کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە رۆژنامەى هەولێر چ باسە؟؟

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


رۆژنامەى هەولێر كە رۆژانە 25 هەزار دانەى لێ چاپ دەكرێت و بە خۆرایى بەسەر دام و دەزگا و سوپەرماركێتەكان دابەشدەكرێت، هەموو رۆژێك كە دەوامم تەواو دەبێ دەچم بۆ لاى بەرپرسى فەرمانگەم و دانەیەك لەگەڵ خۆم دەبەمەوە بۆ ماڵ بۆ ئەوەى بزانم لە كەناڵى MBC Action, MBC2, MBC Max ئەمرۆ چ فلمێك هەیە كە بەرپرسەكەشم دەڵێ هەر ئەو لاپەڕەیەى بە كەڵكە ئەگینا بۆ سفرەى نانخواردن باشە. ماوەیەكە ئەم رۆژنامەیە كەوتۆتە تانە لێدان لە سەرجەم لیستەكان جگە لە لیستى دەسەڵات نەبێ، كۆمەلێك جاش قەڵەمى نوێ ى تێدا پەیدا بوون كە هەر بۆ ئەو چەند هەزارەى وەرى دەگرن بۆ هەر نووسینێكیان دەنووسن، بە داخەوە كە ئەوانە لە دۆڵێكن و نووسەرانى مەردیش لە دۆڵێكى ترن، پێیان دەڵێم: مەرج نى یە ئەوەى بنوسێت نووسەر بێت، نووسەر هەڵوێست وەرگرتنە لە ئاست شتە دزێوەكانى دەسەڵات نەك جوانكردنیان!! پێتان دەلێم: توخوا كە ئەم شتانە دەنووسن حۆتان چەند باوەرى پێ دەكەن؟؟ بۆ لاتان وایە خەڵكى تەنها رۆژنامەى هەولێر دەخوێنێتەوە؟؟ ئێمە هەر زانیومانە و بیستوومانە كە خوێندكارانى خوێندنى باڵا (ماستەر و دكتۆرا) شەونخونى دەگرن هێشتا هەر راناگەن بە بابەتەكانیانەوە!! ئەى چۆن دەتوانێ خاوەنى ئیمتیازو هەموو رۆژێك چەند نووسینێكى لە خۆى بێ مانا تر بنووسێ تەنها بۆ ئەوەى شوێنى خۆى گەرم بكات و ببێتە جاش قەلًەم، لێرەدا مەبەستم (ئاریان فەرەج) ە كە هەموو جارێك بە لافەوە دەنووسى قوتابى ماستەر لە كۆمەڵناسى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە