کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەکەکە ، لەگەڵ پژاک دژ بەداگیر کەرانی ئێران دەکەونە شه‌ڕەوە

Saturday, 03/09/2011, 12:00


پەیامنێریی کوردستانپۆست / بناری قەندیل
ئەمڕۆ ،لە ڕێگەی تەلەفۆنە وە کوردستانپۆست ئاگادار کرایه‌وه‌ لە و پێشهاتەی بۆ ئەو ناوچەیە هاتۆتە پێشه‌وە, له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی پژاك و هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌كه‌) باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ بڕیاریدا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پژاك دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەونە شەڕەوە و بجەنگن. دۆسدار حه‌مۆ وته‌بێژی هێزی پاراستنی گه‌لپه‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند و ووتی ئێمه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3-9 بڕیارماندا هاوكاری سه‌ربازی گه‌ریلاكانی پژاك بكه‌ین دژی کۆماری ئیسلامی ئێران . پەیامنێرمان پێی ووتین کە .
له‌دوێنێ هه‌ینی‌یه‌وه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران‌ و چه‌كداره‌كانی‌ پژاك ده‌ستیپێكرده‌وه و پێشبینی دەکرێت بیانەوێت قەندیل کۆنترۆڵ بکەن .
ئێمە وەک کوردستانپۆست هەموو پشگیریەکی خۆمان بۆ گەریلاکانی کوردستان دەردەبڕین، داواش لەهەموو کوردێکی خاوەن شەرەف و کەرامەت دەکەین کە لەنەبوونی قەندیل حاڵی بن، بەدەنگ هاو نیشتمان و گەریلاکانەوە بچن و پشگیری خۆیان بۆ گەڕانەوەی هەموو بەها ئینسانی و نیشتمانی کوردبوونمان بکه‌ن ، شکستی ئەوان شکستی هەموو کوردە لەهەر بەشێکی لەکوردستانی گەورەدا‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە