هه‌ره‌شه‌ی میلیشیاکان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان

Sunday, 28/02/2010, 12:00


باوەڕناکه‌م هیچ كه‌سێکی به‌ویژدان هه‌بیت که‌ نکولی له‌ پیرۆزی پێژمه‌رگه‌ بونی هه‌موو ئه‌و که‌سه‌ قاره‌مانانه‌ بکات که‌ به‌هه‌ستیکی پاکی نه‌ته‌ویی و نیشتمانیه‌وه‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌نگه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی دوژمنانی کوردستاندا ئاماده‌ی گیان به‌ختکردن بوون و ، به‌سه‌دانیشیان به‌ختیان کرد. پێناسه‌که‌کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ من بتوانم له‌ وتاریکی کورتداباسی بکه‌م. به‌لام به‌پیوستی ده‌زانم ئه‌گه‌ر به‌کورێش بێت له‌سه‌ر سه‌راتاکانی پیشمه‌رگه‌یی بونی راسته‌قینه‌و، جیاکردنه‌وه‌ی له‌ چه‌کدار و ، میلشیای به‌کرێگیراو رابوه‌ستم. کاتێك کورد وشیاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یدا کردو ، له‌ ریکخستنی سیاسیدا بۆ به‌ده‌ست هینانی مافه‌ ره‌واکانی که‌وته‌ خۆ ریکخستن . دوژمانان و داگیرکه‌رانی کوردستانیش ، به‌زمانی کوشتن و تۆقاندن وه‌لامیان دایه‌وه‌، گه‌لی کوردستان وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازادی خوازی جهان . جگه‌ له‌ په‌نا بردن بۆ خه‌باتی چه‌کداری رێگایه‌کی تری له‌به‌رده‌م نه‌ما. لێره‌وه‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشمه‌رگه‌ی و گیانبه‌ختکردن، بوو به‌ پێداویستی شۆرش و سه‌هه‌لدانی سه‌رده‌میانه‌ی گه‌لی کوردستان. وه‌ بۆ ئه‌مبه‌سته‌ش قۆناخ به‌ قۆناخ و به‌رده‌وام به‌ هه‌زاران له‌ کوردستانیان ئه‌و رێبازه‌یان گرتۆته‌ به‌رو ،ئه‌وان له‌ شوینی خۆیانه‌وه‌ به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان رابوون. به‌لام به‌داخه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی پێش سه‌رهه‌لدانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خوازی کوردستان به‌ پێشه‌نگی پارتی کریکارانی کوردستان پ ک ک ، به ر‌ده‌وام، ئه‌و سه‌رهه‌لدانه‌ پێشمه‌رگایه‌تیانه‌ به‌شێوازی ناته‌ندروست به‌ریوه‌براون و هه‌رگیز نه‌یانتوانیووه‌ له‌ ئاستی خه‌بات و خوێنبه‌خشینه‌کانی دابیت.. له‌ هه‌ریه‌کێک له‌ پارچه‌ داگیر کراوه‌کانی کوردستان کاتیک جولانه‌وی سیاسی سه‌ری هه‌لدابێت و بانگه‌وازی بۆ گه‌ل کردبێ بۆ پاریزگاری لێکردنی به‌خوێن و خه‌باتی چه‌کداری ، پۆل پۆل له‌ لاوانی شارو لادێ په‌یوه‌ست بون و ته‌نانه‌ت رێکه‌وتووه‌ ژنانێش بێ رۆڵ نه‌بوون و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی چه‌کهه‌لگرتنیش نه‌یانتوانیبیت ئه‌وه‌ به‌جۆریکی تر له‌ جۆره‌کانی خه‌بات به‌شدار بوون.. به‌لام به‌داخه‌وه‌ رێبه‌رایه‌تی جولانه‌وه‌کان هه‌رگیز نه‌یان توانی وه‌ک ئه‌وه‌ی پیویست بووه‌ نه‌خشه‌و پیلانیکی گونجاو دابرێژن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رهه‌لداوه‌ خوینگه‌رم و چابوکانه‌ی کوردستان سوپایه‌کی په‌روه‌رده‌کراوی نه‌ته‌وه‌یی وا دابمه‌زرێنن که‌ ببیته‌ ئاسۆیه‌ک بۆ رزگاری و ئازادی کوردستان و کۆمه‌لانی خه‌لک له‌هه‌موو کاتیکدا پشتی پی ببه‌ستن.. له‌ شۆرشه‌کانی کوردستاندا پێشـمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ کراوه‌ته‌ پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حیزب و بناماله‌ و خێڵ ، ئه‌ونده‌ی بۆ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی یه‌کتری و شه‌ری خۆبه‌خۆ به‌کارهینراوه‌، نیو ئه‌وه‌نده‌ ،نه‌خراوه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی . به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ له‌ناو جولانه‌وه‌ چه‌کداریه‌کانی کوردستاندا به‌رده‌وام جله‌وی ده‌سه‌لات له‌ده‌ستی ریبه‌رانی کلاسیک و خۆ ره‌پێشکه‌ردابووه‌ هه‌رگیز ده‌رفه‌ت نه‌هاتۆته‌ پێس بۆ که‌سانی شۆرشگیر و داهینه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو بکه‌نه‌ یاسای ژیانکردنی پێشمه‌رگایه‌تی. هه‌ربۆیه‌ش به‌رده‌وام کاری وا ناشایه‌سته‌ له‌ ناو شۆرشه‌کاندا رویان داوه‌، که له‌ ئه‌نجامدا ‌بوته‌ هۆکاریک بۆ به‌دناو کردنی ناو و ناوبانگی پێشـمه‌رگه‌ .نمونه‌ی ئه‌وانه‌ . به‌رپرسی ناسراو هه‌بووه‌ گویچکه‌ی خه‌لکی بریوه‌ له‌سه‌ر کیشه‌ی تایبه‌تی خۆی یان ده‌ستدریژی سیکسیان کردۆته‌ سه‌ر ژنان ، ته‌نات کار به‌وه‌ گه‌یشتوه‌ هه‌بووه‌ ده‌ستدریژی سیکسیان کردۆته‌ سه‌ر هاوره‌گه‌زو هاوسه‌نگه‌ری خۆیان له‌ناو هیزی پێشمه‌رگه‌دا . ئه‌مانه‌و سه‌دان تاوانیتریش كه‌ بی لیپیچینه‌وه‌ په‌رده‌پۆش کراون و دوباره‌و چه‌ند باره‌ش کراونه‌وه.. له‌دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 ی باشور کوردستان هیزه‌ ده‌سه‌لات داره‌کانی ئه‌م هه‌ریمه‌ هیچ کاری ناشیاو نه‌ما نه‌یکه‌ن . هه‌ر له‌ دزین و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر قوتی خه‌لکدا تا له‌شانکردنی چه‌کی جاشایه‌تی بۆ ده‌وله‌تانی داگیر که‌ری کوردستان و په‌لکیش كردنی سوپای تورک و پاسدارانی ئیران و لیوا حه‌ره‌س جمهوری ئیراق ، بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆیان و له‌هه‌مان کاتیشدا . له‌ناو بردنی جولانه‌وه‌ی ئازادی خوازی پارچه‌کانی تری کوردستان . . سه‌یر له‌وه‌دایه‌ هێشتاش سه‌رانی ئه‌و هیزه‌ده‌سه‌لاتدارانه‌ خۆیان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌زانن و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی به‌ پێشمه‌رگه‌یان نازانێت ده‌بیت کوردستان جێبهیلیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە