کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاش داواى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا ، ،په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى رِه‌وتى سه‌در به‌رِه‌سمى داواى لێ بوردنى له‌ گه‌لى كورد كرد

Thursday, 14/01/2010, 12:00


 به‌غدا

پاش ئه‌وه‌ى له‌ كاتى سوكایه‌تى كردن به‌ گه‌لى كورد له‌ كاتى خوێندنه‌وه‌ى پارچه‌ شیعرێكدا په‌رله‌مانتارێكى رِه‌وتى سه‌در چه‌پلَه‌ى لێ دا ،ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ رِه‌سمى داواى لێ بوردنى له‌ گه‌لى كورد كرد .

له‌ میانه‌ى دانیشتنى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا په‌رله‌مانتار فه‌وزى ته‌رزى په‌رله‌مانتارى رِه‌وتى سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى لێ بوردنی رِه‌سمى له‌ گه‌لى كورد كرد و ئه‌و رِوداوه‌ى به‌ هه‌ڵه‌ دانا .

له‌وباره‌وه‌ په‌رله‌مانتار محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا به‌ سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان نامه‌یه‌كى رِه‌سمیان ئارِاسته‌ى ئه‌و كوتله‌یه‌ كرد بۆ پێش كه‌ش كردنى رِون كردنه‌وه‌یك له‌وباره‌وه‌ و ئیمزامان كۆكرده‌وه‌ بۆ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه‌ ،ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێرێ واته‌ رِۆژى سێ شه‌ممه‌ هاته‌ لای ئێمه‌ و داواى لێ بوردنى كرد و ووتى ئه‌و رِوداوه‌ به‌ هه‌ڵه‌و كراوه‌ و دروست كراوه‌ ئه‌و وێنانه‌ى ئه‌و هى رِوداوێكى تره‌و كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ ده‌ست ئه‌نقه‌ست مۆنتاژیان كردووه‌ و وتیشی من خۆم دایكم كورده‌ و شانازى به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقه‌وه‌ ده‌كه‌م .



سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و پێى ووتوه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك كوتله‌ى یه‌كگرتوو هیچیان به‌رامبه‌ر ئه‌و نیه‌ و به‌ڵكو ئه‌و هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لى كورد كردووه‌ و پێویسته‌ له‌ ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندنه‌وه‌ داواى لێ بوردن بكات .

ناوبراو وتیشى دوێنێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى رِه‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كى خوێنده‌وه‌ و تی ئه‌و چه‌پلاَنه‌ى ئه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌بووه‌ و كه‌ناڵه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مۆنتاژى كردووه‌ و هی چوار مانگ پێش ئه‌و به‌رواره‌ بوه‌ دژى ئه‌و كه‌ناڵه‌ داوا تۆمار ده‌كات و داواى لێ بوردنیشی كرد .

هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه‌ش به‌ رِه‌سمى له‌وبابه‌ته‌ داواى لێ بوردنى كردووه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە