هونه‌رمه‌ندانی کود تاکه‌ی بێده‌نگی
Monday, 11/05/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه‌وهه‌موان ئه‌یزانین ڕه‌وشی ناله‌باری ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه‌مانه‌که‌به سه‌دان ساڵه‌قوربانی ئه‌داوسوکایه‌تی پێ ئه‌کرێت له‌لایه‌ن دوژمنانمان تورک و عه‌رب و فارسه‌وه که‌ب هه‌موشێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان داوه بۆ له‌ناوبردنمان به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت ئێمه هه‌مونشوستودۆڕانه‌کان بخه‌ینه ئه‌ستۆی دوژمنان وه‌هه‌موکه‌سێکی هۆشمه‌د ده‌زانیت دوژمن به‌هێزنیه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌ی لاوازنه‌بێت وه‌که‌سی زیره‌کو وریانیه ئه‌گه‌ر به‌رام به‌ره‌که‌ی گه‌وخو نه‌فام نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئێمه نابێت دۆڕان‌و نشوسته‌کان بخه‌ینه ئه‌ستۆی دوژمنانمان به‌ته‌نها به‌ڵکۆ خۆشمانبه‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر هۆکاری نشوستو دۆڕانه‌کانما نین که‌به‌سه‌ر میله‌تکه‌مان مان هێناوه ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونی هۆشیاری سیاسی سه‌رکرده کانمانه‌وه که‌سه‌رکردایه‌تی شۆرشه‌کانیان کردوه وه ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یان له مێژوی پێشخۆیان وه‌ده‌رس وه‌رنه‌گرتن له‌مێژوی ئه‌وشکستانه‌ی پێشخۆیان . سه‌رکرده‌کان بڕوایه‌کی کوێرانه یان به‌دوژمن کردوه‌و خۆشباوه‌ڕبون به به‌ڵێنه‌کانی دوژمن وه‌گویان به پیرو بۆچونه‌کانی خه‌ڵکی نه‌داوه‌و به‌رده‌وام تاکڕه‌وانه بریاره‌کانیان داوه‌و ته‌نها بۆ شه‌ر پشتیان به خه‌ڵکی به‌ستووه‌و نه‌گه‌ڕاون به‌دوای که‌سانی زیره‌ک له‌بواری ڕامیاریدا ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌مان ئه‌وسینارۆیانه له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانه‌وه دوباره‌ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ زۆرجیاوازه لوچاو ڕابردودا چونکه ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی زۆرله‌ڕابردو وریاترن و تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ش زیاترن به‌هۆی کرانه‌وه‌ی دنیا به‌ڕوی یه‌کدیدا له‌ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌و خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌کنۆلۆجیا به‌خستنه به‌رده‌ستی هه‌مو جۆره سه‌رچاوه‌کانی زانیاری له‌بواره جیاجیاکانداوه‌کردنه وه‌ی دنیا به‌ڕوی یه‌کداو بچوکردنه‌وه‌یو هاتنه‌ژوره‌وه‌ی له‌په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچوکه‌وه بۆ‌ناو ماڵه‌کانمان که‌ڕۆژانه ئاگاداری هه‌موگۆڕانکاریه‌کان ئه‌بین به‌ده‌نگوڕه‌نگ که‌هه‌ر ڕوداوێک ڕوبدات له وپه‌ڕی دنیا له‌پاش چه‌ندچرکه‌یه‌ک دنیای لێ ئاگادار ده‌کریته‌وه ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی کورد مایه‌ی دڵخۆشیه که هه‌رگیز جاریکی تر له‌ژێر عه‌بادا بێکه‌س کوژ ناکرێین چینۆسایدو ئه‌نفال ناکرێین و که‌س پێمان نه‌زانیت وه‌له‌سایه‌ی سیاسه‌تی ئه‌حمه‌قانه‌ی سه‌دام ئه‌مریکاتوانی به‌عسی درنده له‌کۆل ئه‌م گه‌له جه‌سته پڕله‌برینه بکاته‌وه و کورد بتوانێت حکومه‌تیکی نیوه هه‌ریمی دامه‌زرێنیت له‌به‌رئه‌وه‌ی تائه‌م ساته‌ش نیوه‌ی خاکی باشوری کوردستان خراوه‌ته فایلی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان که‌ئه‌وه یه‌ك له‌هه‌ڵه‌گه‌وره‌کانی سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌مڕۆی ئه‌م نیوه هه‌ریمه بو له‌باتی ئه‌وه‌ینیوه‌که‌ی تر بگێرنه‌وه ئه‌و نیوه‌یه‌شیان کرد به‌دو به‌شه‌وه‌و له‌م پێناوه‌شدابه هه‌زاران ڕۆله‌ی هه‌ژاری ئه‌م میله‌ته به‌کوشتدراو دوژمنانیان پێ خۆشکردین ئه‌م دو خێزبه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌کاره قێزه‌ونه‌کانیان له‌ناو خه‌ڵکی ڕۆشنبیرو ئازادی خوازدا ڕسواده‌بون تاکاربه وه‌گه‌یشت خه‌ڵکی بیر له‌رزگاربون بکه‌نه‌وه و کۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بێنن که‌پشتیان کردۆته میله‌ته‌که‌یان و بونه‌ته خزمه‌تکاری دوژمنان بیگومان بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه یه‌کی ڕیکوپیک گۆران بکه‌ین ده‌بێت هه‌موان به‌شداری بکه‌ین جونکه گۆڕان شتێک نیه به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌تاکه‌که‌سێکه‌وه یان توێژیکی تایبه‌ته‌وه‌هه‌بێت بۆرزگاربون له‌زۆر داری و کۆتایی هێنان به‌دزینی سه‌روه‌تو سامانی ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌و ئه‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌م بێده‌نگی توێژیکی به‌توانای گه‌له‌که مه که‌ته‌واو له‌م ناوه‌نده‌دا بێده‌نگن ئه‌وانێش هونه‌رمه‌ندانی شانۆ‌و سینه‌ماکارانن وه‌منلێره‌وه ڕوی ده‌م له‌چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌م ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌گه‌وره‌یی ئه‌وانی تر که‌مکه‌مه‌وه لای من هونه‌رمه‌ندی بچوک نیه به‌ڵکو هونه‌رمه‌ندی بی هه‌ڵوێست هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌شڵێن ئیمه هونه‌رمه‌ندین نه‌ک سیاسی ئه‌وه خۆ خه‌ڵتاندنه هه‌مو هونه‌رمه‌ندێک سیاسیه‌و شۆڕش گێڕه بۆ بیرهینانه‌وه ڕوی ده‌م له‌م به‌ڕێزانه ده‌که‌م به‌ڕێز / جیهاد دڵپاک ئه‌وگرده‌پئرۆزبو که‌نمایشت تیاکرد یان ئه‌م کرده‌ی ئه‌مڕۆ که بانگه‌شه‌ی دیموکراتی‌و چاکسازی ده‌کات له‌ڕێگه‌ی گۆڕان وده‌ساو ده‌سی ده‌سه‌ڵات به‌ڕیزم ئه‌وڕۆژه‌ت بیر چۆته‌وه ئه‌گریایت و هاوارت ئه‌کرد به‌هارمان دزراوه‌و خاکمان سوکماتکراوه به‌ڕێزم ئه‌وڕۆژه‌دوژمن به‌هه‌موتوانای نه‌ی توانی که‌رکوکی بێشه‌ی شیران مانبه‌رێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی سه‌رکرده نه‌فامه‌کانمانه‌وه که‌رکوک له‌سه‌ر سینیه‌کی زێڕین پێشکه‌شبه دوژمنان کراوه ده‌وڵه‌تی کوردی بوه به‌خه‌ونی شاعیران ئێوه‌ی که‌رکوکی هه‌میشه چه‌وساوه ئه‌مڕۆسی له‌گه‌ڵدابیت بۆڕزگاربون هه‌زاران شه‌هید تاندا بیله‌وه‌ی هه‌مو به‌ڵگه مێژوییه‌کان به‌کوردستانی بونی که‌رکوک ده‌سه‌لمێنن که چی له‌لاین سه‌رکرده‌نه‌فامه‌وه‌خستیانه‌ده‌نگدانه‌وه به‌وه‌ش دوژمن ڕازی نه‌بو سه‌رۆک کۆماری عیراقیعروبه ئه‌وکۆرپه‌یه‌شی له‌بابرد به‌بریاریکی تاکره‌وانه‌ی نائه‌قڵانی که 32 بۆکورد32 بۆۆره‌ب 32 بۆتورکمان ئایابه‌ڕێزتانڕازین به‌و سوکایه‌تیه‌ی به‌و دایکه سک سوتاوه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ڕازی نین بۆده‌نگتان نیه به‌رامبه‌ر به‌م هه‌مو سوکایه‌تیه‌ی به‌رام به‌ر به‌شاره‌که‌ت ده‌کرێت هیوادارم بێده‌نگی بشکینن مامۆستای به‌ڕێزم / ئه‌حمه‌د سالار خۆشه‌ویستی به‌ڕێزتان به‌لای منه‌وه مه‌زدایی بوکه ئیلهامم لێوه‌رده‌گرت به‌ڵام به‌هۆی بیده‌نگیتان‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موسوکایه‌تیه‌ی که‌له لایه‌ن حیزبی بنه ماله‌وه به گه‌له‌که‌ت ده‌کرێت وه به‌ڕێزیشتان ئه‌ندامێکی دیاری ناو ئه‌وپارته‌ن بۆیه به‌شێکی ئه‌وتاوان کاریانه ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی به‌ڕێزتان بێده‌نگیتان له میدیاکاندا مانای ڕازی بونتانه به‌و باره ناهه‌مواره‌ی پارته‌که‌ت به‌م میله ته‌داماوه‌ی ده‌که‌ن تۆش بێده‌نگی به‌ڕاستی بێده‌نگ بون له‌م تاوانانه‌ی خیزبه‌که‌ت ده‌یکات ڕه‌زا مه‌ندیتانه بۆتاوانه‌کانی بنه‌ماله‌ی 31 ی ئاب به‌ڕێزتان زۆرله‌وه‌گه‌وره‌ترن من ڕه‌خنه‌تان لی بگرم به‌ڵام خۆشه‌ویستیم بۆ گه‌له‌که‌م له‌هه‌مو شته‌کانی تر پیرۆزتره بۆئه‌وه‌ی باشتر ئاگاداری کێشه‌کانی ناوهه‌ناوی هه‌ژارانو سته‌م لێکراوان بیت له‌و گه‌نخانه‌و ده‌ست پێبکه که ڕۆژانه له‌ژێرده‌ستا دڵداری له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ده‌که‌ن بزانه له‌سایه‌ی بنه‌ماله‌ی به‌رزا نیدا که‌حکومه‌تی هه‌رێم یان له‌ده‌ستایه چیان بۆ گه‌نجان کردوه ئایائه‌وگه‌نجه خوێن گه‌رمانه که‌ده‌ڕۆنه‌وه ماله‌وه چ هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵه‌کێشن بۆپێداویستیه کانی ژیان هیوادارم ته‌وقی حیزبایه‌تی بشکینن بۆئه‌وه‌ی بتوانن شته‌کان له‌چاوی هه‌ژارانه‌و ببینن وخۆتان له‌به‌ره‌ی گه‌لدا ببیننه‌وه به‌ڕێزم مامۆستا/ حیکمه‌ت هیندی ده‌ست نیشێن کردنی برین چاره‌سه‌ر نیه‌به‌ڵکو گه‌ڕان به‌دوای به‌کتریای نه‌خۆشیه‌که‌داونه‌هێشتنی له‌ناو له‌شی نه‌خۆشه‌که‌دا پێویستی سه‌ره‌کیه به‌هیوام لێم تێ بگه‌یت. به‌ڕێزم تۆ له‌ڕۆژه‌سه‌خته‌کانداخاوه‌نی قسه‌و ده‌ربڕینی ئازاد بیت له‌بیرت دێت کاتیک به‌عسی دڕنده گرتیانیت هه‌مو هونه‌رمه‌ندان له‌به‌ر په‌یمانگه‌دامان مان گرت تائازاد کرایت نازانم ئێستا بۆ وا بێده‌نگن له‌کاتێکدا ڕۆژانه له‌ژێرده‌ستی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌دا ڕۆژنامه‌وانان ئه‌کوژرینو لێیان ئه‌درێو دادگایی ئه‌کرێن له‌سه‌رئه‌وه‌ی داوای ئازادی ده‌که‌ن خۆبه‌ڕێزیشتان هه‌رداوای ئازادیتان ده‌کرد له‌به‌عسی فاشست خۆئه نه‌وانه‌ی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی داگیرده‌که‌ن مه‌رج نیه هه‌ر دوژمنانی ده‌ره‌کی بن ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆله کوردستاندا ده‌سه‌ڵات داره ده‌سه‌ڵاتیکی نه‌فامو خێڵه‌کیو بنه‌ماڵه‌یین دژی هه‌مو به‌ها پیرۆزه‌کانی کو‌ردستانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه ماڵه‌ییدا ئه‌وه 18 ساڵه خه‌ڵکی ئه‌ترسێنن میله‌ت بوه به‌گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس هه‌مو ڕۆژێک به گورگه‌که ئه‌یان ترسێنن ئتر کاتی ئه‌وه هاتوه به‌هه‌موان ئه‌وترسه ده‌رکه‌ین له‌دڵی خه‌ڵکیدا تابترسێنرێین ناتوانین داوای ئازادی بکه‌ین بونی ئێوه له‌ڕیزی گه‌لدا شکاندنی کۆته‌کانه به‌ڕێزم / مامۆستا ئه‌نوه‌رقه‌ره‌دا‌غی ئه‌ی مامۆستای سۆز‌و ئاواز من له‌دلسۆزی به‌ڕێزتان دڵنیام بۆگه‌لو نیشتمان که‌هه‌رگیز سڵت نه‌کردۆته‌وه له‌دوژمنی گه‌له‌که‌ت تۆ خاوه‌نی سرودی مه‌شخه‌ڵانیت که‌به‌ڕاستی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشبوله ڕۆژگارێکی ترسناکدا له‌دایکبو له‌شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستاندا گه‌وره‌بو بۆ خزمه‌تی شۆڕش به‌ڵام ئه‌مڕۆئه‌وسروده‌تاوانه مه‌شخه‌ڵانی ئه‌م مافیایانه‌بێت ئه‌وسروده مه‌شخه‌ڵبو کاتێک له‌ده‌ستی شۆڕش گێڕاندابو به‌داخه‌وه ئه‌مانه هه‌مو شته جوانه‌کانیان لێ دزیوین تکایه به‌رامبه‌ربه‌له ناوبردنی کۆرپه‌ی مه‌شخه‌ڵانت بێده‌نگ مه‌به وه ئێستاش کاتی له‌دایکبونی سرودێکی تر هاتوه سرودی ئازادی بۆگه‌ل گۆڕان بۆده‌ساوده‌ستی ده‌سه‌ڵات وه‌کۆتایی هێنان به حکومه‌تێک که‌زۆربه‌ی پله‌وپایه‌کانی داوه به جاشوکۆنه به‌عسیه‌کانو پۆسته باڵاکانیش بۆ ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌کانیان هیوادارم به‌و تێکه‌ڵبونه چی تر رازی نه‌بن
به‌ڕێزانم دڵنیابن ئه‌مڕۆ میله‌ت له‌ڕۆژانی ڕابردو زیاتر پێویستی به‌تواناکانی هه‌موانه
به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان لێره‌وه‌داواتان لیده‌که‌ین ئه‌م دیواری بێده‌نگیه بڕوخێنن میله‌ت بۆ ئازاد بونی چاوی له‌تواناکانی هه‌موانه ئه‌مڕۆ ڕۆژی شکاندنی بته‌کانه ڕۆژی ده‌رباز بونه له‌کۆیلایه‌تی به‌حیزب بون تاوابه‌سته‌بن به‌و دو بنه‌ماڵه‌یه ئه‌واده‌بنه کۆیله‌ی کۆیله کان چونکه ئه‌وانه خۆیان بونه‌ته کۆیله‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان تکایه‌بابه‌هه‌موان ده‌س له‌ناو ده‌س باپێکه‌وه‌هه‌نگاو بنێین به‌ره‌وگۆڕان ئازادیه‌کان ته‌نها له گۆڕان دایه بژی ئازادی خوازان بژی به‌ره‌ی دیموکرات خوازان بژی به‌ره‌ی گۆڕان
ئه‌م دێڕه‌ش پێشکه‌شه به‌ئێوه‌ی ئازیزم
وه‌رنه پێش وه‌رنه‌پێش ده‌ور ده‌وری ئێوه‌یه
میله‌ت چاوه‌ریی هیمه‌تی ئێوه‌یه
9/5/09
ئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست