بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەك وشەى بێ ناموس بەرامبەر قوتابیەكان بەكاردێنێ
Friday, 08/05/2009, 12:00
1650 بینراوە
وەزیرى پەروەردە خۆش خۆش لەشاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە باسى سیستەمى نۆى خۆێندن دەكات و دەڵێت لە هەنگاوى تازەمان دا قوتابى دەكەینە سەنتەر, نەك مامۆستا, بەڵام هەمان ئەو وەزیرە بەڕێزە ئاگاى لەوەزعى ئەو قوتابخانانە نیە كە بەدەستى بەڕێوەبەرى نەخۆێنەوارەوە كراوەتە سەربازگە و هەڵسوكەوتى پۆلیسى لەگەڵ قوتابیەكان دا تیا ئەنجام دەدرێ,لەنێو یەكێك لە قوتابخانەكانى شارى كفرییەوە كاتێ جەنابى بەڕێوەبەر دەیەوێ قسە بۆ قوتابیەكان بكات, هەڵدەچێ و كەف بەلا دەمی دا دێتە خوارەوە بەهۆى حاڵەتێكى زۆر ئاساییەوە لاى قوتابیەكانەوە, كەچى لەجیاتى بەكارهێنانى وشەى شیاو وزانستى و پەروەردەیانە , وشەى بێناموس بە لادەمیدا وەخوارەوە دێ و بەرامبەریان وەكاریدێنێت.
ئەو جۆرە مامۆستایانە ناهەقیان نیە, مێشكیان ئەوەندەى تیایەو ئەوانە بەسودفە بونەتە مام وەستا و وەكو حیێەى حیزب ئاخێنراون بەنێو بوارى پەروەردەدا و بەتاڵن لە بڕوانامەى زانستى, هەر ئەوەندەى لێدەزانن, ئەوەى كەمتەرخەمە, تەنها وەزارەتى پەروەردەیە دەبێ هەڵوەستەى جدى لەسەر بكات, ئەگەر دەیەوێ سیستەمى نوێ خۆێندن, بكاتە دیموكراسى