کۆبوونەوەکەی تاڵەبانی ومسعود
Monday, 07/03/2011, 12:00
هەر لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی شاری سلێمانی بەردبارانکردنی ئەمنەزەردەکە پارتی کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو هێزەکانی ڕەوانەی سلێمانی کرد کەئامانجی یەکەم لێی پەلاماردانی گردەکەی گۆڕان بوو ،ناڕازیبوونی بەشێك لەمەکتەب سیاسی تاڵەبانی بۆ هەرجۆرە هێرشێکی لەو جۆرە پارتی گومانەکانی کەهەیبوو لەگۆڕان کەدەستی سەرەکی جووڵاندنی خۆپیشاندەرانە فراوانتر بوو یەکێتیشی گرتەوە،تا ئەوڕادەیەی ساردی وتۆمەتبارکردنی یەکێتی لەلایەن زۆربەی هەرەزۆری سەرکردایەتی وقواعدی پارتی بەناڕاستەوخۆ ئاراستەی کۆسرەت ڕەسوڵ کرا،بێدەنگی تاڵەبانیش لەلایەن پارتیەوە هەربەهەمان شێوە گومانی پارتی زیاتر کرد لەهەبوونی پیلان لەدژیان،هەرلەوماوەیەی دووری تاڵەبانیش لەڕووداوەکان بێ سەرووبەریەك لەهەڵوێستی ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکەی تاڵەبانی بەدی ئەکرا ئێستاشی لەگەڵ بێ دابەش بوون بۆ سەر چەند گروپێك.کۆبوونەوەکەی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان کە بەفرمانی ڕاستەوخۆی تاڵەبانی وئاگاداری مسعود ئەنجامدرا بۆجێ بەجێکردنی داواکاریەکانی گۆڕان نەبوو بەڵکو زیاتر هەوڵێك بووو بۆڕەواندندنەوەی شەقام بەڵام بێ هیچ ئەنجامێك کۆتایی هات ئەو جۆرەدانیشتنانەش کەبڕیار بوو درێژەی هەبێ بێدەنگی لێکرا
هاتنەوەی مسعود بۆ کوردستان وبانگهێشتکردنی تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوە تەنها بۆڕەواندنەوەی ئەو گومانانە بوو کەبەرامبەر یەکێتی هەیان بوو دانیشتنەکە زیاتر بۆ خوێندنەوەی هەڵوێستی ڕاستەقینەی یەکێتی بوو لەبەرامبەر ڕووداوەکان وئاگادار کردنەوەی تاڵەبانی لەو بێ سەرووبەری و هەڵوێستە جیاوازانەی سەرکردەکانی یەکێتی هەیانە لەمەڕ پارتی وڕووداوەکان بۆیە دواجار لەلایەن مسعودەوە بەڕاشکاوی بەتاڵەبانی ڕاگەیەندراوە کەئەو خۆپیشاندانانەی ناوچەکەی یەکێتی گرتۆتەوە دەبێت بەهەموو شێوەیەك خۆیانبرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی هەڵگرن،وەهەموو هەوڵێکیش بدەن بێ ئەوەی پارتی پەلکێشی ڕووداوەکانی لای خۆیان بکەن دەبێت کۆنترۆڵی باروودۆخەکە بکەن،بۆیە هەر لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵەبانیش بینیمان چۆن هەڵسووکەوت کرا لەگەڵ مانگرتوەکانی بەردەرکی سەرا .ئەم نمایشکردنەی جەماوەریش هەر دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوەو بەم هەڵسووکەوتانەش تاڕادەیەکی باش خزمەت بە پارتیەکانی ناوچەی سلێمانی ودەوروبەری ئەکەن وتاوانی کوشت وبڕی خەڵکیش لەلایەن ئەمنە زەردەکەوە هەر نەبێ تاماوەیەك گەربۆشیان بکرێ تاهەتایی لەبیر خەڵکی ببەنەوە وتووڕەیی خەڵکیان لێ دوور بخەنەوە دەنا پارتیش لەتوانایدا هەیە هەمان سیناریۆی یەکێتی لەهەولێرو ناوچەکانی پارتی لەدژی یەکێتی بخاتە بواری جێ بەجێ کردنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست