کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ به‌ڕێزان عوسمانی حاجی محمود و هاوه‌ڵه‌کانی

Wednesday, 25/02/2009, 12:00

1455 بینراوە


سه‌ره‌تا ده‌سخۆشی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌تان لێ ده‌که‌ین که‌ ئه‌مڕۆ ته‌نها ئێوه‌ن وه‌کو ده‌نگێکی زوڵاڵ ده‌توانن له‌ ڕوی داگیرکه‌رانی سه‌روه‌ت و سامان و به‌ها جوانه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا بوه‌ستن و به‌ ئاشکرا پێیان بڵین به‌سه‌ زیاتر خواردن و زه‌وتکردن و به‌ تاڵانبردنی داهات و سامانه‌کانی ناو یه‌کێتی که‌ ڕێک ئه‌و پاره‌یه‌ هی کورده‌ نه‌ک یه‌کێتی که‌ ئه‌وه‌ش به‌ ئاشکرا داهات و سامانی کوردستان به‌ ئاشکرا له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌مرو هه‌میشه‌ زیندودا به‌ش ده‌کرێت!!!!!!

وێرای ده‌س خۆشی لێکردنتان هه‌رچه‌ند ده‌بوایه‌ له‌ پرۆژه‌و داواکاریه‌کانتاندا به‌ ئاشکرا بتانوتایه‌و داواتان بکردایه‌ که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ 19 ساڵه‌ نیوه‌ی به‌ ناوی دوو ئیداره‌ ده‌درێت به‌ یه‌کێتی!!! ده‌بوایه‌ له‌ خاڵی باسی سامان و داهاتی بێسه‌رو شوێنی یه‌کێتیدا داوه‌تان بکرادایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش که‌ دزراوه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ وه‌کو کارێکی ئه‌وله‌وی چاکسازی
ئاوو کاره‌باو جاده‌و بژێوی باری ئابوری پێشمه‌رگه‌ که‌م ئه‌ندام و به‌ لاخراوه‌کان و که‌س و کاری شه‌هیدان و واریسی شه‌هیدان و برینداره‌کانی شاری هه‌ڵبجه‌و دروست کردنی خانوو بۆ خێزانی ئه‌نفالکراوه‌کانی ژێڕ ده‌ستی ئه‌م ئیداره‌ به‌ ناو ئیداره‌ی سلێمانیدا،،،، که‌ به‌ ڕاستی ماف و ژیانی ئه‌م ئیداره‌ی سلێمانیه‌ هه‌مووی له‌ سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌کێتیه‌، چونکه‌ به‌ ناوی ئیداره‌ی سلێمانی نیوه‌ی داهاتی کوردستان که‌ موڵکی تاک تاکی کورده‌ ئه‌درێته‌ ده‌س مامه‌ گیان.

ده‌بوایه‌ داواکانتان له‌ ئاستی مافه‌خوراوه‌کانی گه‌له‌که‌تان و که‌س وکاره‌ ئه‌نفالکراوه‌که‌تاندا بوایه‌ تا پشتیوانی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانتان له‌ گه‌ڵدا بێت.
ئێسته‌ش وه‌کو به‌ بیر خستنه‌وه‌یه‌ک به‌ هیواین ڕه‌وته‌که‌ی ئێوه‌ سه‌ربکه‌وێت و دڵنیا بن ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م لێ کراوه‌ له‌ به‌رنامه‌ی کاری داهاتوتان بێت دڵنیا بن سه‌رده‌که‌ون به‌ڵام وه‌کو هه‌موو به‌ها دیموکراتیه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌رنامه‌ی کار و ئامانجه‌کانتان رون و ئاشکرا بێت...
به‌ڵکو خوایه‌ ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ره‌س به‌ ته‌ختی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م میله‌ته‌ دێنێ ئێوه‌ بن و له‌ سایه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی ئێوه‌دا گه‌له‌که‌مان هه‌ست به‌ ماف و ئه‌مان و ژیان بکه‌ن و هه‌موو کوردان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن که‌ ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان ته‌نها دادپه‌روه‌ری و دلسۆزایه‌تی گه‌ل وخاک و نیشمانی ده‌وێت ئه‌گینا خوا خێرێکی ناردوه‌ به‌شی پێداویستی هه‌موو میله‌ته‌که‌مان ده‌کات به‌ زیاده‌وه‌ش،، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ڕسته‌یه‌ :


http://sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=30&ArticleID=778&AuthorID=36


ئه‌و پێوانه‌ی که‌ کاک نه‌وشیروان کردویه‌تی له‌ نێوان و داهات و مه‌سروفاتدا!!!
توخوا گه‌لێکی چوار ملوێنی خاوه‌نی ئه‌وو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌ بێت جگه‌ له‌و به‌رهه‌‌مانه‌ی تر که‌ له‌ کوردستاندا پاشه‌که‌وت ده‌کرێن توخوا گوناه نیه‌ ژیان ئاوا ببه‌ینه‌ سه‌ر؟؟؟
من هه‌موو کاتێک وتومه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وشێروانه‌ش هیچ نه‌کات ده‌بێت کورد نه‌وشیروانێکی هه‌ر تیا هه‌ڵکه‌وێت داواکارین نه‌وشێروان و پشتیوانانی نه‌وشێروان ئیوه‌ بن و له‌ سه‌ر ده‌ستی ئێوه‌و هه‌ڤاڵه‌کانتانه‌وه‌ ئاشتی ئارامی و ئه‌مان و ژیان دابین بکرێت بۆ سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان دڵنیا بن ئێمه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستانتان له‌ گه‌ڵدایه‌....



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)