کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نهێنییەكانی شێرپەنجە لە سلێمانی

Monday, 04/02/2013, 12:00







رۆژانە ئاماری تۆماری شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەهۆی پیستربوونی ژینگەوە لە زیادبووندایە، تەنانەت بەپێی ئامارەكانی خودی دەسەڵاتیش كە لە سایتی پیوك میدیا بڵاوكراوەتەوە

http://www.pukmedia.com/Chap_RastBoChep.aspx?Ziman=KS&Jimare=1191

لە شارۆچكەیەكی بچوكی وەك بازیان 144 كەس توش بووە! ئامارە راستەقینەكەش كە لە نەخۆشخانەی سلێمانی لەبەردەستدایە (214) كەسە! دەیان كەسی تریش توش بوون و هێشتا نەیانزانیوە!.
هۆكارەكەشی بۆ چەند مەسەلەیەك ئەگەرێتەوە:
1-كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە كە بۆتە موڵكی فاروقی مەلا مستەفا، ماوەی 6 ساڵە فلتەری دووكەڵەكەی سوتاوە و فلتەرەكە گرانە و كاك فاروق نایكڕێت، تەنانەت ئەم دوكەڵە لەگەڵ باراندا تێكەڵاوی خاك ئەبێتەوەو ئەچێتە ناو گژوگیاشەوە، ئەمەش توشبوون بە شێرپەنجەی زیاتر كردووە.

2- سەوزایی لە سلێمانی بەرەو كەم بونەوە ئەچێ، تەنانەت ئەو باخانەی وابڕیار بوو دروست بكرێن خراپترین جۆری داریان لێ ڕواندووە كە داری واشنتۆنە و بەرگەی سەرما و رەشەبای سلێمانی ناگرێ، بەپێی زانیاریەكان هەر دارەی (1000 تا 1500$) پێدراوە كە لە كۆمپانیای داری لوبنانی نەرمین عوسمان كڕدراون، كاتێ نەرمین عوسمان وەزیری ژینگەی عیراق بوە ئەو دارانەی كۆمپانیاكەی خۆی بەسەر سلێمانیدا ساغ كردەوە و هیچیشیان سەوز نەبون!.



3-ئەو ماددە كیمیاییەی بۆ كشتوكاڵ بەكارئەهێنرێ، تەندروست نین و ماددەی شێرپەنجە تێكەڵاوی بەرهەمی كشتوكاڵ ئەكەنەوە.

ئێستاش ئەگەر خەڵك و حكومەت نەیەنە وەڵام، ئەوا رێژەی شێرپەنجە بەرزتر ئەبێتەوەو هەموان ئەخاتە بەردەم مەترسییەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە