کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نارەزاى مامۆستایانى زانكۆى سۆران بەردەوامى هەیە

Thursday, 27/01/2011, 12:00




زانكۆى سۆران ئەو زانكۆ تازەیەیە كە لە قەزاى سۆران كراوەتەوە ئەم زانكۆیە بە سەرەتایەكى زۆر كۆمیداى دەستى پێكرد بەهۆى ئەوەى چەندین هەلگرى بروانامەى ماستەر بەبێ ئارەزوى خۆیان گواستنەوەى راژەیان بۆ كرا بۆ ئەم زانكۆیە بە بیانۆى دابین كردنى مامۆستا ...!!! لەبەرامبەریشدا مامۆستا گواستراوەكانى ئەم زانكۆ نەگبەتە نیگەرانن بەوەى كە بەزۆرى كراون بە میلاك لە زانكۆیەك كە ئامادەیە لە تەنیا دوو مانگدا بەشى 7ملیۆن دینار ماستى پاژدە بكریت ؟!! لە مانگى 9 و10 دا ئیفادەكانى سەرۆكى زانكۆ و یاریدەدەرەكانى 47 ملیۆن دیناربیت كەچى مامۆستایەكانى ئەم زانكۆ (ماست خۆرە) بە 14 رۆژ كتابێكى بۆ واژوو ناكرێت ماست خۆرەكانى زانكۆى سۆان دەیانەوێت لە وەرگرتنى دكتۆراش بەت بكات بە پێى مامۆستایەكان بەوەى كە دواى تەواكردنى تێزى دكتۆرایەكەیان ئەبێت 10 سال لەم زانكۆیە عەجیبە خزمەت بكات ئایا وەزارەتى خوێندنى بالا سیاسەتى(سەدام) و (جەلال) دوبارە دەكاتەوە گەر وانیە بۆ ئیمەمانان لە سۆران بەند دەكات بۆچى خەلكى شارى سۆران نانێردرێن بۆ خویندن ئایا وەزارەتى خویندنى بالا ئاگادارە كە رۆژانە مامۆستایان بە پاس لە هەولێر و شوینەكانى ترچەندین كیلۆمەتر دەبرن و دەست لەسەر دل بەو رێگەیە هاتوو چۆ دەكەن كە هاملتۆن دروستى كرد تاكو ئێستا وەكو خۆیەتى ئایا سەرۆكى زانكۆى سۆران كە ئێستا لە گەشتى زانستیە لە دیسكۆیەكانى ئەورۆپا !! ئاگادارە كە بەشەناوخۆیەكانى مامۆستایانى زانكۆیەكەى چەند جیاوازە لە بەشە ناو خۆیەكانى سەرۆكى زانكۆ و یاریدەدەر و راگر و یاریدەدەرەكانیان ئایا وەزیرى خویندنى بالا ئاگادارە لەو گەندەلیەى كە لەم زانكۆ تازەیە دەكرێت لە دەوام نەكردنى یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى تەنانەت چوونەوەى بۆ مالەكەى خۆشى ئیفادە !! لە كۆتایدا بە هەموو دنیاى رادەگەینین كە ئیمە هەقى وانەوتنەوە وەكو پێویست ناتوانین جێ بەجى بكەین بە هۆى كێشە كانمان گوناهەكەشى دەكەوێتە سەر میوەخۆر و ماست خۆرەكانى زانكۆى سۆران و وەزارەتى خوێندنى بالا .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە