جیمس بۆند
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
له دونیای سینه‌مادا که‌م که‌س هه‌یه جیمس بۆند نه‌ناسێت یاخود ڕۆژێک له ڕۆژان یه‌کێک له فیلمه به ناوبانگه‌کانی نه‌بینیبێت، ئه‌و که‌سایه‌تیه ناسراوو جیهانیه‌ی که وا بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاوه به تایبه‌ت لان فلێمینگ ساڵی ١٩٥٣ پێشکه‌ش به سینه‌ماکانی جیهان کرا و تا ئێستاش نزیکه‌ی ٢٢ فلیم و سه‌ده‌ها کتێب و زنجیره فیلم له سه‌ر که‌سایه‌تی جیمس بۆند ده‌رکراوه‌و له نێو یاریه‌کانی مناڵانی جیهانیش دا هه‌میشه ڕۆڵی پاڵه‌وان و ڕزگارکه‌ر ده‌بینێت.
به ئه‌منی کردنی کوردستان و هێرش کردنه سه‌ر چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی ، لێدان، کوشتن، ته‌قه کردن، زیندان، نان بڕین، گواستنه‌وه، ئازاردان، چاوسورکردنه‌وه، به‌کار هێنانی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ڕۆشنبیران ،ڕۆژنامه‌نوسان، چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکه به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و هه‌موو ده‌نگێکی ناڕه‌زا ، هه‌روه‌ها دوباره‌کردنه‌وه‌ی مۆدێله سیاسی و خراپ و دیکتاتۆریه‌کانی جیهانه له کوردستان. ئه‌م کاروکرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات وا له ئه‌ندامه کاراو دیاره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌کات که‌وا له پێناو دورکه‌وتنه‌وه له هه‌موو جۆره مه‌ترسیه‌ک له سه‌ر ژیانیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌موو توندوتیژی و فشار‌ێک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌بێت ڕۆژانه وه‌ک جیمس بۆند هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن.
واتا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پارێزه‌ر کاروان که‌مال ته‌قه‌تان لێ نه‌کرێت ئه‌بێت که‌س نه‌زانێت له کوێ داده‌نیشن یاخود هه‌ر ڕۆژێک له شوێنێک دانیشن.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک مناڵه‌که‌ی سۆران عومه‌ر هه‌وڵی فڕاندنی منداڵه‌که‌ت نه‌درێت ئه‌بێت که‌س نه‌زانێت ڕوخساری منداڵه‌که‌ت چۆنه و منداڵه‌که‌ت هه‌ر ماوه‌یه‌ک له قوتابخانه‌یه‌ک بخوێنێت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان له نێو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ردا له پشته‌وه لێتان نه‌درێت ئه‌بێت که‌س نه‌زانێت له کوێ ی خۆپیشاندانه‌کاندا وه‌ستاون و به‌رده‌وام ئاگاتان له سێبه‌ری خۆتان بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌حمه‌د میره ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین بخه‌ون ئه‌بێت هه‌ر ڕۆژه‌و له ماڵێک، شوێنێک،باره‌گایه‌ک، قوژبنێک بخه‌ون و بۆ داکۆکی کردن له ژیانتان ئه‌بێت ده‌مانچه‌که‌تان له ته‌نیشت سه‌رینه‌که تانه‌وه بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕۆشنبیر ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی فه‌لاقه نه‌کرێن ئه‌بێت هیچ نه‌نوسن یاخود ئه‌گه‌ر نوسیشتان ته‌نها به شان و باڵی یه‌کێتی و پارتی دا هه‌ڵ بده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک فاروق ڕه‌فیق هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌عوایه‌کتان له سه‌ر قه‌ید نه‌کرێت، ئه‌بێت بێ ده‌نگ بیت، هیچ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ڵێیت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک نه‌به‌ز گۆران چه‌قۆتان لێ نه‌درێت، ئه‌بێت هیچ له سه‌ر یه‌کێتی و پارتی نه‌ڵێیت و به‌رده‌وام شار به شار بکه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک زه‌رده‌شت که‌مال تیرۆر نه‌کرێیت نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له موقه‌ده‌ساتی سه‌رۆک بکه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ن پاسه‌وانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆ تان ده‌رگاتان له‌سه‌ر دانه‌خرێت ئه‌بێت ده‌رگاوان و پاسه‌وانی خۆتان هه‌بێت یاخود وه‌ک باقی په‌رله‌مانتاره‌کانی تر ئیشتان ئه‌وه بێت ته‌نها پاش به‌رپرسه‌که‌تان ده‌ست به‌رزبکه‌نه‌وه و چاوه‌ڕێی موچه‌و ئیمتیازاتی تر بکه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی ژیانتان له خه‌ته‌ردا نه‌بێت، ئه‌بێت وه‌ک جیمس بۆند کۆڵانه‌که‌ت، ڕێگاوبانه‌که‌ت، گه‌ڕه‌که‌که‌ت،شاره‌که‌ت، جل و به‌رگه‌که‌ت، شوێنی دانیشتنه‌که‌ت، ڕۆتینی ژیانت، هه‌موو شتێکی خۆت بگۆڕیت نه‌وه‌ک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه گوله‌یه‌کی وێڵت به‌رکه‌وێت و بکوژانیش به ڕۆژی ڕوناک به ئاره‌زوی خۆیان به کوردستاندا بسوڕێنه‌وه.
به کوردی به کورتی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بیت و بته‌وێت بژیت ئه‌بێت ڕۆژانه وه‌ک جیمس بۆند هه‌ڵس و که‌وت بکه‌یت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست