کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نجانی شه‌قڵاوه‌ ، 10 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌ده‌سه‌لات..

Tuesday, 22/03/2011, 12:00


مژده‌ مژده‌ دوای شكاندنی ده‌رگای ترس و پشتگیری كردن له‌ خۆپێشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی گه‌نجانی گۆران خوازی شه‌قڵاوه‌ش كه‌پێش ئێستا به‌یان نامه‌یه‌كیان له‌ناو شه‌قڵاوه‌ بڵاَو كرده‌وه‌ وه‌ له‌زۆر شوێنی جیاجیایان هه‌ڵواسی بوو ئه‌مرۆ هاتنه‌ مه‌یدان و ئه‌گه‌ر تا ده‌ ڕۆژی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ده‌نگیانه‌وه‌ نێت فلكه‌ی ناو بازاری خانزادی شه‌قڵاوه‌ ده‌كه‌نه‌ میدانی ئازادی وه‌ هیچ گوێ‌ ناده‌نه‌ گرتن و تۆقاندن و كوشتن ...
له‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠١١/٣/١٨ گه‌نجانی شه‌قلاوه‌ یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد له‌ ڕیگای سایتی شه‌قلاوه‌ پۆست گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست به‌لام ئێستا هه‌ندێك گۆڕانكاری و خال زیاد كراوه‌ له‌ م یاداشته‌ نوێیه‌ی كه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین له‌م به‌رواره‌ی خواره‌وه‌ .
بۆ / سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَمی كوردستان. به‌ڕیَز

بابه‌ت داواكاری

ئیَمه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجیَكی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ین، وه‌ك هه‌ست كردن به‌ لیَپرسراوه‌تی و ده‌ربڕینی خه‌مخۆریمان بۆ شاره‌كه‌مان ویستومانه‌ له‌ ڕیَگای ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌وه‌ په‌نجه‌ بخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندیَك له‌ كیَشه‌ و گرفت و كه‌م و كوڕیه‌كانی شاره‌كه‌مان، وه‌هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ ڕیَكه‌وتی (19/3/2011) وه‌ك به‌ژداریمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زایانی شاره‌كه‌مان كرد، كه‌ گۆڤاری شه‌قڵاوه‌ پیَی هه‌ڵسابوو،
بۆیه‌ وه‌ك هه‌ماهه‌نگیَك له‌ نیَوانمان یاداشت نامه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد به‌هیواین له‌ماوه‌ی دیاری كراو كه‌ (10) ڕۆژه‌ بڕیاری جیَبه‌جیَ كردنی بدریَت، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته‌ بواری جیَ به‌جیَ كردن وه‌لام نه‌درێینه‌وه‌ ،له‌ماوه‌ی دیاری كراودا ئه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كی ترده‌گرینه‌ به‌ر؟.

/1 گرینگی دان به‌ تواناكانی گه‌نجان، له‌ ڕیَگای كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ریَكی ڕاهیَنان و مه‌شق پیَكردن به‌ پیَی ماده‌ی (19) له‌ بڕگه‌ی (13) له‌ده‌ستوری هه‌ریَمی كوردستان.

/2 كردنه‌وه‌ی هۆبه‌یه‌ك بۆ ناونووسین كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌داوای هه‌ڵی كاركردن ده‌كه‌ن، وه‌ پۆلین كردنیان به‌پیَی پسپۆرو كارامه‌ی و لیَهاتوی بێت.

/3 دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی ڕاویژكاری پسپۆران له‌ خه‌لكی شه‌قلاوه،‌ بۆ دانانی به‌رنامه‌یكی تۆكمه‌ بۆ به‌ره‌و پیشبردنی شه‌قلاوه‌.

/4 به‌ڕیَوه‌به‌ری پۆستی هه‌ر ئیداره‌یه‌ك له‌شه‌قڵاوه‌ چوار ساڵی بڕیـبیَت ده‌بیَت له‌پۆسته‌كه‌ی لاببردریَت، وه‌ كه‌سیَكی شیاو له‌ شویَنی دابنریَت كه‌ گونجاو بیَت له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌ و پسپۆریه‌كه‌ی.

/5 درووست كردنی (500) پیَنج سه‌د شویَنی نیشته‌جیَبوون له‌ ڕیَگای سوود وه‌رگرتن له‌ ڕیَگای سندووقی نیشته‌ جیَبون به‌قیست بۆ لاوان و كریَچی یه‌كان به‌شیَوه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی نهیَنی.

/6 هه‌ڵوه‌شاندنه‌‌وه‌ی گریَبه‌ستی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ی كه‌له‌شه‌قڵاوه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌ جیَبوون درووست ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌ لیَی سوود مه‌ند نین، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌ویه‌ مساته‌حه‌كان كه‌ تاكو ئێستا نه‌كه‌وتونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كرد به‌پێی یاسا.

/7 چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌ی زه‌وی كریَچی یه‌كان كه‌ بۆماوه‌ی (5) پیَنج ساڵه‌ دابه‌ش كراوه‌ به‌ڵام تاكو ئیَستا سوودمه‌ند نه‌بوونه‌ بۆ درووست كردنی خانوه‌كان.

/ 8گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و موڵکانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌س ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ یان به‌ پاره‌ی ڕه‌مزی فرۆشراون.

/9 چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌ی ته‌جاوز به‌ پیَی یاسای مه‌ده‌نی، وه‌ڕیَگرتن له‌و دیارده‌ ناشارستانیه‌ته‌، وه‌هه‌ر خانویَك به‌م شیَوه‌یه‌ درووست كرا له‌به‌رواری (1/4/2011) ئه‌وا ته‌خت بكریَت.

/10 هه‌مواركرنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ی (5) پیَنج سه‌باره‌ت به‌ باغه‌كانی نیَو شه‌قڵاوه‌.

/11 كردنه‌وه‌ی كۆلیَژیَك له‌سنووری شه‌قڵاوه‌، له‌گه‌ڵ (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان) و (گه‌شت و گوزار).
/12 درووست كردنی پاركیَكی گه‌وره‌ له‌شه‌قڵاوه‌، له‌گه‌ڵ درووست كردنی پاركه‌ بچووكه‌كانی نیَو گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌قڵاوه‌ كه‌ له‌ماسته‌ر پڵانی شه‌قڵاوه‌ بۆ سه‌وزایه‌ دانراوان، له‌گه‌ڵ درووست كردن شاری یاری مۆدیَرن.

/13 كردنه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌ك كه‌هه‌موو به‌شه‌ جیاوازه‌كانی له‌خۆ بگریَت، وه‌ك هۆڵه‌كانی (شانۆ) و (میوزك) و (ویَنه‌كیَشان) و (كتیَخانه‌).

/14 -درووست كردنی مه‌له‌وانگه‌یه‌كی مۆدیَرنی داخراو.

15/ /دروستكردنی بینایه‌كی به‌ڕیَوه‌به‌رایه‌تی شویَنه‌واری شه‌قڵاوه‌.

16/ دیار كردنی پشكی شه‌قڵاوه‌ له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و (25.000) هه‌زاره‌ی
كه‌ بڕیاره‌ دابمه‌زریَت به‌پیَی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریَمی كوردستان.

17/ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی كشتوكاڵی له‌ گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری شه‌قڵاوه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی (میری).

18/ ئه‌م خاڵانه‌ ده‌گریَته‌وه‌:-
أ- تاپۆكردنی خانوی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان.
ب- خانووبه‌ره‌ی (مفوز تاپۆ) چاره‌سه‌ر بكریَت.
ج- پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بگاته‌ ناوچه‌كانی (كاوانیان) و (قه‌ڵاته‌سوور) و (ده‌ربه‌ند).

19/ به‌یه‌ك چاو سه‌یر كردنی یانه‌ وه‌رزشیه‌كانی كوردستان بكرێت، له‌باره‌ی پیَدانی مه‌نحه‌ی مانگانه‌ به‌ پیَی یاریه‌كان و چالاكیه‌كانیان.

20/ دانانی بورجیَك(تقویه‌) له‌سه‌ر چیای سه‌فین بۆ به‌خش كردنی كه‌ناڵه‌ ناوه‌خۆیه‌كانی هه‌ولیَر تاكو هاوڵاتیانی سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ سوودمه‌ندبن بۆ گواستنه‌وی به‌رناكان و یاریه‌كانی وه‌رزشی.

21/ گۆڕیَنی پله‌ی (بنكه‌ی پۆلیسی هاتو چۆ) و (به‌رگری شارستانی)
و (ئاو ئاوه‌ڕۆكه‌كانی شه‌قڵاوه‌) بۆ پله‌ی به‌ڕیَوه‌به‌رایه‌تی.

22/ خیَرایی له‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نیَو شه‌قڵاوه‌.

23 / كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌ی میللی له‌شه‌قڵاوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی كه‌م ده‌رامه‌ت.

24/ په‌له‌كردن له‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ جیبه‌جی كردنی پرۆژه‌ی چیای سه‌فین.



ویَنه‌یه‌ك بۆ/
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. به‌ڕیَز
پاریَزگاری هه‌ولیَر. به‌ڕیَز
21-3 -2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە