کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاڵه‌بانی و ستۆکبونی سیاسی

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1709 بینراوە


"سیاسه‌ت وه‌ک جه‌نگ وایه‌، به‌ڵکو تۆزێک خه‌ته‌رتر، له‌ جه‌نگدا ته‌نها یه‌کجار ده‌کوژرێیت، به‌ڵام له‌سیاسه‌تدا ڕه‌نگ هه‌یه‌ چه‌ند جارێک" وینستۆن چه‌رچڵ

تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ چوار له‌سه‌ر پێنجی ته‌مه‌نی خۆی بۆ کاری سیاسی به‌کاربردووه‌، هه‌م سه‌رۆک کۆمار و هه‌م سکرتێری گشتی یه‌کێکه‌ له حزبه‌‌ زلهێزه‌کانی سه‌رساحه‌ی سیاسی کوردستان، به‌ڵام هه‌م ته‌مه‌ن و پێگه‌ی سیاسی ئه‌م پیاوه‌، وه‌ هه‌م مه‌وقعی مه‌سئولییه‌تی وامان لێناکات که‌ بیخه‌ینه‌ به‌ر شیکاری ڕه‌خنه‌ی سیاسی.
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به‌ مه‌فهومه (Bismarck) ‌ بزمارکییه‌که‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن بێت، ئه‌وا به‌شێکی هونه‌ره‌که‌ واتای ڕه‌وانبێژی له‌ ووتنی مه‌به‌سته‌ سیاسییه‌کاندا به‌ ئاسانترین و پوخته‌ترین شێوه‌ و له‌ که‌مترین ماوه‌دا بۆ گه‌یاندنی مه‌سیجی سیاسی و کردارکردن پێی‌.
کاتێک فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار ده‌فه‌رموێت" سه‌رده‌می کوردایه‌تی به‌سه‌ر چووه‌"، ئه‌وا که‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌، هه‌ڵه‌یه‌ک که‌ ده‌بوایه‌ ڕاگه‌یاندنی حزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی پێش هه‌موو لایه‌کی تر ئیدانه‌ی بکردایه‌ یان بۆی ڕاستبکردایه‌ته‌وه‌، نه‌ک پینه‌وپوڕۆ کردن، چونکه‌ ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به‌ڕاستیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بو بێت که‌ سه‌رده‌می کوردایه‌تی به‌سه‌رچووه ‌(که‌من ته‌مه‌ناده‌که‌م له‌مه‌یا هه‌ڵه‌بم، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵکو به‌هۆی ته‌مه‌نه‌که‌یه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی کردووه‌)، ئه‌وا زۆر به‌سانایی ده‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌کی تر ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دابڕشتایه‌ته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی هه‌ستی که‌س بریندار بکات و پێشهه‌مووانیش حزبه‌که‌ی خۆی که‌ تا ئێستاشی پێوه‌بێت یه‌کێتی خۆی به‌ قاره‌مانی کوردایه‌تی ده‌ناسێنێ.
کاتێک تاڵه‌بانی ده‌بێژێ "دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌"، له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر فه‌خامه‌تی تاڵه‌بانی ، هه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م ڕسته‌یه‌ش ڕازیکردنی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی بوایه‌، ده‌یتوانی بێئه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه‌ش بڵێت به‌ دیبلۆماسیه‌ت دڵی ده‌وڵه‌تانی ڕابگرتایه‌، نه‌ک بێت و ئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملیۆنی بکاته‌ خه‌ون، لانیکه‌م ڕێزی له‌ ووشه‌ی "مافی چاره‌ی خۆنوسین"ی مانشێتی یه‌کێتی بگرتایه‌.
تاڵه‌بانی به‌هۆی ئه‌وه‌ وه‌ بێت که‌ که‌وتۆته‌ ته‌مه‌نێکه‌وه که‌ پێویستی به‌ چونه‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوانه‌وه‌ هه‌یه‌‌، وه‌ک هه‌موو سیاسیه‌کانی ووڵاتانی دیمۆکراسی، یان به‌هۆی چوارده‌وره‌که‌ی و ڕاوێژکاره‌کانییه‌وه‌ بێت، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا به‌ دادگا له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی بابه‌تێک، که‌ ته‌نها و ته‌نها هاوڵاتی ئه‌رکی وه‌رگێڕانی کێشابو، له‌مه‌شدا به‌داخه‌وه‌ فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵه‌ی کرد یان پێیان کرد، چونکه‌ خۆ له‌ناو ئه‌و ڕاپۆرته‌دا به‌شیوه‌ی تاڵه‌بانی و بگره‌ زیاتریش ناوی مه‌سعود به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هاتبو بگره‌ له‌سه‌روه‌ت و سامانیشدا پێنج جار زیاتر تاڵه‌بانی خاتری گیرابوو له‌چاو بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی دا، که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌کردی به‌هه‌ڵڵا و قسه‌ی ناشرین به‌رامبه‌ر مایکل ڕۆبن و نه‌ هاوڵاتیشی دا به‌دادگا، له‌کاتێکدا تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت پارتی وه‌ک حزبێکی کۆنسه‌رڤه‌تیو ناسراوه‌ و یه‌کێتیش وه‌ک سۆشیال دیمۆکرات.
ئه‌گه‌ر به‌شێکی دیبلۆماسییه‌ت فیکر و تێڕوانین بێت، ئه‌وا به‌شه‌که‌ی تری وتنی فیکره‌و تێڕوانینه‌کانه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک، که‌ شتی نه‌شیاو بۆ ووتن بگۆڕیت بۆ شێوه‌یه‌ک که‌ شایه‌نی وتن بێت. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نوسیدا فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار فه‌رمووی " به‌غداد مه‌لهای لێنیه‌، تا بۆ ئه‌وه‌ چوبینیته‌ ئه‌وێ"، ئه‌م ووته‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ بازاڕییه‌، مرۆڤ شه‌رم ده‌کات له‌ناو خێزان یان له‌ناو کۆڕی هاوڕێیه‌تیشدا باسی بکات، پێم وانییه‌ هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رۆک کۆمارێکی دونیا ئا به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یاندن دوابێت، ئاخر خۆ ده‌کرا فه‌خامه‌تی سه‌رۆک به‌ شێوه‌یه‌کی تر ئه‌م ڕسته‌یه‌ی بفه‌رموایه.
له‌دوا چاوپێکه‌وتنی که‌ناڵی ئه‌جه‌زیره‌دا‌، له په‌یوه‌ند به‌ وته‌ی مالکی بۆ به‌هێز کردنی ناوه‌ند و لاوازکردنی هه‌رێم، بێژه‌ره‌که‌ پرسیار‌ی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆک کۆمار کرد، که‌ ئایا مالکی داوای به‌هێزکردنی ناوه‌ند و لاوازکردنی هه‌رێم ده‌دات و هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆمار چییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، فه‌خامه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی فه‌رمووی: نه‌خێر مالکی له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ناوه‌ند و به‌هێزبوونی هه‌رێم دایه. ئه‌م ووته‌یه‌ نه‌ک پێکه‌نیناویه‌ به‌ڵکو هه‌زه‌لیشه‌، ئاخر ناکرێت مالکی بییه‌وێت دوو شتی زۆر لێکجیاواز به‌هێز بکات، یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی ناوه‌ند و لاوازکردنی هه‌رێمدا بێت، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
ئه‌ی که‌واته‌ بۆ سه‌رۆک شتگه‌لێکی ئاوا ده‌ڵێت؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ده‌کرێت فه‌خامه‌تی سه‌رۆک وه‌ڵاممان بداته‌وه‌.‌
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)