پشتيوان سادق له دژی كاكه‌مين نه‌جار باره‌گايه‌ك بۆ خۆی ده‌كاته‌وه
Saturday, 17/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ هه‌ولێربه پێی وته‌ی مقداد عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی، جۆرێك له پاشا گه‌ردانی و بێ سه‌رووبه‌ری له سه‌ركردايه‌تی پارتی له هه‌ولێر به‌ديار كه‌وتووه ، ئه‌وه‌يش به هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرايه‌تی ئه‌و سنوره به دانانی كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی به به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای هه‌ولێر جۆرێك له شڵه‌ژانی و ئاژاوه‌ی دروست كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه پشتيوان سادق وه‌ك جێگری كاكه‌مين نه‌جار دوای ئه‌وه‌ی دانراوه تا هه‌نوكه دان به‌به‌رپرسيارێتی برا كاكه مين نه‌جار نه‌داوه‌و هه‌فته‌ی جارێكيش ئاماده‌نيه بێته كۆبونه‌وه‌كانه‌وه‌و، هه‌ر بۆيه دژی ئه‌و برياره‌ی مه‌كته‌بی سياسی پشتيوان سادق به ٥٠ مه‌ترێك باره‌گايه‌كی له نزيك سه‌ركردايه‌تی پارێزگای هه‌ولێر كردۆته‌وه‌و رۆژانه خوڵكی و كاديران و دۆست و كوتله‌كانی خۆی له‌و شوينه ده‌بينيت.
هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه شه‌وانيش ديوه‌خانه‌يه‌كی مۆدێرنی له نزيك ماله‌كه‌ی بۆ بينينی ميوانه‌كانی كردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئيعتراف به كاكه‌مين ناكات چونكه نه‌توانا نه‌ئاستی سياسی و رۆشنبيری ئه‌وه‌ی نیيه موخاته‌به‌ی خه‌ڵكی هه‌ولير بكات.
کاکە مین نەجار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست