نه‌ک مانگرتن به‌ڵکوو ڕاپه‌ڕین
Tuesday, 04/03/2014, 12:00
1441 بینراوە
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و یارییه پیسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ستی داوه‌تێ ، له دوای ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستکرده‌ی گه‌نده‌ڵکارانی کوردستان له گه‌ڵ مالیکیدا به ئه‌نجامیان هێناوه ، له دوای یاری کردن به قووت وبژێوی وژیانی خه‌ڵکه‌وه ، هه‌ر رۆژێ له جێگایه له شارێ پێشمه‌رگه ، کارمه‌ندانی دایه‌ره‌که‌ن کارمه‌ندانی زانکۆی سلێمانی ، کارمه‌ندانی زانکۆی که‌لار...... ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت وسه‌قه‌ت وشکستخواردووه‌ی هه‌رێمه‌وه وڕۆژانه خۆپیشاندان ده‌که‌ن ، کۆ ده‌بنه‌وه وناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن .
ئه‌رێ ئه‌م میلله‌ته تاکوو که‌ی دان به‌خۆیدا ده‌گرێت ، چه‌ندی دی به‌رانبه‌ر ئه‌م بێ حورمه‌تی وئیهانه وزوڵمه بێده‌نگ ده‌بێت ؟ ئه‌م باره پێویستی به مانگرتن ناکات به‌ڵکوو ده‌بێ ده‌ست بده‌ین به‌ڕاپه‌رینێکی سه‌رتاسه‌ری ، له یادی ڕاپه‌ڕینی 5ی ئازاردا ڕاپه‌ڕین ویادی ڕاپه‌رێنی پیرۆز زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته قێزه‌ونه پیسه‌ش وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی گۆڕبه‌گۆری دژ به‌کورد وله ناوچوو وه‌کوو لافاو ڕابماڵن وخاکی کوردستانی پیرۆز ئازاد وپاک بکه‌نه‌وه .
ده‌سه‌ڵاتی کوردی که به‌گه‌وره‌ترین قه‌یران دروستکه‌ر داده‌نرێت وبێ قه‌یران ناتوانێت بژیت وبه‌رده‌وامی به حوکم بدات ده‌یه‌وێت به‌دروستکردنی ئه‌م قه‌یرانه باز به سه‌ر یادی ڕاپه‌ڕین بدات وبه برسیکردن ومووچه نه‌دان له‌بیری خه‌ڵکی بباته‌وه . چونکه ڕاپه‌ڕین موڵکی میلله‌ته بۆیه ئه‌م تاکره‌وانه هه‌میشه ترسی دووباره‌بوونه وه‌یان لێ هه‌بووه وحسابیان بۆ کردووه وهه‌وڵی په‌راوێزخستن وپشتگوێ خستنیان داوه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ده‌یانه‌وێت به‌م کاره‌یان ما‌لیکی بکه‌ن به‌پاڵه‌وانێک ونیشتمان په‌روه‌رێکی عیراقی بۆ ئه‌وه‌ی بۆی ئاسان بێت بۆ جاری سێهه‌م خۆی بپاڵێته‌وه وسه‌رکه‌وێت ، بنه‌ماڵه له ئێستاوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ما‌لیکی ده‌که‌ن ، ته‌ماشا بکه‌ن چۆن دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌مان ئه‌م که‌سانه که ئێستا به ناحه‌زی کوردی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن جارێکی‌تر ده‌نگی پێده‌ده‌نه‌وه وپێکه‌وه له هه‌ولێر داده‌نیشن وپه‌یمانی نامۆ ونه‌شه‌فاف واژۆ ئه‌که‌ن وحکوومه‌ت دروست ده‌که‌ن .