کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌شی كۆمه‌لایه‌تی لقی 10 ی پارتی له‌ شاری سۆران ریگره‌ له‌ كاره‌كانی دادگایی شاره‌كه‌و و ده‌وروبه‌ری

Thursday, 02/01/2014, 12:00

2315 بینراوە


نۆما ديانى پارتی ئه‌و حزبه‌ سه‌یروسه‌مه‌ریه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی باوه‌ری پی نه‌بیت دیموكراتی و سه‌روه‌ری یاسایه‌ له‌ كوردستان سه‌ره‌رایی ئه‌و دورشم و قسه‌ زلانه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌ گه‌نده‌له‌كانی ئه‌و حزبه‌ ریكلامی بۆ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆكی پارتی سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان كه‌س له‌ یاسا به‌رزتر نیه‌ ؟!.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ خه‌لكی كوردستان ئاگاداربیت پیویسته‌ ئه‌ژندایی بنه‌ماله‌ی بارزانی روونبیته‌وه‌ بۆ گه‌لی كوردستان كه‌ ئه‌و بنه‌مالیه‌ ئه‌وه‌ی باوه‌ری پی نه‌بیت سه‌روه‌ری یاسایه‌ ، چونكه‌ له‌ سنووری لقی 10 پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌ دلی ئه‌و حزب داده‌نیریت چ له‌ رووی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و نزیكه‌یه‌وه‌ له‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ده‌ڤه‌ری ئه‌و خیلانه‌ی كه‌ ناوی خویان ناوه‌ بارزانی له‌ خیله‌كانی (شیروانی زیباری هه‌ركی هه‌رگوشی گه‌ردی میرگه‌ سوری .. هتد) ،پارتی له‌ به‌شیكی ئه‌و لقه‌ی ناو ناوه‌ به‌ به‌شی كۆمه‌لایه‌تی كه‌ هه‌ر كیشه‌یه‌ك له‌ ده‌ڤه‌ری شاری سۆران بیته‌ كایه‌وه به‌تایبه‌تی كه‌ كه‌سه‌ سه‌رپیچی كه‌ره‌كه‌ نزیك بیت له‌و خیلانه‌ی كه‌ باسمان كردن له‌ ریگایی ‌ به‌رپرسه‌كه‌ی به‌شی كۆمه‌لایه‌تی به‌ناوی (قوباد گه‌ردی) له‌ جیاتی دادگایی شاری سۆران و ده‌وروبه‌ری بریاری یه‌ك لای كه‌ره‌وه‌ ده‌دات بی گه‌رانه‌وه‌ بۆ دادگا ، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و فرمانانه‌ی كه‌ به‌ناوی لی پیچنه‌وه‌ له‌ هاولاتیان له‌ دادگای سۆران له‌ ریگایی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ر ده‌چن پیش ئه‌وه‌ی پۆلیسی شاری سۆران ده‌ست بكات به‌ ده‌ستگیر كردنی ریك ئه‌و نووسراوه‌ ده‌نیریت بۆ به‌شی كۆمه‌لایه‌تی لقی 10 ی پارتی كه‌ بریاری كوتایی لای ئه‌وانه‌.
بۆیه‌ لیره‌وه‌ ده‌گه‌ین به‌ ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ حزبی بنه‌ماله‌ باوه‌ری به‌و دروشمانه‌ش نیه‌ كه‌ خویان هه‌لیان گرتوه‌ ، ریك دوو جه‌مسه‌ری كار ده‌كه‌ن له‌لایه‌ك سه‌رۆكی پارتی و جیگره‌كه‌ی كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تیشه‌ ‌ باسی یاسا و سه‌روه‌ری ده‌كات كه‌چی له‌ ناو باره‌گایه‌كانی حزبه‌كه‌ی خویدا به‌شی كۆمه‌لایه‌تی دامه‌زراندووه‌ له‌ جیاتی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا لیره‌وه‌ با ته‌واوی حزبه‌ كوردستانیه‌كان تی بگه‌ن كه‌ ئه‌و پارتیه‌ی كه‌ ئیوه‌ ته‌مایی پیك هینانی حكومه‌تان هه‌یه‌ له‌گه‌لی به‌و خه‌ونه‌ی یاسا سه‌روه‌ربیت له‌ هه‌لخه‌تاندنی خۆتان و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌تان له‌ دریژه‌دان به‌ حوكمی بنه‌ماله‌ی بارزانی شتیكی تر نیه‌ .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)