کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەزگاكانى كارتۆنیانە

Thursday, 25/07/2013, 12:00

1450 بینراوە



دەزگاكانى كارتۆنیانە بەسەرۆكانیان و سەرانیانەوە دەزگاكانى شەهیدان و زیندانیان بوان و پێشمەرگانى دێرینان و كەم ئەندامانن كە سەرۆكەكانیشیان یەكێتى و گۆڕانن بە هەزاران لە ڕەنجان و تەمەنان و خوێنان و گیانیان بەخشیوان لە ئەوان دەزگایانەدا نە نووسراون و نەكراونەتە خاوەنانى موچانیشیان وە بەهەزارانیشیان ڕەش كراونەتەوەو موچانیان بڕاون و لە جێگاكانیاندا بە هەزاران لە گەلەجاشان و سیخوڕان و سەرۆكانى جاشانى بەعسیان و سەفەویانیش و كەمالیستانیش و عوسمانیانیش داندراون بە تایبەتیش لەلایەن سەرۆكان و سەرانى گۆڕان و یەكێتى و پارتییەوە ئەوان كارانە كراون.
ڕەش كردنەوەو موچەبڕانى ئەوانە بە تایبەتى و موچاندارانى تریش بە گشتى لە ساڵى 2007 وە هەتا ئێستا بوو بە فەرهەنگى سەرانى نەوشیروانى و كۆسرەتى و بەسەر سەرانى مام جەلالیان و مەسعوودیان و نێچیرانیشاندا سەپاندن كە لەو ساڵەدا نەوشیروان و كۆسرەت و سەرانیان ناوى باڵى چاكسازى و پاكسازییان لە خۆیان نابوو ناوەندەكەشیان كردە مەڵبەندى 24ى ڕانیەى یەكێتى و گۆڕانى دەسەڵاتداران لە شارەكانى ڕانیەو دوكان و قەڵادزێ و ناوچەكانیان بیتوێن و مەرگەو پشدەردا هەر ئەوكات لقى 11ى رانیەى پارتى موچان بڕاوانى خۆیان كردنەوە خاوەنانى موچانیان بەناوى خانەنشین كردنیانەوە بە تایبەتیش شەهیدانیان و زیندانیان بوانیان كە دەزگاى شەهیدانى پارتى و یەكێتى و گۆڕان بە یەكەوەن و دەزگاى زیندانیان بوانى پارتى و یەكێتى و گۆڕان و شیوعى و سۆسیالیست بە یەكەوەن و دەزگاكانى كەم ئەندامان و پێشمەرگانى دێرینانى یەكێتى و گۆڕان و دوو بەشى زەحمەتكێشان و سۆسیالیست و شیوعیش بەیەكەوەن هەر لە دەزگاى شەهیدانى ڕانیەدا نزیك بە هەزار شەهیدانى موچان بڕاوان بەبێ موچان ماونەتەوەو زۆرایەتیان ئەوانەى یەكێتى و گۆڕانن و كەمایەتى یان لایەنەكانى ترانن و شەهیدێكى پارتیشیان تێدا نى یە سەرانى نەوشیروانى و ئەو مەڵبەندە هەتا ساڵى 2007 مام جەلالى بوون لە دواى ئەوەوە بوونە نەوشیروانیان و زۆرایەتى سەرانى ئەو مەڵبەندەیەن كە پێشتران مەڵبەندى 6 و مەڵبەندى 8 بووەو ناوەندى سەرەكى تێكشكاندنانەى یەكێتى و گۆڕان و بە هێزكردنى پارتى بووەو زۆرایەتى سەرانى لقى 11 و ناوچەكانیان و ڕێكخراوەكانیشیان پێش پارتیان بوونیان كادیرانێكى سۆسیالیست و شیوعى و كۆمەڵە بوون سەرۆكەكانى سەرانى یەكێتى و گۆڕانیش هەمیشانە لە پێش مام جەلال و كۆسرەت و نەوشیرواندا مستەفا سەید قادر ئەندامى ڕێبەرایەتى گۆڕان و محەمەد وەتمان و مستەفا چاوڕەش ئەندامانى سەركردایەتى یەكێتى بوون هەر تازەش لە دەزگاى كەم ئەندامان لە ڕانیە كە ناویشى كۆمەڵەى ڕۆژە موچانى هەزاران لە كەم ئەندامان و بێوەژنانیان بڕیون من بە هەماهەنگى و هاوكارى سەرانێكى یەكێتى و گۆڕان و پارتى توانیومن موچان بۆ دەیان كەسان لە كەم ئەندامان و شەهیدان و پێشمەرگانى دێرینان ببڕمەوەو موچانى بڕاوانیشیان بۆ هەندێك لە ئەوانە بگێڕمەوە بەبێ ئەوەى تاكە فلسێكیش بۆ كرێ ى هاتوچۆكردن لە هیچ كەسانێك وەربگرم بەڵام ئەوانەى خۆمانم بۆ نەكران و پێم نەكران بیانكەمە خاوەنانى موچانیان كە مافانى سەرەتاییانەیانن وەكو زیندانیان بوانمان من و دەوڵەتى هاوسەرم و ئامینەى خوشكم و برایانى شەهیدانى لەخۆم گەورانتران بوان عەلیە سوورەو ئەحمەد بچكۆل وەكو پێشمەرگانى دێرینانیش هەر بۆم نەكران و پێم نەكرانە خاوەنانى موچانیان تەنیا ئەوەى خۆم پێ كراوە وەكو پێشمەرگەى دێرین بووى خانەنشین كراو شەهیدەكانیشمان هەریەكەیان موچەیەك بە ناوانیانەوە هەن وەرگرى موچەى شەهیدانەى عەلى دووكوڕان و دوو كچانی بە ناوەكانى ژیارو بژیارو ژیوارو ژوان كە تازە بۆتە 700 دۆلار وە وەرگرى موچەى شەهیدانەى ئەحمەدیش ئەستى دایكمە كە تازە بۆتە (600) دۆلار موچەكەى منیش تازە بۆتە (700)دۆلار كە لە ماڵدا دەكەسانین پیاوێك و دووژنان و چوار منداڵانى دەوڵەت و عەلى و سێ منداڵانى من و دەوڵەت سێ كچانمان ڕوبارو ڕوكارو ڕۆژگارن ئەستى موچانى كەم ئەندامى و بێوەژنیشى نەبوون بەڵام خۆم نەمكردن لە جێگاى ئەو لە كۆمەڵەى ڕۆژى رانیەدا بۆ كەم ئەندامانێكو بێوەژنانێكم موچان بڕینەوە لە 50 دۆلارەوە هەتا 100 دۆلارن كە دایكم مافى خۆشى بوو یەكێك لە ئەوان موچانەشى هەبن وە موچەى شەهیدانەى ئەحمەدم دابەش كردووە بەسەر دایكم و ئامینەى خوشكمدا وە لەسەر ئەوان كارانەم بوو كە لە ساڵى 2011 دا كاك جەمیل هەورامى ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى و سەرۆكى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى كوردستان لە سلێمانى یەوە هاتە ڕانیە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێ یانێكى خۆیى و من دا هاتە ماڵمان هەزار دۆلارو كۆمپیوتەرێكى بە دیارى بۆم هێنان و گوتى بۆ ئەوان كارانەت دەبێ نوێنەرى من بیت و دەبێ بچیتە گوندانێكى قەندیلى ژێردەسەڵاتى گەریلاكان كۆمەڵێك پێشمەرگانى بێ موچان هەن ڕازیان بكەیت و بۆمیان بێنى بۆ سلێمانى بۆ ئەوەى بیانكەینە خاوەنانى موچانیان بەڵام وریابە لەگەڵ بەرپرسانێكى یەكێتى و گۆڕان و پەكەكەدا پێك هەڵنەپرژێ ى بۆ ئەوان كارانەشت زانیومە كە پارەى هاتووچۆكردن كرێ ى ئۆتۆمبیلیشت لەكەس وەرنەگرتووە، گوتم وا لەگەڵ دەزگاى شەهیدان و كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى ڕانیە پێك هاتبووم گوتم ئەگەر بۆتان وەرگیران پارەو ئۆتۆمبیل و خانوو زەوى و چەك بۆ ئێوە بن ئەوان جۆرانى موچانیش بۆمن واتا بۆ موچان بڕاوانێك و بێ موچانێك وە بەڕێزت ناتوانیت خاوەنى ئەو بەڵێنەت بیت لەبەرئەوەى مەڵبەند تێت بەردەبێت و هەلاهەلاشت دەكەن لە 1/6/2011 دا بەبۆنەى دامەزراندنى یەكێتى یەوە نوسراوەى پیرۆزبایى مام جەلالیان بردن و ناردن بۆ هەندێك لە بنەماڵانى شەهیدانێك هەر خۆشیان گوتیان جا نامە چى یە ئەگەر مام جەلال راستى كردبوایە مافەكانتانى لەژێر پێیانى نەدەنان و هەر لەسەریەوە ناچین و لە بەغداش دەرى دەكەین وە هەر خۆشیان لەناو جەماوەردا بڵاویان كردنەوەو گوتیان پەنجا كەسانمان ئاشكرابوون كە سەر بە دەزگاى پاراستنى پارتیشن چووم بۆ قەندیل ئەوان پێشمەرگانى دێرینانیشم رازى كردن و بردمنە لاى كاك جەمیل هەورامى و كرانە خاوەنانى موچانیان لە دواى ئەوەشەوە كاك جەمیل دەنگ و ڕەنگى نەمان و هەرئەوان سەرۆكان و سەرانەى یەكێتى و گۆڕان تێى بەر بوون و زۆر جارانیش گوتویانن سێ موچانیشیان دەبڕین و ناوەكانیان ڕەش دەكەینەوەو ناسنامەكانیان لێ دەستێنینەوە یان دەبێ بیان گوازنەوە بۆ سەر حیزبى تر هەر گوتوشمن رازیم ، ئێمە لە ساڵى 1991 ەوە هەتا 1/6/2013 هەر هەژاران و قەرزداران و كرێنشینانیش بووین و هەتا ئێستاش هەر بە یەك بنەماڵە ماوینەتەوە، ماڵەكەشمان لە سەرو رۆژهەڵاتى شارى ڕانیەدایە لەنێوان شار و چیای كێوەڕەشدایە ، 2000 مەتر لەناوەندی شارەوە دوورە .

گورزی تۆڵە
چەتە و ڕێگری بێ كەڵك
تێكدەر و نان بڕی خەڵك
ڕەمزی ئازادی خنكێنە
نمونەی دیار و بێ وێنە
ویستووتە گەل بێ هوودە بێ
هەمیشە بێ ئاسوودە بێ
ڕەنج و خوێن و گیانی داوە
هەر تۆشی بە فیڕۆت داوە
ناگۆڕێی دەتەوێ وابی
لەسەر كورد ئاغا و كوێخا بی
نانا ئەو ڕۆژە نەماوە
درۆزن خەیاڵت خاوە
كورد وەكو جاران نەماون
بڵێی زمان و چاو بەستراون
قۆڵی تۆڵەی هەڵماڵیوە
دوژمنانی خۆی ناسیوە
نۆرەیەتی ڕات بماڵێ
بۆ كاروانی ئاشبەتاڵێ
توڕەیە خوێن گەرم و خەستە
گورزی تۆڵەی وا بەدەستە
بە هەر شێوە خۆت بنوێنی
دوا ڕۆژگارتە و هەرەس دێنی
هەر بەڵای سەرشان و مل بووی
لەسەر ڕێگا بەردی زل بووی
بەسەرچووی باوت نەماوە
پاكى سەر سەر و سەرچاوە

25-6-2009 ڕانیە


كوا پەنایەك؟
من لەناوچەكەى خۆمەوە هەڵاتووم
بەرەو پیری ژێر ئاڵاى تۆوە هاتووم
لەبەر شەق و پێلاقەو دەست بەسەری
وا هەڵاتووم كەوتوومە كوێرەوەرى
بۆیە هاتووم پەنام بۆتۆ هێناوە
كەپێم وابوو ئازادى لاى تۆ ماوە
گەرچی واتۆش بەناڕەوا گرتووتم
بەرەو ژوورى ئەشكەنجەدان بردووتم
وەك دڕندەى لای خۆمان هەر كوتاتم
كەبم زانیبا تۆش واى نەدەهاتم
هەردوو دیارن ناتانەوێ بمێنم
بۆ ئازادى كوردستانم بخوێنم
ئەى ئەوكەسەى خۆت لێ كردمە فەرماندە
كوا ئازادیت هەركەمێكم نیشان بدە
من وەك ئێوە دژی میللەتى خۆم نیم
من بەكوردو كوردستانم نامۆ نیم
من تێگەیووم ووڵاتم كوردستانە
مێژووى كوردم بۆمن پەندو داستانە
بەڵام ئێستا تۆشم ناسی بزانە
هەردوو جرجن لەناو یەك ئاودەست خانە
هەردوو گورگن بۆ كورد خۆری خوڵقاون
لەخوێندنگاى داگیركەر بار هێنراون
لەكاتێكدا ئێوەم لاپیرۆز دەبن
سەركردەم و مامۆستاى دڵسۆز دەبن
لەسەرچاوەى كانیاوى پاكى ووڵات
خۆتان بشۆن بێنەوە كۆڕی خەبات

18/2/1997

زۆڵ
كەتۆش وەك دوژمن ستەمكارى
وێران كەرى گوندم و شاربى
هەر خوێنى میللەتم بمژى
سامانى وڵاتم بدزى
درۆیە كوا غەمخۆرى گەلى
ڕوڕەش نەگۆڕاوى قەلى
كلك و پاشكۆى بێگانانى
دڕندەیت وبێ ویژدانى
گورگى خۆماڵى شاراوەى
ئەو ڕێویە گەڕە گۆڕاوەى
لە شێرایەتی لاتداوە
لەمێژە گەلمت فریوداوە
وەهات سەر لێ شێواندوە
هێندە زۆرت تەزاندوە
دۆست ودوژمنى ناناسێ
بەهەر دروشم و هەر پێناسێ
خۆت نیشاندا هەر خوێن مژ بووى
هەر تاڵانكەرو هەر دز بــووى

24/ 9/2008 ڕانیە

شەرمەزاری
گەر دەتەوێ شەرمەزار بی
لە وڵات و گەل بێزار بی
بڕۆ دوژمنی ناوخۆ بە
گەردەتەوێ خوێن بڕێژی
كوردان نارەوا بنێژی
بڕۆ دوژمنی ناوخۆبە
هەرچی پیرۆزە مەیزانە
كورد بكوژە دڕندانە
بڕۆ دوژمنی ناوخۆبە
چی خراپە بی پەرستە
گوێ مەدە گەلت ژێر دەستە
بڕۆ دوژمنی ناخۆبە

31-8-1996 بۆكان

رەنجدەر


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)