کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک له سه‌ر درۆکانی جه‌لال دژ به د. عیرفان قانیعی فه‌رد

Tuesday, 17/08/2010, 12:00


" ناكرێت مرۆڤ بی ده‌نگ بێت له‌ كاتێكدا جه‌لال، مه‌لا مسته‌فا به‌ نه‌مر و به‌موقده‌س پیناسه‌ ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌ مێژووی خۆی بداته‌وه‌، ئاسمان و رێسمانه‌ نوسین و قسه‌كانی پێش ئه‌مه‌ی و ئیستای ..!

ئه‌گه‌ر موقه‌ده‌س بو لای بۆچی و له‌ پای چی ئه‌و ناو ناتۆره‌ و تۆمه‌تی خیانه‌تكاری خست پاڵ مه‌لا و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌مه‌ نه‌ك له‌ یه‌ک‌ قۆناخكدا به‌ڵكو له‌ چه‌ندین قۆناخدا به‌ قسه‌ و نووسین، تاوانی خیانه‌ت و نۆكه‌ریی بۆ دوژمنانی كوردی خستۆته‌ پاڵییان؟
باشه‌ ئه‌گه‌ر جه‌لال به‌و شێوه‌یه‌ ته‌ماشای به‌ناو سه‌ركرده‌كان ده‌كات، وه‌لێ وه‌سف و تانه‌كانی ئه‌و بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه، یان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ‌ به‌ فیتی كێ بوو؟ له‌ خزمه‌تی كێدا بوو... به‌ پاره‌ و هاندانی كام داموده‌ز‌گا بیانییه‌كان و دوژمنانی كورد بوو؟"

"ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده، له‌ لات، ئه‌یلول پیرۆزه ، بۆ رووت، لێ وه‌رگێڕا و له‌ 66 دا دژی وه‌ستایه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌کره‌جۆ مێژوویه‌کت بۆ خۆی هه‌ڵبژارد، ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پێتان ده‌ڵێن جاشه‌کانی 66ی به‌کره‌جۆ؟ ".

"تاڵەبانى دێت و لە كۆنگرەیەكى خۆ خەڵەتاندا، ئەیەوێت مێژووى ئەو بنەماڵەیە جاشئاسایه‌ جوان بكات، بەڵام نازانێ بەو ووتانەى تاڵەبانى بێجگە لەوەى مێژووى پەنجا ساڵەى خۆى بە درۆ دەخاتەوە، ئەوەندەى تریش ئەو قسانەى (قانعى فه‌رد) بڵاوى كردۆتەوە، پشت ڕاست دەكاتەوە. ئەوەى تاڵەبانى ووتویەتى من دڵنیام خۆشى بڕواى پێى نییە، بەڵام لە ترسا و لە ناچاریدا ئەمەى ووتوە.

مێژوو هیچ كاتێك بە درۆ نانووسرێته‌وه‌، دروست ده‌کرێت، لێ بۆ کاتێکی که‌م، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ کاری له‌ سه‌ر ده‌کات تا هه‌میشه‌ به‌ نووسراویی بمێنێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، تا نه‌وه‌کانی باڵا ده‌ست بن، کار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، تا نه‌وه‌کانیان مابن، یه‌ک له‌ دوای یه‌کتر، خیانه‌ت و ناشرینییه‌کانی باوانیان بشارنه‌وه‌، یان ژن و منداڵه‌کانی تاڵه‌بانی دوای خۆی، هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی خیانه‌ته‌کانی تاڵه‌بانیی بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ تا سه‌ر نییه‌، کوڕه‌که‌ی کیم ئیل سۆنگ، له‌ کۆریان باکووریش ئیستا چونکه‌ باڵاده‌سته‌، هه‌موو تاوانه‌کانی باوکی که‌ له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا کردوویه‌تی شاردوویه‌ته‌وه‌، چونکه‌ بۆ خۆشی رۆژانه‌ و تا ئیستا تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ ره‌وشتی هه‌موو دیکتاتۆر و خیانه‌تکاره‌کانی مێژووه‌، ئەگەر هەزار تاڵەبانى مێژوو بە درۆ بنووسنەوە، ده‌یان که‌سی وه‌کو که‌مال مه‌زهه‌ریش بچنه‌ پاڵیان و له‌ خزمه‌تیاندا بن، ئەوا یەك قانعى فەرد پەیدا ئەبێت و ڕاستیەكان ئەدركێنێ. چەندین ساڵە ئەمانە درۆمان بۆ دەكەن، کەچى یەك چاو پێكەوتنى قانعى فه‌رد هەمووى بە درۆخستەوە، ئەوەى ئەوان بە دەیان ساڵ ووتیان قانعى فه‌رد بە چەند دێڕێك هەڵى وەشاندەوە.

 تاڵەبانى زۆرى ووت، درۆى زۆری كرد، بەڵام نەیتوانى تەنانەت ئەندامانى حیزبەكەى خۆشى قەناعەت پێبكات، مێژوویەكى پەنجاساڵەى پڕ لە درۆ بە یەك دوو چاوپێكەوتن ڕاست نابێتەوە. تۆ پەنجا ساڵە پێمان دەڵێى ئەوە بنەماڵەى بارزانین، كەچى ئێستا شتێكى تر دەڵێیت، ئاغاى تاڵەبانى سەردەمى درۆ بە سەرچوو!
مێژووى چەواشەش بە تۆ ڕاست ناكرێتەوە، ئێوە خۆتان مێژووى خۆتان نووسیوەتەوە خەتاى قانعى فه‌رد نییە.
هیچ مێژوونوسێكی به‌ ویژدان ناتوانێ شتى درۆ دروست بكات، ئەگەر خۆى وانەبێت، دكتۆر مەحمود عوسمانیش ڕاستیەكانى ووت، بەڵام بە هەڕەشەیەكى مەسعود ئەویش بەگى دانا، ئەوەى ئێوە ووتان پێچەوانەكەى زۆر ڕاستە " .

درۆی یه‌که‌م - باشه ئه‌گه‌ر قانعی فه‌رد هه‌ر ناناسی، بۆچی نوێنه‌ری تۆ له‌ تاران، له‌ رۆژنامه‌ی سه‌راسه‌ری ئێراندا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ مانگی داهاتوو، کتێبه‌که‌، به‌رگی 2 ده‌رده‌چێت؟ کلیکی ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:




http://kurdistanpost.nu/biz/

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bergi1

http://pocean.blogfa.com/post-124.aspx

درۆی دووه‌م: باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ڵێی عیرفان قانعی ناناسم و به‌ ته‌مای خوت کتیب ده‌ربکه‌ی و کتێبی د. عیرفان پر له هه‌ڵه‌یه و درۆیه، چۆنه‌ متمانه‌ی پێده‌که‌یت و بۆ ئه و کتیبه له کوردستانی نوێ، پیشکه‌ش به‌ خه‌ڵکی ده‌که‌یت ؟!

https://www.kurdistanpost.nu/biz/jalalqan3efard4

https://www.kurdistanpost.nu/biz/jalalqan3efard3

درۆی سێیه‌م : ئه‌گه‌ر خۆت لێ دوور خسته‌وه و ده‌ته‌وێت له‌ قسه‌ و گفته‌کانت پینه‌ بکه‌یت‌، بۆ پێتووت بنووسه و راستیش بنووسه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی کوردستانی نوێ چییه؟

http://kurdistanpost.nu/biz/jalaqan3efard1.pdf

https://www.kurdistanpost.nu/biz/jalalqan3efard.pdf

درۆی چواره‌م: باشه بۆچی له که‌ناڵه‌کانی الجزیره ده‌نگی ئامریکا CNN , BBC ، له سه‌ر ئه‌و کتیبه باس کرا و تۆ ده‌نگت نه‌بوو؟



درۆی پێنجه‌م: دوای ئه‌وه کتێبی یه‌که‌م بڵاوبووه‌وه‌ ، بۆ ئه‌و قسانه‌ی دووباره له رۆژنامه‌کانی ئێران بڵاوکرایه‌وه‌ و له PUK MEDIA و باسی لێو‌ه‌کرا که‌س نه‌بوو کتێبه‌که‌ به‌ درۆ بخاته‌وه‌؟!

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp

http://pocean.blogfa.com/post-118.aspx


به‌رگی یاداشتنامه‌که‌ی تاله‌بانی، که‌ د. قانعی فه‌رد
 بۆی نووسیوه‌ته‌وه‌، تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت، من نایناسم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە