کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چاو پێکەوتن لە تاران

Tuesday, 15/10/2013, 12:00

1696 بینراوە





سەرەتای مانگی ئاگۆست (پێش لەسێدارە دانی قازی موحەممەد) پێشەوا بە رێنمونی دەسەڵات دارانی شوڕەوی رۆیشتە تاران تا هەوڵی رێککەوتنێک بدا کە پارێزگای کوردوستان لە چوارچێوەی ئێراندا بە شێوەیەکی بنە ڕەتی ویاسایی درێژە بە ژیانێکی ،ئاماڵ خودموختاری بدا .هەروەها دەیزانی هەر پڕۆژەیەکی پێشنیار کراو دەبێ رەزامەندی سۆویەتی لەسەر بێ ودەشی زانی پاش ئەو سەفەرە لە باڵوێزخانەی شوڕەوی پێشوازی گەرمی لێ ناکرێ !
 (حکومەتی میللی کوردوستان ١٩٤٥ ز / ویلیام ئینگڵتۆن جونیۆز/ و : جەنابی موحەممەد سەمەدی) .

نزیکەی ٢٠٠ دەوڵەتی چوک و مەزن هەتا ئەو سەردەمە وبەتایبەت دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بونەتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان ، قەبارە وهێزی ئەو دەوڵەتانە هەتا کوێ بڕ دەکەن چەند کاریگەریان لەسەر بارودۆخی سیاسی وئابوری ئەم دونیایەدا هەیە لەو کورتە باسەدا نا گونجێ .هەر چۆنێک بێ ئەوان حیسابی زمان ، خاک ،کولتور وسەرخان وژێرخانی ئەو وڵاتەیان بۆ کراوە بۆیە کورسییان پێ داون. بەڵام لای ئێمە لە ناو خۆماندا لەسەر کورسی سەرو گوێلاکی یەکترمان شکاندووە وهەر رۆژێک سناریویەکی تازە بۆ چوک کردنەوەی ئەو نەتەوە بن دەستە دادەرێژین .(نمونەی باشوری کوردوستانە کە چی بەسەر دێ ؟) .
دوو شێوە مێژوو جەستەی برینداری ئەوخاکەیان تەنیوە . مێژوویەک کە لە دەرەوە بە پێنوسی خەڵکی بیانی بۆمان تۆمار دەکەن ، مێژوویەک بە دووجار لە ناو خۆی وڵات بە زەبری شەقو فیشەک پێمان دەفرۆشن . (کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی باشور) یەکەم مێژوو مێژووی شاراوەو قەرێ قەرێنە کە لەخۆیان زیاتر کەس چاوی نابێنێ و تاکی کوردێش بەهەر دوو دەستان چاوی خۆی داپۆشیوە .مێژوویەکیش کە نۆکەر وگزیری گوێ لە مست خاوەنی دۆڵار ودراو زاخاوی مێشکی تاکی کوردی پێ تیف تیفە دەدا .
ئەگەر کەسایەتی وژیانی سیاسی شەهید قازی موحەممەد لە کاتی خۆیدا لەشاری مهاباد کە شارێکی بچوک بووە لە گەڵ کەسایەتیو هزرو ڕامانی ئەو کەسانە کە لە دەستپێکی سەدەی سێزدەدا خۆیان بە میرات گری کۆمار دادەنێن لەلایەک هەڵسەنگێنین دەتوانم بڵێم جیاوازی هەتا عەزو ئاسمانە . قازی موحەممەد ئەوەی لەتوانایادا هەبوو بەتەواوی کەموکورتەکانیەوە کە تێدا بەدی دەکرا بە بەنجامی گەیاندو گیانی خۆی فیدا کرد. دەمهەوێ بگەڕێمەوە سەر دەوری زلهێزەکان بە تایبەت شوڕەوی ئەو سەردەم لە قەڵاچۆکردنی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات کە بۆتە بەڵگەیەکی مێژوویی کە حاشای لێ ناکرێئەگەر بەوردی پاش ئەو هەموە ساڵانە سرنج بدەینە ئاڵو گۆڕەکانی جیهان وبارودۆخی داگیر کارانی وڵات بەروونی دەبینین کە کورد چەندە توانیویە پێش بکەوێ چەندە دوورە لە کاروانی پێش کەوتن .
لەسەردەمی ئەوڕۆدا هەروەک دەزانین ئەو شەڕەی کە بە رۆژئاوای دەفرۆشن یەخەی کوردی داگرتووە لە لایان دوژمنی کورد رۆژ بەرۆژ مەزنتر دەبێتەوە و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕی کوردیش و هەموو دونیا دەزانێ کە چۆن دڕندەترین باوەڕی سەردەم لە پەردەی ئاییندا بەردەرگای پێ گرتوین لە هەمان حاڵدا دوو زلهێزوهاوپەیمانەکانیان دووراو دوور چەپڵەمان بۆ لێدەدەن و چاوەڕوانی ئەو رۆژەن کە خلەو خەرمانی ئەو دەسکەوتەمان لەر حیسابی خوێنی رۆڵەی کورد بەدەستی کورد بۆخۆیان هەڵلوشن ولەدواییدا بە یاسایەکی نێونەتەوەیی دەستی خۆیان بڕیار بدەن بەشی ئێمەش ئاوێ بێنەو دەستان پشۆ !
دەسەڵاتدارانی روس ئەوەی کە دەگەڵ کۆمارو قازی موحەممەدیان کرد خەریکن بە شێوەی هەزارەی سێ لە رۆژئاوای وڵات بۆمان دوووپات کەنەوە .وەزیری دەرەوەی روسیە هەموو جارێ لە چاوپێکوتنەکانداوشەی کوردی لەسەر زارانەو گۆیا بە بێ بەشداری کورد لە رۆژئاوا کۆنفڕانسی ژنێو نابەسترێ و سەرناکەوێ !؟ ئەوان دەڵێن لە لیبی کڵاومان چوە سەر لە رۆژئاوای خاوەن نەوت کڵاومان ناچێتە سەر .
نابێ لە بیرمان بچێ چییان بەسەر شێخ مەحمود هێنا ، مەلا مستەفای بارزانیان چۆن شکاند ؟ بەڕێز ئۆجەلانیان چۆن رفاند ! ؟سەکینە جانسزو هاوڕییەکان چۆن ترۆر کرانوکەیسەکەیان خنکاند ؟!ئەوڕۆکەش بونەتە بەشە باب لە رۆژئاواو لە سازیو رێکخراوەوە حەڕەکەتی کورد ، هێزی شەڕوانی کورد ، سیاسەت مەداری کورد و نەتەوەکەمان لە رۆژئاوا دەبێ وشیاربن لە بیرییاننەچی قازی موحەممەدو هاورێیانی چۆن بونە قۆچی قوربانی شانۆی سیاسەتی جیهانی ولەبیرمان نەچێ کە ماوەیەک لەوەی پێش کاک مەسعود بارزانی فەرمووی لە رۆژئاوا کورد قەتڵ وعام نەکراوە وئەوەی کە دەیبیسین درۆیە!
یەکەم کاردانەوەی ئەو هەڵویستە وتەبێژی دەرەوەی ئامریکا بوو کە گوتی : با بارزانی داخویانی نەداو بێ دەنگ بێ !؟ ئەوجوابە مانایەکی مێژویی تێدایە بۆخۆتان لێکی دەنەوە. نزیکەی ٦٧ ساڵ لەوەی پێش لەتاران لە چاوپێکەتنێکی نەهێنی لە نێوان سیاسەتی ئیڕانیەکان وروسەکان کۆماری نەتەوەیەکی بندەست بووبە قوربانی با لەوسەردەمەدا کۆبونەوە کانی ژنێوی ١و٢ دووبارە ماڵوێرانیمان بۆ دووپات نەکەنەوە .

جەعفەر کەریمی / ١٥/ ١٠/ ٢٠١٣




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)