کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ویستم ببم بەسەرۆكى هەرێم بەڵام هاوڕێكانم نەیانهێشت

Monday, 18/05/2009, 12:00

1198 بینراوە


بەڕێزان لەوانەیە ئەم مانشێتەتان لاسەیربێت بەڵام من بەڕاستیمە،كەگوێبیستى جەنابی سەرۆكى هەرێم بووم كە خەڵكى تریش بۆیان هەیە خۆیان كاندید بكەن چاوەڕوانى ئەو مەرجانەم دەكرد كەدەبێ لەوكەسە بێتە دی كەسەرۆكایەتى هەرێم دەكات، هەركەگوێبیستى مەرجەكان بووم گشت مەرجەكانم بەزیادەوەوش تێدا بوو، بۆیە بەحەماسەتێكى پڕكێ بڕكێ لای هاوڕێكانم ئەوەم دركاند كەبەتەمای ئەوەم ناوى خۆم تۆماربكەم بۆئەم كێ بڕكێ یە، بەڵام ئەوان لایان سەیربوو گووتیان بەڕاستتە یان گاڵتەمان لەگەڵ دەكەیت ؟!منیش ووتم وەڵا بەڕاستمە چونكە ئەگەر سەرۆكایەتى وەك بەڕێزمسعودبارزانی بێت بەخوا باشترم پێ دەكرێت ئەگەر وەك أحمدی نەژادیش بێ ئەوەبەبابى منیش ناكرێ، گووتیان چۆن؟گووتم برائازیزەكانم :ئەگەر سەرۆكایەتى ئەوەبێ كام شوێنى بەرزو خۆشە لەكوردستان هی تۆبێت وكەس بۆی نەبێ بەلاى دا تێپەڕبێت وكام قەێری بەرزو خۆشە گوزەرانى تیابكەیت ومۆنیكاكانت هەموویان یەك ڕەنگ ومۆدێل بن وكاتێك بتەوێ بچیتە شوێنێك گشت جادەكان بگیرێت وكەس نەتبینێت وسەردانی كەس نەكەیت وكێشەى كەس چارەسەر نەكەیت وخۆت بەخاوەنى میللەتەكەت نەزانی جگە لەعەشیرەتەكەت،هەفتەى جارێك سەردانى عەشیرەتەكەت بكەیت وكەسەردانیشت كردن گشت خەڵكەبیانیەكەلەناوچەكەدەربكەیت ولەهەردوولای ڕیگا پاسەوان دابنێیت وقەدەغەی هاتوچۆ(منع تجول) بكەیت وگشت پڕۆژەكانى ئەم دەڤەرەش ڕابگریت وپارەشت لەبڕان بێ وكەسێكیش كەداواى بینینی بكات بەزیندووی وەڵامی جەنابیان نەبینێت تاوەڵامى جەنابیان دەگەرێتەوە داواكارچۆتەڕیزى مردووان،هەر ووتارێكیش بیدەیت بەهۆی تێكگیرانى لەگەڵ واقع قەڵەم بەدەستان بێ خێرت بكەن ولەخێری مردوو زیندوانت بكەن ، ئەگەر ئاوابێ بۆپێم ناكرێ؟ وەڵا بەم شێوەیە سەرۆكایەتى گشت دونیا دەكەم،با قسەیەكى خۆشیشتان بۆبگێڕمەوە جارێكیان فەقیرێك دەچێتە میوانخانەى ئاغایەك یادیان بەخێر! كابرای فەقیرزۆردادەنیشێ نەئاوونەچاونەنان هیچی نادەنێ كابرای فەقیریش هەڵدەستێ میوانخانەكە دەپیوێ لەوكاتەدا ئاغا دێتە ژوورێ بەكابراى فەقیر دەڵێ ئەوەچى دەكەیت ؟!ئەویش لەوەڵام دا دەڵێ كەچوومەوە میوانخانەیەكى ئاوا دروست دەكەم ئاغا پێی دەڵێ چۆن میوانخانە بەتۆ بەڕێوە دەچێت؟ ئەویش دەڵێ ئەگەر میوانخانە بەم شێوەیە بێت ،هەزار میوانخانەى ئاوات بۆ بەڕێوە دەبەم! بەڵام ئەگەر سەرۆكایەتى وەكو أحمدى نەژاد بێ ولەگەڵ مەینەتیەكانی خەڵك بژی وهەر ڕۆژەى لەشارێك بیت وقسەبۆخەڵك بكەیت وگوێ لەسكاڵای هاووڵاتیان بگریت وخانوەكەت جیاوازى لەگەڵ هەژارێك نەبێ وپارەی سەرۆكایەتى وەرنەگری،ئەوەنەبەمن ونەبەكاك ............یش ناكرێت بۆیە ئەوە ناوى خۆم سەحب كردەوە......



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)