کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی...

Tuesday, 17/09/2013, 12:00

1410 بینراوە


سەرداری مەحمووی حەمەمراد
.
شەوی یەک شەممەی ڕابردوو ، ژوورە ئازیز و پڕ حەشمەتەکەی (دەنگی ئۆپۆزیسیۆن) بە لوتفی خۆیان سیمینارێکیان بۆ من سازکرد ..
هەمیشە ئەوژورە پڕ لە جۆشە ، بە هۆی ئەدای کاری موعارەزە بوونیانەوە ، ژمارەیەکی بەرچاو لە یارو نەیاران لەخۆدا کۆدەکاتەوەو ساڵانێکە کوانووی باسی ئەوان نێڵەو بڵێسەی هیندەی گەرمایی بۆ دۆستان دوژمن سوتێنیشە....
لێرەدا من سوپاسی بەڕیوەبەرانی ئەو ژوورە دەکەم ، کە منیان وەبیر کەوتوەو کۆڕو سیمیناریان بۆ من پێکهێناوە ،، خەرمان بەرەکەت...
لەمەجرای باس و خواسەکاندا ، برای ئەدمینی ژورەکە ، وەک زۆربەی ئەو کەسانەی کە من و برای زێدە ئازیزم (کاک عەبدوڵای مەلا نوری) دەناسن،، تەشبیهێکی جوانی لە نێوان بەڕیز کاک عەبدوڵای مەلانوری و مندا کرد ...
دیارە بۆ من گەلێک سەربەرزی یە ، کە بەو دۆستی گەلە ، بەو کوڕە خۆنەویست و(نکران ژات) ە بەو پیاوە سەربەرزەم بچوێنن...
بریا لە بری عەبدوڵایە هەزارانمان هەبان ..بە شانازیشەوە دەڵیم خۆزگە وا با و ڵێک چوینایە،،
من شانازی دەکەم.
بەڵام ..
سەرباری شانازییم بەو تەشبیهە، هەرگیز ڕێگا بە خۆنادەم بڵێم :- وەک کێ هەم یان کێ وەک منە..!
من دەڵیم :- هەر بونەوەرێک لەم گەردونەدا ڕەوت و هەڵسوکەوتی تایبەت بە خۆی هەیەو ،، ئینسانیش تا ئەو کاتە جوانە ،، ، موقەدەم بێت نەک موقەلید مونەوەر بێت نەک موتەبیع...
بەڵام خۆ ئەگەر ئینسان لە لایەن دۆستان یان دژەکانیشیەوە بە کەسێکی چاک و چالاکی بشوبهینن . ئەوە کورد ووتەنی ، خێری خوایە و حەشری ئینسان لەگەل عەبدوڵادا ڕووسووری هەردوو دنیای لە دوایە..
من نایشارمەوە ، گەلێکم پێ سەربەرزی بووەو هەشە ، کە لەنزیکەوە عەبدوڵاو پیاوی لەو تەرزە پیاوە ئازایانە بناسم ..چ جای ئەوە ئەگەر هاوڕێ یان پشتگیریشم بێت ..
من بۆ خۆم هێندەی ئەو پیاوە بەرزو بەڕێزە بناسم و گفت و گۆیەکی کورت چوبێتە نێوانمان ،، ڕایەڵەیەکی ڕۆحی لە نێوان خۆماندا دەبینم و پێشم شانازی یە هەودای نێوانمان بە کەزی هەورێشم بگۆڕدرێت و قایم تر بێت... ئەویش لە بەر هیچ نا ... تەنهاو تەنها لەبەر خۆنەویستی و ئازایەتی ئەو پیاوە ئازیزەیە...
لیرەوە هەزار بار چاوە پڕ لە ئومێدەکانی ڕادەمووسم.......
بەلام ..
ئەمە ناکاتە ئەوەی کە برایەک بە ئەنقەست یان نائەنقەست بابەتیکی وای وڕوژاند،،
کە ئێمە بۆ ڕیکلامکردن بۆ خۆ ،، هەرکەس هەڵدەسێت خۆ بە کاک عەبدوڵادا هەڵدەواسیت..!!!!
من لێرەدا رای دەگەیەنم ،، شوکور بۆ خوا دەنگەکانیش بە تۆمارکراوی هەیە ،،
من نەخۆم بە کەسدا هەڵواسیوەو نە لە شان و شکۆی کەسیشم کەمکردۆتەوە .. ئەوانەشی من دەناسن ، دەزانن چەن بۆ خۆ نەشیاوم و چەن دورم لە مەجلیسی ڕیابازان و چەندیش بۆ ئەم ڕۆژگارە پڕ لە ڕیایە ، نەخونج و نەکڵۆک و لەو بوارەدا دەست و پێ سپی و ڕەقیشم....
من دووبارەی دەکەمەوە ،، ئەوە کاکی ئەدمین بوو ئەو تەشبیهە موشەڕەفەی لە نێوان من و کاک عەبدوڵادا کرد (سوپاس بۆ کاکی ئەدمینیش)..
بەڵام تانەی .. برای پرسیار کەر ڕووبەڕووی من بویەوە ..!
لە وەڵامیشدا من ئەم دێڕانەم ووت ،، یان درووست تر مەبەستم ئەم نیەتە بوو...
پاش وەسف و سەنایەکی شایستەو دوور لە ڕیای کاک عەبدوڵا ووتم:-
برای بەڕێز ..
من خۆم لە هیچ کەس بەکەمتر نازانم رابردووی بێ گەردیشم شاهیدی ئەو ڕاستی یەیە ..
دیارە دەرکەوتنی زیاتری کاک عەبدوڵاش زیاتر پەیوەستە بەوەی کە ئەندام پەرلەمان بوەو چاوی میدیا زیاتر لەسەر ئەو بوە ،، ئەگینا ژیان و دەوروبەر هەزاران عەبدوڵای بەرهەم هێناوەو دێنیت...
خوێنەری ئازیز باش وورد بەرەوە ،، من ووتومە :- میدیا کاک عەبدوڵای دەرخستوە ،، میدیا توانای ئەوی پێشانداوە .. پەرلەمانیش سەبەبی سەرەکی ئەو دەرخستنە بووە...
خۆ من نەموتوە ...(میدیا و پەرلەمان عەبدوڵایان گەورە کردوە)..
ئاخر دەرخستن شتێکەو ،، گەورەکردن و فوو تێکردنیش شتیکی تر ...
دیارە ئیستاش هەروا دەڵێم و ،، برای زێدە ئازیزم کاک عەبدوڵا و هەموو دۆستانیش لە نیەت و ڕای من دەگەن و با دوژمنانیش لە لێڵاودا هەر خەریکی ڕاوی بێ ئەنجام بن...
لە کۆتایدا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە .. سیمینارەکە تۆمارکراوە..
بە هیچ جۆرێک مەبەست لە کەمکردنەوەی نەقشی بەرچاو و دەوری کاریگەری کاک عەبدوڵا نەبوە لە ساحەی سیاسی دا ..
ئەوە نە منی دۆست پێویستی پێیەتی و بە بە دوژمنەکانی ئەویش کرا.. ئەگەر خراپ لێک گەشتنێکیش لە نێوان من و دۆستانی ئێمەدا ڕووی دابیت ،، بەوپەڕی تەوازوعەوە داوای لێبوردن لە هەموان دەکەم و بە دۆست و ناحەزانیش دەڵێم ..(انما الاعمال بالنیات)
..... دوو بارەو سەد بارە پۆزش .....
..
.
.
.
.
. سەرداری مەحمووی حەمەمراد
دەربەندیخان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)