کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


با کوردستان نه‌بێته‌ مۆڵگه‌ی ژنکوژان

Sunday, 21/06/2009, 12:00


ریکخراوی ژنان له‌ مانگی یه‌کی ساڵی 2006 دا چوار پیاوی کورد چوونه‌ ماڵی به‌ناز محمود له‌له‌نده‌ن و  و دواییه‌که‌ی به قه‌یتانی پێڵاو خنکاندیان و به‌‌ناوی "ناموسه‌وه‌" کوشتیان. تاوانی به‌ناز ئه‌وه‌بوو که‌ مێرده‌که‌ی خۆی جێهێشتبوو که‌ چه‌نده‌ها جار به‌زۆره‌ملێ لاقه‌ی کردبوو. سێ مانگ دوای کوشتنی به‌ناز پۆلیسی به‌ریتانی ته‌رمی به‌نازیان له‌ ناو جانتایه‌کدا دۆزییه‌وه‌ که‌ له‌ شارێکی که‌ له‌ژێر گڵدا شاردرابۆوه‌.

مامی به‌ناز (ئاری مه‌حمود) و باوکی (مه‌حمود مه‌حمود) هه‌ردوکیان به‌تاوانی کوشتنی به‌ناز به‌ 25 ساڵ زیندانی حوکمدران. دوو که‌سیتر که‌ له‌م تاوانه‌دا به‌شداربوون، محه‌مه‌د عه‌لی ساڵح و عومه‌ر حسێن رایان کرد بۆ سلێمانی و به‌ شانازییه‌وه‌باسیان له‌وه‌ ده‌کرد که‌ گوایه‌ ترسیان نییه‌ چونکه‌ سیاسه‌تمه‌دارێکی پایه‌به‌رز له‌ یه‌کیه‌تی دا (که‌ به‌ناو ناویان هێنابوو) پارێزگارییان ده‌کات.

خاتوو هێرۆ تاڵه‌بانی، ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانیه‌کانی دڵنیاکرده‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ محه‌مه‌د عه‌لی و عومه‌ر حسێن ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی دادگای بده‌نه‌وه‌ به‌رامبه‌ر تاوانکارییه‌که‌یان. هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کاک عوسمان عه‌لی هه‌ڵسا به‌زیندانیکردنی تاوانبار محه‌مه‌د عه‌لی و ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی به‌ ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانی.

حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌ره‌سمی داوای ته‌سلیمکردنی محه‌مه‌د عه‌لی و عومه‌ر حسێنی کرد و به‌پێی رێکه‌وتننامه‌یه‌ی ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی تاوانبارن که‌ له‌ نێوان به‌ریتانیا و عێراقدا مۆرکراوه‌.

له‌ مانگی دوانزه‌ی ساڵی 2008دا، حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بانگه‌شه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیایان کرد که‌ محه‌مه‌د عه‌لی ته‌سلیم بکه‌نه‌وه‌ به‌ به‌ریتانیا، له‌ دوا ساتدا، هه‌ر پێش گه‌یشتنی به‌ریتانیه‌کان بۆ سلێمانی حکومه‌تی هه‌رێم ره‌فزی ئه‌وه‌ی کرد که‌ محه‌مه‌د عه‌لی ته‌سلیم بکاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه‌ حکومه‌تی عێراقی خه‌له‌لێکی یاسایی که‌ پێشتر نه‌زانرابوو دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانیای دڵنیاکردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مجاره‌ ده‌بێت محه‌مه‌د عه‌لی ته‌سلیمی به‌ریتانیا بکاته‌وه‌. هه‌ر به‌و پێیه‌ش به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرد که‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبکات.

له‌ 18ی مانگی شه‌شی 2009 دا به‌هۆی چه‌ند هۆیه‌که‌وه‌ که‌ ته‌نها لای حکومه‌تی هه‌رێم و دادگای باڵای سلێمانی زانراوه‌، له‌ دانشتنێکی دادگادا به‌ سه‌رۆکایه‌تی حاکم شێخ له‌تیف بریاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ کار به‌ بڕیاره‌که‌ی به‌غداد نه‌که‌ن بۆ ناردنه‌وه‌ی تاوانباره‌که‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی که‌ عێراق نابێ هاوڵاتی خۆی ته‌سلیم بکاته‌وه‌. حاکم شێخ له‌تیف و دوو هاوکاری ئێستا له‌ میانه‌ی بڕیاردانن له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌.

حکومه‌تی عێراق و به‌ریتانیا دڵنیان له‌وه‌ی که‌ عێراق ده‌توانێت هاوڵاتی خۆی بنێرێته‌وه‌، ده‌نا رێکه‌وتننامه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ له‌ نێوان عێراق و به‌ریتانیادا چ مه‌به‌ستێکی هه‌یه‌ و بوونی چییه‌؟!

له‌ مانگی دوانزه‌ی 2008 دا حکومه‌تی هه‌رێم ته‌سلیمکردنه‌وه‌که‌ی راگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا رازی نابێت، ئێستا به‌غداد بڕیاری ته‌لسیمکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانباره‌ی داوه‌ که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مجاره‌یان به‌پێی بڕیاره‌که‌ی به‌غداد ناڕوات. ئه‌م پێچه‌وانه‌ییه ‌(تناقچ) ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌- له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت حکومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت محه‌مه‌د عه‌لی ته‌سلیم بکاته‌وه‌.

پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچی حاکم شێخ له‌تیف دادگایکردنێکی سازکردووه‌ که‌ پێویست نییه‌ و باس له‌ کێشه‌یه‌کی قانونی ده‌کات که‌ بوونی نییه‌ و تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داواکارییه‌ یاساییه‌ی ته‌سلیمکردنه‌وه‌که‌ کاربکات؟

گروپێکی زۆری رێکخراوی ژنان و مافی مرۆڤ و میدیاکانی ده‌ره‌ره‌وه‌ و کوردستان له‌ ترس و دڵه‌راوکێی ئه‌وه‌دان که‌ دادگا محه‌مه‌د عه‌لی به‌ربدات و به‌م بڕیاره‌ش ئه‌و په‌یامه‌ بگه‌یه‌نێ که‌ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ناموسه‌وه‌ ژن ده‌کوژن ده‌توانن بێنه‌وه‌ کوردستان و له‌وێ داڵده‌ بده‌رێن.

به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی چه‌نده‌ها جار ئه‌و به‌ڵێنه‌یان تازه‌کرۆته‌وه‌ که‌ خۆیان به‌ شه‌خسی کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ بکوژانی ژن به‌ناوی ناموسه‌وه‌ به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. ده‌بێت به‌ کرداریش ووته‌کانیان بسه‌لمێنن و ده‌ریخه‌ن که‌ چه‌ند به‌ته‌نگ ئه‌م کێشه‌یه‌وه‌ دێن و کاری بۆده‌که‌ن. ده‌نا که‌واته‌ ئه‌و خۆهه‌ڵکێشانه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی و عومه‌ر حسێن که‌ له‌لایه‌ن سیاسیه‌‌ باڵاده‌سته‌کانه‌وه‌ پاریزگاری ده‌کرێن راسته‌. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین تا بزانین هه‌ردوو به‌رێزیان تا چه‌ند له‌ ئاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن که‌ به‌ ژنانی کوردستانیان داوه‌ و کاری جدی بۆده‌که‌ن.

ئێمه‌ وه‌کو ده‌سته‌ی داکۆکی له‌ ماڤه‌کانی ژنان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م که‌مپه‌ینه‌مان تاوه‌کو بکوژانی ژنان به‌ناوی ناموسه‌وه‌ کوردستان نه‌که‌ن به‌ په‌ناگه‌یه‌ک و به‌بێ سزا بێ خه‌م تێیدا بسوڕێنه‌وه‌.

*له‌بری کۆمه‌ڵێک رێکخراوی داکۆکیکه‌ر له‌ مافی مرۆڤ و مافی ژنان
له‌نده‌ن 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە