دروشمه‌کانی سه‌رۆکێکی بووکه‌ڵه
Thursday, 16/12/2010, 12:00
کورد و پڕسی مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌ر به خێرایی له مێژووی شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کورد ورد بینه‌وه، ده‌بینین ته‌واوی شۆڕشه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی له بنه‌ما و ده‌ستپێک وئامانجیاندا، سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و مافی چاره‌ی خۆنوسین دروشم و بانگه‌واز و ڕێگای خه‌باتیان بووه، یان به‌مانایه‌کی تر ناتوانین له ناو ئه‌رشیفی کۆنگره و چالاکی و خه‌باتی هێچ شۆڕشێکی ڕابردودا دروشمه‌کانی مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بینین، که‌واته ئه‌مه لای ته‌واوی یار و نه‌یاری کورد ئاشکرایه که سه‌رجه‌م ئه‌و کایه سیاسیانه‌ی کورد ئه‌نجامی داوه، له بنه‌ره‌تدا داوای سه‌ربه‌خۆییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی 50 ملیۆنی به هه‌موو واتاکانیه‌وه. لێره‌وه ته‌نها ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بخه‌مه‌وه نێو زیهن و ئه‌دگاری خوێنه‌ر و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان که داوایه‌کی وه‌ها پیرۆز داهێنانێکی بارزانیانه نیه و ناکرێت خه‌باتی عه‌شاماتی گه‌نجانی جوانه‌مه‌رگ و شه‌هیدانی ئه‌و ڕێگایه له‌بیر بکه‌ین که دور له دروشم و لافی سه‌رۆکێکی وه‌ک بارزانی که دیارترین سیفاتی سیاسیی، بریتیه له 31 ی ئاب.
بارزانی، سه‌رۆکێکی قۆشمه کاتێک که شایه‌ت حاڵێکی زۆر و به‌ڵگه‌گه‌لێکی زۆرمان بینی که دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، خرانه ڕوو له‌سه‌ر ته‌زویرات و قۆپی و غه‌شی ئینتیخابی، وه باشتر ئاماژه‌ی پێبده‌م، له رۆژی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم، کاتێک له پێناو بلۆک کردنی ده‌نگه‌کانی دکتۆر میراوده‌لی و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ده‌نگه شکست هاتوه‌کانی بارزانی، ته‌واوی سوپا و ئاسایش و پاراستن و کادێر و سه‌رجه‌م کایه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه که‌وتنه ته‌زویر کردنی ده‌نگه‌کانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ده‌ستیان دایا هه‌ره‌شه و سزادانی ئه‌وانه‌ی رێگریان ده‌کرد له ته‌زویره به لێشاوه‌کانی بنه‌ماڵه، که ئه‌نجامه‌که‌ی لای زۆرێک له لایه‌نگران و دۆستانی پارتیش بۆ نمونه وه‌ک کادێره‌کانی یه‌کێتی، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو له‌به‌رامبه‌ر توانای سیحر ئاسای پارتی له ته‌زویراتی ئینتیخابیدا و پاراستنی به‌ڕه‌ی ژێر پێی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
بێگومان هه‌موومان ئه‌و راستیه‌مان بینی که چۆن بارزانی به ته‌زویرات و غه‌شی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی کۆمسیۆنێکه‌وه که بریتییه له خودی خۆی شه‌رعیه‌تی وه‌رگرته‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ فرۆشتنه‌وه‌ی سامان و خاکی میلله‌ت.
لێره‌وه ته‌نها ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی ئێوه، کاتێک بارزانی لێنه‌گه‌ڕێت میلله‌تێک به ئاره‌زووی خۆی و به شێوازێکی ئاره‌زومه‌ندانانه ده‌نگ بدات، که ئه‌و ده‌نگ دانه هه‌مان مافی چاره‌ی خۆنوسینه کاتێک چه‌مکی مافی چاره‌ی خۆنوسین داده‌به‌زێنینه سه‌ر ئیراده‌ی ئینسان، ئیدی دروشمی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی چ مانایه‌ک ئه‌هێڵێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنمان له مه‌به‌ستی دروشمی وتاره‌که‌ی که بریتی‌بوو له کۆمه‌ڵێک قسه‌ی کۆن و سواویی سه‌ر وێردی دیکتاتۆره عیفریده لۆرته‌کانی هاوشێوه‌ی خۆی و ئامانجلێیان ته‌نها خۆڵکردنه چاوی میلله‌ت و کردنه‌وه‌ی ده‌می نه‌یارانی کورد و ئه‌شکه نجه دانی زیاتری زیندانیانی سیاسی کورده له پارچکانی دی کوردستان. بۆیه ڕه‌نگه پێیوتڕابێت ئاوها بڵێت، ده‌نا دژایه‌تی کردنی تورکیا و په‌سه‌ند کردنی گرێبه‌ستی فرۆشتن و ده‌ست هه‌ڵگرترنی که‌رکوک به تورکیا، هیچ مانایه‌کی سیاسی نیه و له ئیداره‌ی بازرگانیشدا دووشتی جیاوازن و به هه‌موو پێوه‌ره‌کان ته‌نها فێڵکردنه له زیهنی نه‌خوێنده‌واران و کادیره‌کانی خودی پارتی.
دروشمه‌کانی سه‌رۆکێکی بوکهڵهدروشم لای بارزانی و زۆرێک له سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی و به پوختی ده‌توانین بڵێین بڵقی سه‌رئاون و له‌وه‌ش خراپترن و به‌رگه‌ی بچوکترین گله‌یی کوردستان کڕه‌کان ناگرن، بۆ نمونه دروشمه‌کانی شۆڕشی نوێ که بریتی بوون له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی و مافی چاره‌ی خۆنوسین، به‌رهه‌مه‌که‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و زیندانی کردنی که‌سانی سیاسی و سه‌رنگوم کردنی هه‌زاران خه‌ڵکی سڤیل و تیرۆر و تۆقاندنی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان و بێسه‌رو شوێن کردنی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ و گۆڕی به کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌کان و سه‌وز و زه‌رد. وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دروشمی سه‌رۆکێکی وه‌ک بارزانی که نیوه‌ی زیاتری میلله‌ت ره‌تی ده‌کاته‌وه، و برێتییه له ئازادی و بڕوا بوون به رای جیاواز و ماف و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه پێی وتراوه که وابڵێت، ده‌نا مێژووی شۆڕشه‌که‌ی که % 85 بریتییه له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و 31 ئاب و تیرۆری رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و ته‌زویراتی هه‌ڵبژاردن و هتد .. ئه‌وه‌مان وه‌بیر دێننه‌وه که هێشتا که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک بارزانی له‌سه‌ر ئائدۆلۆژیای خائینان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌م پێیه‌ش له شایه‌نی ته‌واوی ده‌ستوره سیاسیه‌کانی دونیا دا، سه‌رۆکێک که وه‌ک بوکه‌ڵه به‌ده‌ست نه‌یارانی وڵاته‌که‌یه‌وه هه‌ڵبسوڕێنرێت، نیشتیمان فرۆشه وه هه‌روه‌ها ڕوونتر ده‌توانین بڵێین مادامه‌گی نیشتیمان دایکه، که‌وایه سه‌رۆک، کاتێک وه‌ک بوکه‌ڵه له‌سه‌ر خه‌تی سیاسه‌تی تورک و عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌مێریکا و ئسرائیل ئه‌ڕوات و ته‌واوی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌رامبه‌ر به مانه‌وه و پشتگیری کردنی کورسیه‌که‌ی داوه به نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌یی کورد و فرۆشتونی، که‌وایه نیشتیمان به مانا ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌که‌یشیه‌وه، فرۆشراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست