(دهتهپە) لەگۆشەی تاوانی بارازنی و تاڵەبانی دا
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
دکتۆر (بتروس خالی) ساڵی ١٩٩٢ بوه شه‌شه‌مین سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و به دین فهڵهیه و خه‌ڵکی میسره. له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ (خالید روشدی) ی که‌ناڵی ڕوسیا الیوم دا ڕۆژی ٢١ . ١٢ .٢٠٠٩ کۆمه‌ڵێک باسی به‌ڕاشکاوانه شیکرده‌وه . یه‌کێک له شیکاریه‌کانیدا وتی: ململانییه خوێناوییه‌کان له ڕوانداوه تا سۆماڵ و یوگوسڵافیای کۆن و ئه‌وانی تر به‌روبومی ململانییە زلهێزه‌کانی جیهانه یان پشت گوێخستنێتی؛ ئه‌وه‌ی له سۆماڵ ڕوده‌دات چاره‌سه‌ری بۆ نادۆزرێته‌وه نمونهیهکیانه و ئه‌وه‌ی له مۆزه‌مبیق و ئه‌فریقای باشور ڕویدا‌و چاره‌سه‌ری بۆ دۆزرایه‌وه دووه‌میانه ، پاشان وتی : سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌ر هه‌موی نۆکه‌ری بڕیاره‌کانی وڵاتانی زلهێزن .
ساڵی ١٩٨٨ له سه‌ر سنوری هه‌کاری و برادۆست له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماندۆی توریکییهوه له‌گه‌ڵ پێنچ پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێمدا گیرام ، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له دوو مانگ گلیان داینه‌وه له زیندانه‌کانی پارێزگای هه‌کاری ، گواستیانینه‌وه بۆ زیندانی سیاسی (ئه ، تی ، پی) له شاری ئاماد (دیار به‌کر) . له‌وێ گوێ بیست و تێکه‌ڵ به جیهانی کێشمه‌کێشی سیاسی کورد‌و ئه‌ندامانی پارته‌کانی باکور بوین . ئه‌و ڕۆژێکی کۆمه‌ڵێک مه‌عریفه‌ی سیاسی که‌له‌ڕابردودا نه‌مان ده‌زانی و نه‌مان بیستبو پێی ئاشنا بوین .
بۆ یه‌که‌مین جار وشه‌ی (تاڵهبانچی) مان بیست ، بهواتاکهی لای خۆمان (جه‌لالی) ، بهدواچونمان بۆ کرد ، ئه‌وسا خۆشمان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بوین وه‌ک ئێستا مێشک کراوه نه‌بوین به خۆرسکی سه‌رانی کورد‌و هه‌گبه سیاسیه‌که‌یان ، کورده‌واری وته‌نی : بزه‌مان بۆی ده‌هات بزانین چ باسه . له‌زۆر که‌سمان پرسی و وه‌ڵامه‌کانیان چوون یه‌ک بون . وایان بۆ شرۆڤه‌کردین : (ده‌ده‌قه‌ده) واتاکه‌ی کۆپی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ساڵی ١٩٧٧ سکرتێره‌که‌یان که ناوی (عومه‌ر چه‌تین) بوئاشکرا ده‌بێت که‌ده‌ستی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگای " میت " دا‌و خائینه . له‌پاش ئاشکرا بوونی عومه‌ر چه‌تین پارته‌که له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ده‌بێت به‌چه‌ند پارچه‌یه‌که‌وه ، یه‌کێک له کورده سیاسییه‌کان به‌ناوی ئه‌گه‌ر له‌بیرم نه‌چوبێت (حه‌نه‌فی) بو ، وای بۆ گێڕامه‌وه : عومه‌ر چه‌تین پیاوی هه‌م میت و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو به‌هاوبه‌شی هه‌ردولا واته میت و پارتی (ده‌ده‌قه‌ده) یان توشی کاره‌ساتی ته‌فروتوناکردن کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکه دیاری و قوتابخانه‌ی لەپاش جێماوی (دکتۆر شڤان) بوو بۆ گه‌له‌که‌ی ، پارتی و بارزانی خوازیار بون ئاسه‌واری ئه‌و پارته نه‌مێنێت که ده‌ستی کوردانه‌ی دکتۆر شڤانی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ی به‌سه‌ره‌وه بو ، بۆیه به‌شێکی زۆری ئه‌ندامه چالاکه‌کانیان له‌پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارته‌که‌یان ، پارتێکی تریان به‌ناوی (پارتی کاری کوردستان) دامه‌زراند و ئه‌وانه‌ی له پشت دامه‌زراندنی ئه‌م پارته نویوهوه بون خه‌ڵکانی بیری هاوپێچه بون به جیهانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌له ناویاندا شه‌هیدی پاڵه‌وان (نه‌جمه‌دین بیوکا سه‌لاح) که له ئاپریلی١٩٨٤ دا لەو زیندانەی منی تیا بوم سجانەکان زۆر ناجوامێرانە شەهیدیان کرد . شه‌هید سه‌لاح پیاوێکی داستاناوی و یه‌کێک له پاڵه‌وانه‌کانی زیندان بو ، به‌سه‌رهاتی له زیندا هاوڕێکان وایان ده‌گێڕاینه‌وه :
بۆ هه‌ر جارێک بیانبردایه بۆ ئه‌شکه‌نجه یان بیان ویستایه سه‌رزه‌نشتی که‌ن و بیپشکنن ! هه‌ڵمه‌تی ده‌برد بۆ سجانهکان و گورزی خۆی لێ ده‌دان ، چه‌ند جارێک ده‌ستوقاچ یان جه‌سته‌ی یه‌کێک لهسجانهکانی شاڵاوی خوێن دەکرد ، دوا جاریان له‌کاتی هه‌ڵمه‌ت بردنه سه‌ر سجانهکان له پشته‌وه به ئاسن له سه‌ریان دا‌و گیانی پاکی بەخشی به‌خاکی کوردستان . ئه‌ندامانی (پارتی کار) یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانی "یان به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی کلاسیکی کورد ده‌زانی و له‌و ڕوانگه‌وه خۆیان به ده‌روێشی بیروباوه‌ڕی ئەو ده‌زانی ، بۆیه پێیان ده‌وترا (تاڵهبانچی) . ناودارانی ئه‌م پارته ، نه‌جمه‌دین بیوکا - سلاح . مه‌هدی زانا . ئەحمهد تورک . ئایزل تۆخلوک . نوره‌دین یلماز بو .
سه‌رچاوه‌ی دامه‌زراندنی ده ، ته ، په
ساڵی ١٩٩٠ کۆمه‌ڵیک ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی تورکیا که ژماره‌یان ١٩ که‌س بون له‌پارتی (سه‌هه‌په) کشانه‌وه‌و پارتێکی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاند ، به‌ناوی (ها ، ئه ، په) ئه‌م کۆمه‌ڵه پهڕلهمانتێره زۆربه‌یان ئه‌وانه بون که‌له‌ناو " پارتی کار" دا پێشتر کاریان ده‌کرد . ساڵی ١٩٩٣ ژنە پەڕلەمانتێری کورد(له‌یلا زانا) له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌مانتارانی کورد‌و تورک‌دا به‌زمانی دایک " کوردی " بۆیه‌که‌مین جار قسه‌ی کرد ، له‌سه‌ر ئه‌و ئەرکە نەتەوەییە توشی کۆمەڵێک لێپرسینەوەی دادگای سەربازی و تۆرانیی یاسا بوو . (دە ، پێ ، ئە) جێگای (ها، ئه ، په) گرتەوەو " یەشار کەمال " بووە سکترتێری پارتەکە . دوای ئەو (ها، دا ، پا) و (دێ ، ها ، پا) و (دە ، تە ، پە) ی ئەحمەد تورک و لەیلا زانا ، کە چەند ڕۆژیک لەمەوبەر گوێ بیستی داخستنی بوین .
سینارۆی کۆتایی (دە ، تە ، پە)
دامەزرێنەرانی دەتەپە لەپێش ڕوخاندنی ڕژێمی سەدامەوە هاتوچۆیەکی گەرم و پڕ لە گفتوگۆیان لەگەڵ سەرانی کوردلەباشوردا بەتایبەتی دو پارتەکە هەبو ، لەکاتێکدا ئەم پەیوەندییە چڕە هیچ ئەلارگییەکی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا‌و سەرانی کورد دروست نەکرد هاوشێوەی پچوکترین چاوپێکەوتن یان گفتوگۆکردن لە گەڵ سەرانی پەکەکەدا . لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ وە تا دامەزراندنی پارتەکەیان واتە ڕۆژی ٢٤ . ئۆکتبەر . ٢٠٠٥ هاتوچۆکان زیاتر چڕکرانەوە ، چڕ کردنەوەی سەردانەکان سێبەرێکی ڕاستی تێڕوانەکانی خەڵکین لەئاست تێگەیشتن و بۆچونەکان لەبەرامبەر تێگلاندنی سەرانی (دەتەپە) بە وابەستە بون بەبڕیارەکانی سەرانی کورد لەباشوردا ، یاخود پرسوڕاگۆڕینەوە لەچۆنیەتی بڕیاردان لەدامەزراندنی پارتەکەیان ،(مەڕەکان بە گورگ دەسپێردرێن) پارتی و یەکێتی دوو پێگەی موتیع و چاولەبەری دەوڵەتی تورکیان ، هیچ کاتێک دەستیان نەکردووە بەئاودا بەبێ پرسی ئەوان . هەر ئەمان بون لەشەڕی ناوخۆدا دەوڵەتی تورکیان خستە نێو کایەی شەڕی ناوخۆوەو کردیشیانە دادوەرو کۆتایی پێ هێنەری شەڕەکە ، جگە لەمەش گەورەکردنی دەوڵەتی تورکیا بەسەر هەیکەلی سیاسی و ئیداری کوردی‌دا . تورکیا زۆر لەمێژە هەم زۆرترین بەشی کوردی لە جیهانی توند‌و تیژیدا گڵۆڵەکردووەو هەم چاویشی بریوەتە کەرکوکی کوردان . دەسەڵاتی تورک و قەوارە سیاسییەکەی تێڕواندیان بۆ کیشەی کورد زاڵمانەو ناژیرانەیە ، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی کورد لەسەر تەوەری چارەسەری دۆزینەوە بۆ کێشەکان نییە بەڵکو بەکۆتایی هاتنی بەرەی بەرامبەرە کەئەوان ناویان لێ ناوە (تیرۆر) . تورکیا دەخوازێت هەمان سیستەمی دەم سکوتکردن هاوشێوەی کوردانی سوریا و ئێران بەسەر باکوری کوردستاندا بسەپێنێت ، ماشێنی ئەم سیستەمە لەهەردو بەشەکەی تری کوردستان پارتی و یەکێتییە ، ئەوەی لەو بەشانە جیاکردۆتەوەو بەگرانی دەست تورکیا دەکەوێت و بۆتە بەربەستی بەردەم ماشێنەکە (پە کە کە) یە . ئەم هێزەسرکە نە بۆ پارتی و یەکێتی و نە بۆ تورکیا وا بەئاسانی قود ناچێت و لەئاست ئەو مل شۆڕکردنەوەدا کە پارتەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گرتویانەتەبەر لای ئەم ئاستەمە ، بۆیە تورکیا بەدوای چارەسەری دووەمدا گەڕا کەئەویش هێزی سێهەمە هاوتای یەکێتی و پارتی ، ئەویش(دەتەپە) یە .
دەتەپە جودا لە هەڵبژاردەنەکانی پێش‌و ئەم جارەیان لەسەر وەختی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٩ . ئازاری . ٢٠٠٩ دا وەک کارتێکی سیاسی (پە،کە،کە) ی کردە پێشڕەوی دروشمەکان و بەڕاشکاوانە خۆی بە چەمکی سیاسی ئەو زانی ، سەرانی پەکەک بێ بەش نەبون لە هاوکاریان ، ئەم تێهەڵکێشە ئاوێتەییە ، بووە هۆی سەرکەتنیان لەهەڵبژاردنەکدا . کێشەکە لەوەدایە (پەکەکە) لەم سینارۆیەدا زۆر بەئاسانی فروی خوارد و هەموو ئەندامەکانی کردە ماتۆڕی پیلانەکانی سێ کوچکەی تورکیا و بارزانی و تاڵەبانی ، ئێستا تورکیا زۆر بەئاسانی هەموو ئەندامەکانی ناوخۆی (پەکەکە) ی لەبەردەستادایە و کێشی پەکەکەی وەک هێزی جەماوەر لەسەر کورەی دادگا‌و کێردی لێپرسینەوە لەئامادە باشیدایە . ئەم پیلانە سەرانی (دەتەپە) لەبەرامبەر گەل و نیشتماندا بەرپرسیار دەکات ، کێشی نیشتمانی و ئەخلاقیان دادەماڵێت ، بەم پیلانە (پەکەکە) توشی شکستێکی گەورەی سیاسی و ڕێکخراوەیی و وەک مەلی بێ پەڕ لاواز و کەم دەسەڵاتی دەکات .
پەکەکە یان چۆک دادەدات یان نەخشەی سیاسی ناوچەکە دەگۆڕێت .
سەرانی (دەتەپە) و تورکیا و پارتی و یەکێتی لەپێش ئەوەی (دەتەپە) لەدایک ببێت ، دەست نیشانی داخستنیان و کۆتایی هاتنیان کردبو . هەڵمەتی ڕاونان و گرتنی ئەوانەی لەدوای داخستنی ئەم پارتەوە پاککردنەوەو کۆتایی هاتنی ڕێکخستنە نهێنییەکانی پەکەکەیە ، ئاشکرا کردنی پێوانەی هێزی ناوخۆ و شەکەت کردنێتی . هەمو هێزکی سیاسی بۆ دانوسان لەبەرامبەر نەیارەکەی جەماوەرەکەیەتی ، پەکەکە لەم پیلانەدا کێشی دەرکەوت ، تورکیا لەگەڵ ئەم کێشەدا بەرەنگار دەبێتەوە ، یان بە هیچی نازانێت و ئەژماری بۆ ناکات یان دانوسانی لەگەڵ دەکات .
دانوسان لەسەر کەرکوک لەبەرامبەر پەکەکە ، بانێکەو دوهەوا و بەهانەیە بۆ کۆتایی هاتنی فلیمەکە کە پاڵەوانەکەی (پەکەکە) ـە ، ئەم وتەیەی بارزانی بەڵگەیەکە بۆ شیکارییەکەی سەرەوەم کەلە ڕۆژنامەی (ئاوێنە) وەرم گرتووە .
بارزانی كێشه‌ی pkk په‌یوه‌ست ده‌كات به‌كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه" چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركیی ئاشكرایانكرد، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوا دیداریدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختیكردۆته‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی pkk له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی توركیا گرفت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی كه‌ركوك دروست نه‌كات. ئاژانسه‌كان: رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداره‌وه له‌دیداری هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆك بارزانی‌و به‌شیر ئه‌ته‌ڵای وه‌زیری ناوخۆی توركیاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم پێشنیازی میوانداریكردنی سه‌ركرده‌كانی pkk كردووه له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و متمانه‌پێكردنیان به وازهێنان له‌خه‌باتی چه‌كداریی به‌مه‌رجێك توركیا له‌مپه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دروست نه‌كات. به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه بارزانی ئاماده‌یی ئاسانكاریكردنیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپی مه‌خمور ده‌ربڕیوه بۆ توركیا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی لهتوركیاو ئه‌وه‌ی به‌بیر وه‌فده توركییه‌كه هێناوه‌ته‌وه كه توركیا وه‌ك پردێك وه‌هایه له‌نێوان ئه‌وروپاو رۆژههڵاتو هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت توركیا په‌یوه‌ست بكات بهناوچهكانیتری عێراقه‌وه‌و درێژه به‌و پرده بدات ئه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت. ٢٩ . ١٢ . ٢٠٠٩
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست