به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕ و ئامۆزانی عه‌باسی بایز ئاغا بۆ سه‌نگه‌سه‌ر، دوو شه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌کرێت
Monday, 03/08/2009, 12:00
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی ته‌موز، لیستی کوردستان 3144 ده‌نگی له شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌ر به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر 2114ی لیستی گۆڕان، که له‌ڕاستیدا ئه‌مه کاره‌ساته، چونکه خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر خاوه‌نی زیاتر له 50 شه‌هیدی عه‌باس بایزه، که مه‌سعود بارزانی به برای خۆی و به کوڕی بارزانی ناوبرد، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌وه‌نده ناوشیاربن، ئه‌و هه‌موو ده‌نگه بده‌ن به جاس و پیاوکوژ و ئه‌نفالچی نێو ده‌ڤه‌ره‌که‌یان.
چه‌ند ڕۆژێکه پاش ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی که لیستی کوردستانی به ده‌ستی هێناوه، کوڕه‌که‌ی عه‌باس بایز و ئامۆزاکانی وا ده‌زانن ئیتر ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پشده‌ر و دۆست و ئه‌حبابیان زۆره به‌ده‌ست، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دوێنی شه‌و له‌سه‌نگه‌سه‌ر به سه‌دان گولله پێشوازیان له کوڕ و ئاموۆزاکه‌ی عه‌باس کرد.
په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ناوچه‌ی پشده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین.
دوێنێ شه‌و دوای ئه‌وه‌ی برایم ئاغای ئامۆزای عه‌باس بایز و کوڕێکی به‌ناوی محمه‌دو فه‌تاحه سوتاوی کۆنه جاش دێن بۆ سه‌نگه‌سه‌ر به‌هێزێکی 3 مۆنیکایی و بی ئێم ڤیه‌که‌وه شه‌و ده‌درێنه به‌ر ڕێژنه‌ی چه‌ک و ئاسایش و پۆلیش به‌هانایانه‌وه ده‌چن پاش وه‌ستانی ته‌قه‌کان، خزمه‌کانی عه‌باس بایز ناچار ده‌بن شوێنه‌کانی خۆیان بگۆڕن، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م دیسان ته‌قه‌یان لێ ده‌کرێته‌وه..
خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر دوای ئه‌م ڕووداوه ده‌ڵێن: عه‌باس خۆی نه‌یوێراوه بێته‌وه سه‌ر ته‌عزیه‌که‌ی به‌ڵام ویستی به‌م وه‌فده‌ی تاقی بکاته‌وه ئایا تا چه‌ند بۆی گونجاوه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌که پاش ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و پارت وه‌ک یه‌ک حزبیان لێهاته‌وه، لێ ئایا که‌سوکاری قوربانیان ئه‌وه قبوڵ ده‌که‌ن بکوژی کوڕ و باوک و که‌سوکاره‌که‌یان به‌به‌رچاویانه‌وه ئازادانه هاتوو چۆ بکات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وی که له سه‌رو 47 خێزان له‌و ناوچه‌یه داوای یاساییان له‌سه‌ر برایم ئاغا و عه‌باس بایز تۆمار کردووه.
له کۆتایدا په‌یامنێره‌که‌مان باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌نگه‌سه‌ری کرد، له‌کاتی جیا کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کاندا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کچێک به‌ناوی داستان میرحاج له سه‌ر یه‌کێک له سندوقه‌کانی ده‌نگداندا بووه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی کردووه، که زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به لای مه‌سعود بارزانییدا بێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا، که زانیوێتی هه‌موو ده‌نگه‌کان بۆ میراوده‌لی بووه ئه‌ویش له‌داخا له‌هۆش خۆی چووه به‌په‌له بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه.
شایه‌نی باسه که‌مال میراوده‌لی له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر 3408 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه له به‌رامبه‌ر 3291 بۆ بارزانی.
ئه‌مه له کاتێکدا که تاڵه‌بانی سه‌ردانی قه‌ڵادزێی کرد له موحه‌مه‌د وه‌تمانی پرسی، که ده‌رباره‌ی ژماره ده‌نگده‌رانی گۆڕان چه‌ند ده‌بن، ئه‌ویش ووتبووی مامه گیان ته‌نیا 70 که‌سێکیان ده‌بێت، که‌س ده‌نگیان پێنادات.
2.8.2009
سه‌نگه‌سه‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست