کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرماڵێك تفەنگى تێدانەبێت ماڵ نییە

Tuesday, 10/03/2009, 12:00


(لەكوردستان مردن و لەداێك بون بەچەكەوە پیرۆزە)
(منداڵە بۆیاخچیەكانى شار) چونە بەردەم بارەگاى شۆڕشگێرەكان وبەدەم نزاو هاواركردنەوە دەیان وت " شەڕەكانتان , پێڵاوى لاستـیكـى كردە پێى هەموومان , ئیدى ئێمە چـى بۆیاخ بكەین " چى وەزعێكە تائێستاش , مردنى كەسێك , ئیهانەكردن و سوككردنى كۆمەڵگایەك شۆڕش گێرەكان ڕاناچەڵەكێنێت ؟! .
لەوەتەى كورد هەیە خیانەتى لێدەكرێت و خیانەت لەخۆى دەكات , لەوەتەى كورد هەیە دەكوژرێت و ئاوارەدەكرێت و هێندەى ئەوەش هەرخۆیان , یەكتریان دەكوشت و یەكتریان ئاوارەدەكرد , جارێ بەناوى پاككردنەوەى نیشتمان لە (خائن) و جارێكیش بەناوى (پاراستنى ئازادى و دیموكراتى لە (هێزى تاریكى) جارێكیش هەربۆخۆشى و بۆبەكات بەسەربردن و حەزكردن لە دەنگى كوللە و مەست بون بە بۆنى خۆین , هەر شەڕبو لەدەرگاى ماڵەكانى ئەدا و حەزێكى شێتانە هەبو , بۆ خۆشەویستى كردن لەگەڵ تفەنگدا , هەمیشە وایان پەروەردەدەكردین كە مردن و لەدایك بون تەنها بەچەكەوە پیرۆزەو هەرماڵێك تفەنگێكى تێدا نەبێت , ماڵ نیەو دەبێت بە نەفرەتبكرێت , دواى ئەو هەمو ئەزمونە تاڵە لەتەنیشت ئەو خۆ كوشتنانەدا , هێشتا ئومێدێك لەدڵى مرۆڤەكاندا بەسەوازى چاوەڕوانى گەیشتنى بەختەوەرى بون .
ئێستاش هەرچى دەرگاى بەختەوەریە داخراوە و كلیلەكانى لە گیرفانى (حەزرەتى فــەساد) دایە ؟! هەمو كون و قوژبنەكانى ئەم مەملەكەتە هەروەك ئەندامەكانى لەشم شارەزام , بەڵام هێشتا نازانم بۆهەرچى خەونمان هەیە دەكرێتە كەلاوە ؟
بۆچى سەرخوان هەیە پڕە لەنان و پێكەنین , سەرخوانیش هەیە پڕە لەبرسێتى ؟ ئێرە مەملەكەتێكە پرە لەو كەسانەى هێشتا نازانن كوڕى كامیانن , جەلــلاد یان قوربانى , ئێرەمەملەكەتى (تەورە , تەور ) تەورەكانیان دەخەنە سەرملمان و پێمان دەڵێن : بەهەشتى ئێمە هەڵدەبژێرن یان دۆزەخى خۆتان ؟! ئەگەردۆزەخى خۆمان هەڵببژێرین , تەور بە دەستەكان بەشێت بە مناڵانى شار دەمان ناسێنن و لەبەردەم دەرگاى مزگەوتەكان , لە سەر بۆردى فەرماگەكان , لەسەر دیوارەكانى شار , لەبەردەم هۆڵەكاندا وێنەكەكانمان بڵاو دەكەنەوە لەژێرەوە بەخەتێكى تۆخ دەنوسن (هێشتا نازانن كێ باوكییانە) ؟!
لەسایەى ئەم ڕەوشەى ئێستاى كوردستاندا ئەوە گەیشتنە بەدڵنیایى , ئیدى كەى ئەوە دەبەنگیى و كاڵ فامییە ؟
شۆڕش لە دژى شۆڕش لە تەپۆڵكە وشكەكاندا تەڕ تەڕدەكرانەوە , ئـــاخر شۆڕش نابێت جەنگاوەرى لێببڕێت ؟! ئەوە حیكمەتێكە تەنها شۆِرشگیڕەكان دەیزانن , هەموو شۆڕشێك هەروایە , تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنێت, ئیدى دیارە ئەوە حیكمەتى شۆڕشەو من نازانم بۆچى دەبێت وەهابێت .
بەڵام ئەوەى هەرگیز لەیادم ناچێت , جەنگاوەرەكان , فریشتەكانى شۆڕش بون كە كۆڵە پشتەكانیان پڕكردبو لە ڕق و مردن و بەرەو جەنگ ملیان دەنا , ئاى چیى دیمەنێك بو هەرچى كۆڵانەكانى شاربو جمەى دەهات لە كاسبكارو قوتابیى و فەرمانبەرو مامۆستاو هونەرمەند , هەر وەك سواڵكەر لە دەرگاى ماڵەكانیان ئەداو داواى نانیان دەكرد بۆ جەنگاوەرە برسیى و ماندوەكانى شۆڕش ؟! تەنها چەند هەفتەیك بو دواشۆڕشى تەپۆڵكە وشكەكان دەستى پێكردبو , هەرچەند هەفتەیك بوو (منداڵە بۆیاخچیەكانى شار) چونە بەردەم بارەگاى شۆڕشگێرەكان وبەدەم نزاو هاواركردنەوە دەیان وت " شەڕەكانتان , پێڵاوى لاستـیكـى كردە پێى هەموومان , ئیدى ئێمە چـى بۆیاخ بكەین " چى وەزعێكە تائێستاش , مردنى كەسێك , ئیهانەكردن و سوككردنى كۆمەڵگایەك شۆڕش گێرەكان ڕاناچەڵەكێنێت , ئیدى چ بكەم لەچێژى ئەو ماڵەى پڕبێت لەشەهوەت ؟ ئەوە بێ ویژدانیە وێنە كاڵەكانى ژیان بەڕەنگى ئەو (مۆم) انە تۆخ بكرێنەوە كە بەگـڕى شەهوەت پێكرابن , تەنها ووشە شك ئەبەم , ئەگەر ئەوم نەبێت , وەك (ئێوە) دەبمە چەرمێكى ئاوساو لەخەونى پیس .
تیبینى /
بۆنوسنى ئەم بابەتە سود لەتوێژینەوەیەكى بەڕێز (ئاراس عەبدولكریم) وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە