راگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات بەسە خەڵکی کەرکوک مەخەنە دڵە راوکێەوە
Friday, 25/02/2011, 12:00
لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان و کپ کردنەوەی ئەو شەپۆلی نارەزاییەی ماوەیەکە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ئەمرۆکە راگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات بە ئارەزووی خۆیان کەوتونەتە بڵاو کردنەوەی هەواڵی نارست بەمەش خەڵکی کەرکوکیان بە تەواوی خستۆتە دڵە راوکێوە .بۆ ئەوەی خەڵکەکەی لای خۆیان سارد بکەنەوە لەسەر داواکانیان هاتوون ئەڵێن کەرکوک لەژێر مەترسیدایە.من ئەوەندە بە هەموو لایەک دەڵێم ئەوەندەی ئەمرۆکە هەولێر لە مەترسیدا بوونە کەرکوک لە مەتسیدا نەبوە. زۆر ئاسایی وەکو هەموو ناوچەکنای تر خەڵکی کەرکوکیش داوای خزمەت گوزرای کردوە ئەوەی هەبوو کەمێک گرژی و ئاڵۆزی لەناوچەکانی حەویجە و دەوروبەری هەبووە .بۆیە لێرەوە داوا دەکەم لە پێناو بەرژەوەندی خۆتان خەڵکی کەرکوک مەخەنە دڵە راوکێوە ئەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان...
هاوڵاتیەکی شاری کەرکوک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست