کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قاله‌ و سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی

Sunday, 14/03/2010, 12:00


کاتێك که‌ مێردمنداڵ بووم ،له‌ ماڵی که‌سێکی خزمم چه‌ند جارێك چاوم به‌ قاله‌که‌وت، وقسه‌کانی که‌ چه‌ند جار دووباره‌ی ده‌کردنه‌وه‌ بوونه‌ جێی سه‌رنجم،ئاوا له‌نزیکه‌وه‌ یه‌که‌م جاربوو که‌سێکی وه‌ك قاله‌ ببینم. ئه‌و چه‌ند جاره‌ له‌وه‌ش تێگه‌یشتم که‌ هه‌رگیز بیری له‌و قسانه‌‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌یوتن ،قادرناسراو به‌ قاله‌ که‌سێکی دانیشووی شاری سلێمانی بوو هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ پێم وابێت‌ به‌هۆکارێکی زگماگی خۆی وبرایه‌کی ئه‌قڵیان ته‌واو نه‌بوو، ئه‌م‌ قاله‌یه‌‌ هه‌ر که‌سێك بیویستایه‌ ‌ که‌سێكی تری پێ جنێو باران یان مه‌دح وستاییش ئه‌کرد.

سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی جه‌لال تاله‌بانی ومه‌سعود به‌رزانی وه‌ك قسه‌کانی قاله‌ بێ بنه‌مان هیچیان به‌سه‌ر هیچه‌وه‌نیه‌ .هه‌میشه‌ له‌ هه‌ڵچون وداچوندان و وه‌ك قاله‌ بیری خۆیان به‌کارناهێنن له‌هه‌ر هه‌نگاوێکدا که‌ ده‌ینێن، ده‌وروپشتیان به‌ ئاسانی ده‌یانخه‌نه‌ هه‌ڵه‌وه‌.
خۆ ئه‌گه‌رکه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌و ،په‌ڕه‌کانی ساڵانی ڕابردوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ ،ئیتر ساڵانی شه‌سته‌کان بگرین یان ساڵانی درستبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردی یان ساڵانی هه‌شتاکان یان دوای ڕاپه‌ڕین وئێستایش.مێژوویه‌کی پڕ‌شه‌رمه‌زاریان بۆ خۆیان دروستکردووه‌.

خۆ ئه‌گه‌ر باسی ساڵانی دوای ڕۆخانی ڕژێمی سه‌دامیش بکه‌ین ،ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ باشور وانه‌وپه‌ندی نه‌ك له‌ ئاوابوونی خۆری دیکتاتۆری وه‌ك چاوچیسکۆ وسه‌دام وعمر به‌شیر وقه‌زافی ‌ ،به‌ڵکو له‌هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆشیان وه‌رنه‌رگرت .بێ مۆڕاڵانه‌ له‌ جیاتی بچوکی وخزمه‌تکردنی میله‌تی خۆیان ،لۆژیکی دژایه‌تیان هه‌ڵبژارد.
میله‌تی ئێمه‌ میله‌تێکی زیندووه‌ وکه‌سی دڵسۆزو زیره‌ك وخاوه‌ن هزری پێشکه‌وتووی هه‌یه‌‌،که‌ئه‌مانه‌ به‌شێك له‌و هۆکارانه‌ی که‌ مه‌رجن بۆ پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك. کاتێك که‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵه‌کانی خۆی نه‌ده‌دی دڵسۆزان به‌ جورئه‌تێکی زۆره‌وه‌که‌وتنکه‌ ده‌ستنیشانکردنی که‌موکوڕیه‌کان. له‌ باتی سوپاس وده‌ست ماچکردنیان گه‌ره‌کیان بوو ده‌ستیان ببڕن،که‌وتنه‌ هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت وله‌ خانه‌ی دوژمندا پۆلێنیان کردن. هه‌رچی دوژمنانیی ئه‌مڕۆشیانه‌ فه‌رموو فه‌رمویان لێ ده‌کراو له‌ ئوتێکی پێنج ئه‌ستێره‌ میوانداری ده‌کران،وبه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌ده‌‌وه‌ستان ، ڤیله‌ وپارچه‌ زه‌وی گرانبه‌های کوردوستانیان ‌له‌سه‌ریان تاپۆ ده‌کردن ، له‌جیاتی پاداشتی هاولاتیانی ماندوو وپێشمه‌رگه‌ی دێرین وخێزانی شه‌هیدان وئه‌نفال وکیماباران بده‌نه‌وه‌.
ئیتر کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی نه‌ك هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانی هه‌ڕه‌شه‌ی ‌نایاسایی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ میلیشیاکانی له‌ که‌سێکی به‌رزترین هه‌ره‌می و داینه‌مۆی یاسا کرد‌ که‌ په‌رله‌مانه،به‌ تۆمه‌تی به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی میلیشیا بۆ هێزی دژه‌ میله‌ت،و سیاسه‌تی نان بڕین و ده‌ست گیرکردنی هاوڵاتیان به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر.
ئێستا ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان بپرسێت گه‌ر تاریق هاشمی وعه‌ره‌به‌کانی تر فاشین ‌و سیاسه‌تی به‌عس په‌یڕه‌وو پیاده‌ ده‌که‌ن که‌ نایانه‌وێت که‌سێکی وه‌ك جه‌لال تاله‌بانی بێته‌ سه‌رۆك کۆماری عێراق .ئه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ واژووکردن؟؟ کامه‌یه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌؟ئه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌‌ نه‌بوو ئه‌یاد سامه‌راییتان پێ خسته‌ سه‌ر‌کورسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان؟ هه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ش نه‌بوو بووه‌هۆی به‌ردانی تاریقه‌که‌ی تر هاشمی نا ڕه‌مه‌زان؟
هه‌رئێوه‌ش نه‌بوون هه‌میشه‌ منه‌تی ئه‌وه‌تان ئه‌کرد به‌سه‌رماندا که‌ ئازادی وئاساییش له‌ هه‌رێمی
کوردستاندا ده‌سته‌به‌رکراوه‌،ئه‌مه‌ئازادیه‌که‌تانه‌وئاساییشیش ئازایه‌تی ئێوه‌ نه‌بووه‌‌ .به‌ڵکو هه‌ڵکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌ که‌ ژینگه‌یه‌کی له‌بار نیه‌ بۆ پێگه‌یشتنی گه‌رای تیرۆریستی.
خۆ گه‌ر شێخ زاناو ته‌قینه‌وه‌که‌ی سڵێمانی پاڵاس وهه‌وڵی تیرۆرکردنی مه‌لا دزیوه‌که‌تان دێننه‌وه‌.ئه‌وه‌ بێ سێ و دوپێتان ده‌ڵێم منداڵانیش به‌وچیرۆکه‌‌ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌‌ هه‌ڵناخه‌له‌تێنن.
ئه‌مڕۆ سه‌ڵک جاوکراوه‌و ووشیارهن وچاك له‌ فێڵ وچاوبه‌سته‌کانتان به‌ ئاگایه،25/7 و7/3 نه‌رێی خه‌ڵك ه‌ئیتر به‌سه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌. ئیتر ناهه‌`م ئه‌گرن قاله‌ له‌ ئیوه‌ به‌ ئاقڵتر بزانم؟
ئێوه‌ ته‌نها یه‌ك ئامانجتان هه‌یه‌بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش گوێتان له‌ هۆکاره‌کان نیه‌ ئه‌ویش پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵاتتانه‌ به‌ هه‌ر نرخێك وله‌ ڕێگه‌یه‌وه‌به‌ تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵکی کوردستانه‌بۆ خۆتان.ئێوه‌ هه‌رگیز نوێنه‌ری ئێمه‌ نین دوو ڕیخراوی مافیان که‌ خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا ده‌بینێته‌وه‌.

کرته‌ له‌م لینکه‌ بکه‌ بۆ بینینی به‌خشینی ڤیله‌ به‌ تاریق هاشمی وعادل عبدولماهدی وکوڕه‌که‌ی:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0c9eb1eb



کرته‌ له‌م لینکه‌ش بکه‌ بۆ بینینی به‌خشینی زه‌وی له لایه‌ن مه‌سعود به‌رزانیه‌وه‌ به‌ چوار که‌سی عه‌ره‌ب که‌ یه‌کێکیان کوڕی مالیکیه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2c27d948

تێبینی:
ناوهێنانی قاله‌ وه‌ك سوکایه‌تی پیکردنی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ نیه‌،چونکه‌ ئه‌شیا یه‌کێکی وه‌ك ئێمه‌بن ویان ئێمه‌ وه‌ك ئه‌وان بین که‌س ئازایه‌تی خۆی نیه‌ بۆیه‌من ڕیزو حورمه‌تم بۆ هه‌موو شێته‌کانی کوردستان ودنیا هه‌یه‌ ،ته‌نها وه‌ك ئاماژه‌ پێ کردنێکی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌‌ له‌ تێگه‌یستنی کێشه‌کان‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە