێت ره‌زامه‌ندی ئیتیلاعاتی ئێرانی له‌سه‌ر بێت، واته‌ که‌سایه‌تییه‌کان ده‌بێت مه‌ترسی نه‌بن بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ بۆ به‌کردنه‌ جاشی ئه‌و که‌سانه‌. سه‌رچاوه‌که‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی وتی ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا یه‌کێتیی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی خۆی نادات، لێ ئه‌میان سیاسه‌تێکی ده‌ره‌کی له‌ پشته‌
سه‌رچاوه‌که‌ دیسان ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد، که‌ بڕیاری بڕینه‌وه‌ی موچه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌، لێ ئه‌مه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێسای بودجه‌ی په‌رله‌مانه‌. سه‌رچاوه‌که‌ی نێو وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی ناوی 50 که‌سی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد، که‌ ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ وه‌ک به‌ڵگه‌ ناوه‌کانیان بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ ناوه‌کان وه‌کو سیسته‌می ناوی سیانی عێراقی، نه‌ک ئێرانی ناونووسکراون، چونکه‌ هه‌موویان ناسنامه‌ی عێراقیشیان بۆ ده‌رکراوه‌، هه‌روه‌ک له‌ بڕیاره‌ نهێنییه‌که‌ی هه‌ردوو حیزبه‌که‌دا هاتووه‌، مه‌رجێکی تێدا هاتووه‌، که‌ ئه‌م هه‌وادار و پێشمه‌رگانه‌ی حیزبی دیموکرات، ده‌بێت پاره‌که‌ بۆ مه‌به‌ستی ئاودانکردنه‌وه‌ی وڵات به‌کاربهێنن، واته‌ ئه‌وانه‌ی ناو ئۆردوگاکان ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌کاندا زۆریان تێدایه‌ که‌ له‌ ئۆردوگاکاندا دانیشتوون و ئاینده‌یه‌کی نادیار چاوه‌ڕوانیان ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ زۆر به‌ دوور درێژی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه‌ پێداین، هه‌روه‌ها بۆ کوردستانپۆست دوا و وتی: هه‌ڵبه‌ته‌ بڕێک له‌و ناوانه‌ ساخته‌ن و له‌ مێژه‌ له‌ حیزبی دیموکراتیش دابڕوان.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناوی که‌سه‌کان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Iran/listi_hdk.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە