(من كاتێك دەچم بۆدەنگدان كە......)
Monday, 02/09/2013, 12:00
1758 بینراوە
هەركات بینیم سەرۆكی حكومەتی هەرێمم وەكو كوڕەكەی شێخ زایدی ئیمارات تەنها خۆی و شۆفێرەكەی دوورلەئاپۆرای پاسەوان و كاژاوەی ئۆتۆمبیل چون بۆشوێنی كاریان لەئە نجومەنی وەزیران،،
من دەنگدەدەم هەركات بینیم ژمارەی بازگەو تاسەی ڕێگەوبانەكانی هەرێمەكەم نەماون،نەك وەك ئێستا كاتێك ڕوولەپایتەختی هەرێمەكەم دەكەم لەبازگەی پایتەخت پێم دەڵێت (خۆت بناسێنە)لەكاتێكدا زمانم كوردیەو جلم كوردیەو ژمارەی ماشینەكەشم كوردیە....
من كاتێك دەنگدەدەم كەبازرگانانی چاوچنۆكی هەرێمەكەم بەشتیوانی بەرپرسانم چاوی هاووڵاتیانی هەرێمەكەم كوێرنەكەن لەپێناوچەند دۆلارێكی ئەمریكیدا...
من كاتێك دەنگدەدەم كاتێك ببینم لەدوای سوتانی بەشەناوخۆیی خوێندكارانی هەرێمەكەم وگیان لەدەستدانی نەوەی دواڕۆژی هەرێمەكەم وەزیری خوێندی باڵاو پەروەردە نامەی دەست لەكاركێشانەوەبنوسن چونكە كەمتەرخەم بوون لەسەلامەتی ڕۆڵەكانی ئەم هەرێمە؟؟؟
من دەنگدەدەم هەركات بینیم دانانی بەڕیوەبەری بەشێك لەفەرمانگەیەكدا پێویستی بەرەزامەندی(ناوچەی زەردو كۆمیتەی سەوز)نیە بۆتەزكیەكردن...
من كاتێك دەنگدەدەم كەپۆلیس و ئاسایش و پاراستنی هەرێمەكەم لەژێریەك ناوی نیشتمانیدا كاردەكەن كەدووربێت لەئینتمای حزبی و كلتووری تۆڵەسەندنەوە....
من كاتێك دەنگدەدەم كەمردووانی هەرێمەكەم هەمووچوارساڵێك جارێك زیندوونەكرێنەوە بۆحەشری دەنگدان بۆباڵادەستی حزبی....
من كاتێك دەچم بۆدەنگدان كەدوای تێپەڕبوونی چارەكە سەدیەك بەسەرحوكمڕانی خۆماڵیدا شەونخونی و سەرەی چەندڕۆژە بەدیاربەرمیلەوە نەمابێت...
من كاتێك دەچم بۆدەنگدان كە هەولێری دەستەخوشكی دووبەی خۆی بەقەزایەكی سەرسنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستانم بچوێنێت و لولەكەشى غازی ماڵان دابین بكات بۆهاووڵاتیانەكەی نەك فرۆشتنی غازلەسەرپشتی ئەسپ و عەرەبانە....
من كاتێك دەچم بۆدەنكدان هەركات لیستی شەهیدانی هەرێمەكەم لەمردووەكانی سەرجێگە پاككرایەوە وشەهیدانیش بەمافی خۆیان گەیەنران لەلایەن زیندووەكانەوە؟؟
من كاتێك دەنگدەدەم كەبەرپرسانی هەرێمەكەم موچەی پاسەوانەكانیان بەبەربەنیوەیی نەخۆن وتەنها بەرپرسی ئیمتیازات بن...
من كاتێك دەنگدەدەم كەلۆژیكی هێزلەلایەن دەستەڵاتەوە تەنها بەرامبەر بەدوژمنانی گەلەكەم بەكاربهێنرێت نەك بەرامبەر بە هاونیشتمانیانم...
من كاتێك دەنگدەدەم كەبڕی پارەی دیاری كراوبۆمنداڵانی هەرێمەكەم لەموچەی باوكانیان لەدەهەزاردینارەوە بكرێت بەسەدهەزاردینارهەتاوەكو پێویستی ژیانیان بۆدابین بكرێت وهەست بەمرۆڤ بوونی خۆیان بكەن...
من كاتێك دەنگدەدەم كەمەكتەب سیاسی حزبەكانی هەرێمەكەم خۆیان كاندید نەكەن بۆخولی پەرلەمان و مۆركی حزبیان پێوەدیانەبێت....
من كاتێك دەنگدەدەم كەهەرێمەكەم خاوەنی دەستورێك بێت مافی هاووڵاتیبوونی تیاپارێزراوبێت وبەزۆرینە وكەمینە تێپەڕنەكرێت...
من كاتێك دەنگدەدەم كەبارەگای لایەنەسیاسیەكانی هەرێمەكەم لەژێرڕەحمی هەڵچونێكی سیاسیدا نەبنە قەقنەس و نەسوتێنرێن.....
من كاتێك دەنگدەدەم كە وەرگرتنی مۆڵتی كاری سیاسی لەهەرێمدا پێویستی بەڕەزامەندی ووڵاتانی دراوسیوەنەبێت تاوەكوڕێكخراوێك یان حزبێك مۆڵەت وەرگرێت
من كاتێك دەنگدەدەم كە لەیادی داهاتووی هەڵەبجەكەمدا (ناوی پارێگا)بەكاربهێنرێت چونكە خۆیان ووتەنی(هەڵەبجە سونبولی كوردە)...