چوار پۆست دواتر کاندیدکردنێک، بۆ یه‌ک ژن؟!.
Thursday, 24/12/2009, 12:00
دیارده‌ی به‌کاربرنی ژنان و داگیرکردنی که‌رامه‌تیان و له‌خشته‌بردنیان و دواتر سووک و ریسواکردنیان دیارده‌یه‌که ،له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا کردوویانه به رووه‌تێکی پێوه‌لکاوی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
له راپرسیه‌کدا هاوڵاتی بڵاوی کردۆته‌وه که زیاتر له75 % له ژنانی فه‌رمانبه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانیانه‌وه ده‌ستیان بۆ بردراوه یا به کورتی ته‌حه‌روشیان پیکراوه.
مه‌سعود له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و ژنانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر توند وتیژی و خۆسوتاندنی ژنان ، ووتی: به‌راستی ئێستا زانیم هۆکاری ئه‌و هه‌موو خۆسووتاندنه بۆ په‌ره‌مێز ده‌گه‌ڕێته‌وه.ژنه کۆیله‌کانیش ئافه‌رینیان بۆ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی مه‌سعود کرد!.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و پاره‌و نفوزی سیاسیان نه‌ک هه‌ر ته‌نها توانیویانه ژنان (دیاره مه‌به‌ستم له به‌شێکیانه) ده‌سته‌مۆ بکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌وه‌تا له تورکیاوه به سه‌دان ژنی له‌شفرۆس ده‌هێننه کوردستان و کێبڕکێیان پێده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ژنای هاوتاکانی لای خۆمان.
ده‌سه‌ڵات بۆ کاندیدکردنی هه‌ر پۆستێک بۆ پیاو دیاره مه‌رج و پرینسپی خۆی هه‌یه که گرنگترینیان ده‌بێ خاوه‌ن که‌سیتییه‌کی تێکوپێکشکێنراوی کۆیله بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی بۆ پیاو بێت دیاره بۆ ژنانیش له‌ته‌ک ئه‌و مه‌رجه‌ی پیاو ده‌بێت زه‌ره‌یه‌ک که‌رامه‌تی نه‌بێت و وه‌ک جارییه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسوکه‌وت بکات. چه‌نده ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا تۆمه‌تباره له‌م کاره‌دا ، کۆمه‌ڵێک ژن که چ ئه‌وانه‌ی ئێستا وچ ئه‌وانه‌ی له رابوردودا پۆستیان هه‌بوو تۆمه‌تبارن و ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن ئیمتیازات و پۆست وه‌ک پیاوی کۆیله‌ی هه‌لپه‌رست به هاسانی خۆیان ده‌دۆڕێنن و ده‌بنه به‌شێک له‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ی که تیادا گه‌نده‌ڵئی ئه‌خلاقی له‌وپه‌ڕیدا ده‌بێت.
نموونه دیاره گه‌لێکن بۆ ئه‌م جۆره ژنانه که بوونه‌ته به‌شێک له‌و سیسته‌مه یا به جۆرێکی دیکه بڵیین بوونه‌ته به ئاژوێنه‌ری ئه‌و دیارده نامۆیه به کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
نموونه‌یه‌ک ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ، تا بۆ خۆی برێار بدات که جه‌نده ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ژنان به‌کارده‌بات و وه‌ک له‌شفرۆشیک له ئاستێکی به‌رز رایان ده‌هێنیت.
خه‌مان زرار که پیش‌تر ئه‌ندام په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که‌ی عه‌دنان موفتی بوو ، پیشتریش له‌سه‌ر حسابی یه‌کیتی دیاره خوێندنی له فه‌رنسا ته‌واوکردووه ، به‌م دواییه پاش ته‌واوبوونی له ئه‌ندام په‌رله‌مانی و خانه‌نشینکردنی به مووجه‌یه‌کی قه‌به ، جوار پۆستی پیدرا که دیاره دوایین پۆست نوێنه‌ری یه‌کێتی له فه‌ره‌نسا بوو .. ئێستا حاڵی حازر بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی کاندیدکراوه..لێره‌دا ده‌پرسین و ده‌لیین: ده‌بی له‌و خه‌مان زراره که‌سێکی دیکه یا ژنێکی دیکه باشتر نه‌بێت بۆ ئه‌و کاندیده؟ ده‌بێ ئاستی هۆشیاری سیاسی ئه‌و ژنه ئه‌وه‌نده بێت که ببێته نوێنه‌ری چه‌ند ده‌هه‌زارێک له خه‌لکی کوردستان؟ ک‌یی له پشته ئاوا پاڵی پێوه‌ده‌نێت و به‌رزی ده‌کاته‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر خه‌مان زرار ژنیکی ناشرین و خۆهه‌ڵخێنه‌ر نه‌بوایه ئه‌و شانسانه‌ی بۆ ده‌هاته پێش؟..
ئێمه ده‌زانین که ئه‌و که‌سه‌ی له پشت و پێشی ئه‌و ژنه‌یه به هه‌موو هێزێکی پاڵی پێوه‌ده‌نێت دیاره که‌سێکی داوێنپیسی فایلداره . سه‌عدی پیره له نووسینێکی کوردستانپۆست پیش دووساڵ خوێندمه‌وه و وتبووی: کچه شه‌هیدێکی جوانکیله هاته‌لام کاتی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بووم و داوای کاری لیده‌کردم له یه‌کێ له رێکخراوه‌کانی UN دایبمه‌زرێنم ، و ده‌ستی به‌گریان کرد و منیش خۆم پێڕانه‌گیراو وه‌ک سه‌گ تیبه‌ربووم !. کاندیکردنی خامان زرار هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه ، هه‌ربۆیه ده‌توانرێت مشتێک بکه‌ین به نموونه‌ی خه‌روارێک بۆ باقی کاندیده ژنه‌کان جا له هه‌ر پۆستێک بێت ، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه بۆ تێرکردنی ویسته‌کانیان سڵ له تێوه‌گلانی ئه‌م جۆره ژنانه ناکه‌نه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌لاته بێ مۆڕاله دیارده‌ی به‌کاربرنی ژنان و ریسواکردنیانی کردۆته به‌شێک له ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا، که ئه‌مه‌ش تاوانێکه هیچی که‌متر نییه له تاوانی ئه‌نفال ، ئه‌گه‌ر ئه‌نفال زیاتر له 50 هه‌زار که‌سی تێدا فه‌وتابێت ، ئه‌وا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ 37 هه‌زار ژنی تێدا فه‌وتاوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست