کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ 50 رۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستاندا ، مه‌سعود 10 درۆی گه‌وره‌ ده‌کات، درۆ بۆ دراوه‌ ، یا دراو بۆ درۆیه‌!..

Sunday, 10/04/2011, 12:00


پانۆڕامای ، هه‌ڵویسته‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌ ماوه‌ی 50 رۆژدا. لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی کورته‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌سیتییه‌که‌ی.
دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له‌ 17 ی شوباته‌وه‌ بۆ رۆژانی پاشتر و تاوه‌کو ئێستا ، رووداوه‌ سیاسییه‌کان له‌ باشوری کوردستان پێچی توند توندی به‌ خۆیه‌وه‌ دی ، که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجه‌کانیشی ده‌پێکێت.

له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌کان بۆ هه‌ریه‌ک له‌ خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و دواجاریش ئۆپزسیۆن روونتر خۆیان نیشاندا. ئێمه‌ باس له‌ هه‌ڵوێستی خۆپیشانده‌ران به‌ مانا خه‌لک ناکه‌ین ، باس له‌ هه‌ڵویسته‌کانی ئۆپزسیۆنیش ناکه‌ین ، باس له‌ ده‌سه‌لات ده‌که‌ین و به‌تایبه‌تی له‌ کیرڤی هه‌ڵویسته‌کانی مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین ، که‌ خۆی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم نیشانده‌دا.
موباره‌ک له‌ 95% ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی میسرا گوایه‌ به‌ده‌ستهێنابوو ، بنعه‌لی و ئه‌وانی دیکه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ، کاتێک خه‌لکی لێیان هاته‌ده‌ست ، ئه‌و ده‌نگه‌ ته‌زویرانه‌ نه‌ک هه‌ر فریایان نه‌که‌وتن به‌ڵکو ریسواییکردن.
به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ 50 رۆژدا ،مرۆڤ ده‌زانێت هه‌لبژاردنه‌ ته‌زویره‌که‌ بۆ ئه‌و، خه‌ڵکی هیچ ژماره‌یه‌کی کاریگه‌ر نیشان نادا له‌ نێوان هاوکیشه‌ی ده‌سه‌لات و خه‌لکدا ، به‌لکو بۆته‌ بار به‌سه‌ر کۆمه‌لگا ، که‌ زوو یا دره‌نگ ده‌بێ خه‌لکی هاوکێشه‌که‌ راسبکه‌نه‌وه‌ و مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی فڕیبده‌نه‌ نێو زبڵخانه‌ی کوردایه‌تی.
- له‌ 13ی شوباتدا مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كاسبكاران و پیشه‌كارانی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا، كاسبكار و پیشه‌كاران ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان كرده‌وه‌ و دووپاتیشیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر چه‌ند كه‌موكورتی زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆ كه‌ خه‌ڵك بچیته‌ ژێر باری ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وه‌ێ‌ ره‌وشی هه‌رێم تێك بده‌ن .مه‌سعود ده‌لێت : ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بێ‌ بكرێ به‌ هه‌رێمێكی دامه‌زراوه‌یی و كێشه‌كانیش به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ من ده‌بێ‌ له‌ ناو حكومه‌تدا چاره‌سه‌ر بكرێ.
مه‌سعود ئه‌گه‌ر درۆ ناکات ، کێ رێگه‌ی لێگرتووه‌ سیسته‌می حکومه‌ت بکات به‌ دامه‌زراوه‌یی ؟!.
- له‌ 17ی شوباتدا دوای تیرۆرکردن و قه‌تلوعامی خه‌لکی راپه‌ڕیوی سلێمانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی مه‌سعود بارزانی ، له‌ دووره‌ وڵاته‌وه‌ ، فه‌رمان ده‌رده‌کات و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا بكه‌ن و ئارامیی كوردستان بپارێزن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبێنێ بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی له‌ پشت نانه‌وه‌ی ئه‌م فیتنه‌یه‌ بوون، هه‌روه‌ها داواكاره‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵی ته‌واوی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن و باره‌گای سه‌رجه‌م حزب و هێز و لایه‌نه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بپارێزن.
ئه‌م گوتاره‌ هی که‌سێک نییه‌ به‌ده‌نگی خه‌ڵکی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی وه‌رگرتبێت ، به‌لکو هی که‌سێکی بێ خه‌مه‌ و ده‌زانێت ، خه‌ڵک ده‌نگی پینه‌داوه‌ ، خه‌م له‌ چی و له‌ کێ بخوات؟!.
- له‌  21 ی شوباتدا ، مه‌سعود بارزانی به‌ ته‌له‌فۆن به‌ باوکی شه‌هید رۆژوان ده‌ڵێت: وێرای سه‌‌ره‌‌خۆشی له‌‌ به‌ڕێزتان و ده‌‌ربڕینی هاوخه‌‌میم بۆ شه‌هیدبوونی كوڕه‌‌كه‌‌تان، كوڕی تۆكوڕی منیشه‌ كوڕی ئه‌‌و میلله‌‌ته‌‌یه‌‌ و خوێنیشی به‌‌ هیچ شێوه‌‌یه‌‌ك به‌هه‌‌ده‌‌ر ناچێت و ئه‌‌وه‌‌ی هۆكاریش بووه‌‌ له‌‌ شه‌هیدكردنی جا هه‌‌ر كه‌‌س و لایه‌‌نێك بێت ده‌‌بێ به‌‌ سزای یاسایی و عادیلانه‌‌ی خۆی بگات.

هه‌رگیز له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتێکی تاکره‌وی بێ به‌زه‌یی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی ، تیرۆریستان به‌ سزایی عادیلانه‌ ناگه‌ن ، ئه‌ویش به‌ هۆی هۆکاریکی زۆر ساده‌ ،ئه‌وێس به‌ مه‌سحود ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ خۆتی تیرۆریسته‌که‌ ، که‌س هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ویژدانی نه‌بێت ، خۆی سزا بدات..درۆیه‌کی گه‌وره‌ له‌ درۆزانێکی پرۆفیشناڵ و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بارزانی نه‌مر!.
- له‌ 23 شوباتدا ، مه‌سعود بارزانی زۆر خه‌مساردانه به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌تل وعامه‌ی که‌ ده‌سه‌لاته‌که‌ی به‌شه‌ریکی له‌گه‌ل جه‌لال تاله‌بانی له‌ هه‌ریمی کوردستان ئه‌نجامیاندا و ،وا خه‌ڵک له‌سه‌ر پێیانه‌ و خه‌وی نییه‌ و کوردستان په‌شۆکاو و نائارامه‌ ،له‌سه‌فه‌ری پڕ له‌ ساخته‌یی خۆی ناکه‌وێت و ‌ به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار له‌ رێگای رێکخراوێکی موفلیسه‌وه‌ خۆی خه‌ڵات ده‌کات و له‌ کاتی وه‌رگرتنی خه‌لاته‌که‌ ده‌ڵێت : وەكو هەموو لایەك ئاگادارن كە هەرێمی كوردستان لە سایەی ئارامی وسەقامگیریی باری ئاسایشەوە، رۆژ بە رۆژ لەسەر ئاستەكانی سیاسی وئابووری وكۆمەڵایەتی بەرەو پێشەوە هەنگاوی زیاتر دەنێ، كە هەمووان بە چیڕۆكێكی سەركەوتن لە عێراق وناچەكە وەسفی دەكەن.
کوردستان نه‌ئارامه‌ و هه‌رگیز ناکرێت ببێ به‌ چیرۆکی سه‌رکه‌وتن بۆ ویراق و ناوچه‌که‌ ، له‌وه‌شدا به‌ڵگه‌ زۆره‌ به‌لام ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێین: له‌وه‌شدا نه‌ک به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان درۆیی کرد به‌ڵکو به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بیانیش.
- له‌ 26 شوباتدا ، مه‌سعود بارزانی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌ درۆیینیه‌که‌ی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتدا جێیان نابێته‌وه.
ئه‌وه‌تا 9 شه‌هید و 250 که‌سی دیکه‌ له‌ هاوڵاتیان برینداربوونه‌ و که‌چی زۆر باش بکوژان و تیرۆریشتان جێگایان بۆته‌وه‌ ، چونکه‌ له‌ سیسته‌مێکی سته‌مکاری و نادیموکراتی و تۆتالیتاری ئه‌و هه‌ریمه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌برێت ، بۆته‌ مۆڵگه‌ی پیاوکوژ و تاڵانجی و مافیاکان. له‌وه‌شدا مه‌سعود بارزانی درۆیکرد.
- له‌ 1ی ئازاردا مه‌سعود بارزانی گه‌رایه‌وه‌ کوردستان و له‌ فرگه‌ی هه‌ولێردا وتی: ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵک بۆ من له هه‌موو شتێک گه‌وره‌تره. سه‌رخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که له‌م خۆپێشاندانانه‌ی دوایی‌دا شه‌هید بوون و ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه‌ که لێکۆڵینه‌وه له هۆکاری شه‌هید بوونیان ده‌کرێت.
ئه‌وه‌تا ماوه‌ی زیاتر له‌ 45 رۆژه‌ نه‌ ته‌ئکیده‌که‌ی مه‌سعود راست ده‌رچوو و نه‌به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر خه‌لک لێی نارازیی بێت و ، وه‌ک خاوه‌ن که‌رامه‌تیک مووی جوڵه‌ بکات. زیاتر له‌ 50 هه‌زار ئیمزا کۆکرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌لێنه‌که‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت جێ و ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه‌ ، که‌ دیاره‌ خۆی بۆ ئه‌نستوتییه‌کی ئیتاڵی خۆی زۆر به‌ که‌سێکی دیموکراتخواز دانا و وتبووی: ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار که‌س پێم بڵێ بڕۆ واز بێنه‌ ، وازدێنم ، که‌چی ئه‌و 50 هه‌زاره‌ له‌ سێ جێگای جیاوازیشدا پێیان ووت؛ تۆمان قه‌بوول نییه‌ که‌چی خۆی له‌گێلیداوه‌ و فزه‌ی لێوه‌ناێی ، بۆ ئه‌مه‌شیان دیاربوو درۆی کرد. ده‌رباره‌ی لێکۆلینه‌وه‌ش ، ئه‌وا هه‌ر قسه‌ی رووته‌ ، خه‌رجی نییه‌ ، به‌ڵکو درۆێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ له‌ درۆزانێکی پرۆفیشناڵ و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بارزانی نه‌مر!.
- له‌ 3ی ئازاردا ، مه‌سعود بارزانی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان ده‌کات ، و ده‌ڵێت: من زۆر خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و شارستانیانه‌ داواكانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاری زۆر زۆر چاك و زۆر به‌نرخ، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌كانمانه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادییه‌ بۆ من، دڵنیابن كه‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت. ئێوه‌ رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئایینده‌ له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه‌ و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ ده‌بێت ئێوه‌ به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئینشائه‌ڵا به‌سه‌ركه‌وتوویی. به‌ڕێزان خۆپێشاندان مافێكی سروشتییه‌ و ده‌بێت گه‌لی ئێمه‌ ئازاد بێ له‌خۆپێشاندان و له‌ ڕا ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌كانی، من نامه‌وێت له‌كوردستانێكدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی كورد تێیدا ئازاد و سه‌رفیراز نه‌بێت.
ته‌نها تكای من ئه‌وه‌یه‌ ، تكایه‌كی برایانه‌، بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان و وڵاته‌كه‌تان مه‌هێڵن ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ هیچ كاتێك توندوتیژی لێ بكه‌وێته‌وه‌. مادام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌رچی ده‌تانه‌وێت بیڵێن و هه‌ر بیروڕایه‌كی هه‌تانه‌ ده‌ری ببڕن ئیتر ئومێده‌وارم كه‌ ده‌رفه‌ت نه‌درێت هیچ جارێك توندوتیژی رووبدات، بۆ پاراستنی سومعه‌ی خۆتان و وڵاته‌كه‌تان.
ده‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه‌دایه‌ كه‌ داوای چاكسازی ده‌كات، داوای دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
بکوژ به‌ قوربانی ده‌لێت: دڵنیابه‌ که‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت !چه‌نده‌ سه‌یره‌. و به‌هه‌مان ریتم ده‌لێت: منیش دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تیم ده‌وێت و ده‌شڵێت خۆپیشاندان مافێکی سروشتییه‌ .ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان مافی سروشتییه‌ ، ئه‌و مافه‌ بۆچی بۆ ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر و بادینان نییه‌ ، ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ت کردووه‌ به‌ سه‌ربازگه‌!.. چه‌نده‌ قوربانییه‌کانی خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌نده‌ش باوه‌ڕی به‌ مافی خۆپیشاندان هه‌یه‌!.
پێش ئه‌و په‌یامه‌ عاتیفییه‌ی مه‌سعود هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ تالانچی و مامۆستای درۆکردن و ساخته‌ ، جه‌لال تاله‌بانی، کۆببۆوه‌.
- له‌ 4ی مانگ جه‌لال تاله‌بانی پستگیری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی.
- له‌ 14 ی ئازار پێشوازی له‌ مێلکرتکرد ، له‌وێدا مه‌سعود بارزانی ده‌رهه‌ق به‌ مادده‌ی 140 ، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ هاوێژراوه‌ پێش وه‌ختیش هه‌موو شته‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه‌ و بناغه‌ی كاركردنیش دیاری كراوه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و هه‌نگاو و رێككه‌وتننانه‌ بن و كێشه‌كان به‌ پێی ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتن بێنه‌ چاره‌سه‌ركردن.
که‌واته‌ مه‌سعود بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی و رازیکردنی تورکیا وه‌ک له‌ ویکلیکس هاتووه‌ ، هه‌نگاوی گه‌وره‌ نراوه‌ بۆ په‌ککخستنی ویستی کورد بۆ پرسی که‌رکوک..ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی گه‌وره‌نراوه‌ ، بۆچی تۆمه‌تی له‌ده‌ستدانی مادده‌ی 140 ده‌خه‌یته‌ ئه‌ستۆی ئۆپزسیۆن..ئێوه‌ که‌رکوکتان فرۆشت له‌ تاریکیدا ، ئه‌گه‌ر ویکلیکس نه‌بوایه‌ ئه‌و ئاخافتنه‌ بریقه‌دارانه‌تان ره‌نگه‌ ببونایه‌ جێگای باوه‌ڕی..به‌لام دیسان درۆ له‌ که‌سێکی درۆزانی پرۆفیشناڵ و ده‌رچووی قوتابخانه‌ی بارزانی نه‌مر!.
- له‌ 15 ئازاردا ، مه‌سعود بارزانی چاوی به‌ کاکه‌حه‌مه‌ ده‌که‌وێت ،له‌ویدا ته‌نها دوو هه‌ڵوێست ده‌بینرێت: یه‌که‌م ته‌نگه‌تاوی مه‌سعود و خۆ گرێدان به‌ پووش و هه‌ڵوێستی دووه‌میش: دووپاتکردنه‌وه‌ی بی هه‌ڵوێستی و سووکایه‌تی ئه‌و کاکه‌ حه‌مه‌یه‌ ته‌ئکید بوویه‌وه‌.تا ئێستا وه‌ک که‌ری نێو جۆگا ده‌یه‌وێت له‌ هه‌ردولا بخوات.
- له‌ 16 ئازاردا ، له‌ کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، مه‌سعود ده‌لێت: فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردن ده‌بێت نه‌مێنێت. چونکه‌ فه‌رهه‌نگێکی هه‌ڵه‌یه‌. مه‌به‌ستی من له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ یه‌کخستنی نێوماڵی کورد بوو، بۆ ئه‌وه‌بوو له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژییه‌کان یه‌ک‌ده‌نگ بین و به‌ چاوی حزبایه‌تی ره‌فتار نه‌که‌ین.
ئه‌م ئاخافتنانه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ که‌سیک ئاگای له‌ ره‌وشی سیاسی کوردستان نه‌بێت ، و ده‌لێت: کوردستان شامی شه‌ریفه‌ و خودی مه‌سعود بارزانی پیاوێکی حزبی نییه‌. ئاگاداران و دانیشتوانی تاک به‌تاکی کوردستان ئه‌و ئاخافتنه‌ به‌ درۆیه‌کی گه‌وره‌ی داده‌نێن: سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر له‌ قوتابخانه‌که‌ی بارزانی نه‌مر ده‌رسی یه‌که‌ممه‌ ، ئه‌گه‌ر نێوماڵی کوردیش تۆ یه‌کخه‌ره‌وه‌بیت ،ئه‌ی قه‌ده‌خه‌کردنی هاتووچۆی نێوان هه‌لێر و سلیمانی و دوو سوپایی و دووئیداره‌یی باشترین به‌لگه‌ن نین؟!.

ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌م ، تۆ ته‌نها تاکه‌ که‌سیک ، گه‌نجێک که‌ رایه‌کی جیای هه‌بوو ، له‌ هه‌ولێر به‌ نویژی نیوه‌رۆ تیرۆرتان کرد ، خۆ سه‌رده‌شت حزبیش نه‌بوو تاکه‌ که‌سێک بوو ، خاوه‌ن یه‌ک تاکه‌ قه‌ڵه‌م ، بۆچی تیرۆرتانکرد؟ ئه‌مه‌ فه‌رهه‌نگی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر نییه‌؟ ئه‌مه‌ درۆیه‌ له‌ درۆزانێکی پرۆفیشناڵ و ده‌رجووی قوتابخانه‌ی بارزانی نه‌مره‌!.
- له‌ 20 ئازاردا له‌ راگه‌یاندنه‌کانیدا مه‌سعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز وتی: 2500 ساڵ له‌مه‌وپێش كاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ركه‌وتن و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌و بنه‌ما جێگیرانه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه‌ ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه‌ .
نازانین ئه‌و 2500 ساڵه‌ی له‌ کوی ‌هێنناوه‌ ؟!، پابه‌ندیشه‌ به‌ داپه‌روه‌ری و دیموکراسی و ئازادی ، که‌ هه‌رسێ ده‌سته‌واژه‌ ته‌نها له‌ نێو قسه‌کانی خۆیدا بوونی هه‌یه‌ ، ده‌نا له‌ کوردستانا ، ته‌زویر و تاڵان و دیکتاتۆریی هه‌یه‌.هه‌زاران به‌ڵگه‌ش به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.
- هه‌ر له‌ 20 ئازاردا بۆ ئێواره‌که‌ی ،مه‌سعود بارزانی ئاگری نه‌ورۆزی له‌ پارکی هه‌ولێر کرده‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 50 که‌سێک . لێره‌دا پرسیار له‌و به‌ناو سه‌رۆکه‌ ده‌که‌ین ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌موو خه‌ڵک بویتایه‌ ده‌بوو بچێ له‌ نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر ئاگری نه‌ورۆزت بکردایه‌وه‌ نه‌ک به‌ ترسو له‌رز له‌ نێو 50 که‌سی تالانچی و دز و جه‌رده ، بۆچی به‌دزییه‌وه‌ ئاگر ده‌که‌یته‌وه‌؟!‌. له‌سه‌رای ئازادی له‌ هه‌مان رۆژدا زیاتر له‌ 100 هه‌زار که‌س ئاماده‌ی ئاگر کردنه‌وه‌که‌ی نه‌ورۆز بوون‌.
- دیسان هه‌ر له‌ 20ی ئازاردا ، مه‌سعود بارزانی له په‌یامه‌که‌یدا كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی پێشكه‌شی كرد، له‌به‌شێكیدا وتی:داوا له‌هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندنه‌ی هه‌مووی توندوتیژی و هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كترییه‌ رایگرن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ زمانی برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی بگرنه‌به‌رو خه‌ڵكی به‌ره‌و ته‌بایی و برایه‌تی هانبده‌ن، نه‌ك دژایه‌تی.
قسه‌که‌مان لێره‌یه‌ ، هه‌ر رۆژی 20ی مانگ ئه‌گه‌ر سه‌یری "خه‌بات"ی زمانحاڵی مه‌سعود بکه‌ین ، ده‌یان ته‌شهیر و تۆمه‌ت خراوه‌ته‌ سه‌ر که‌سیتییه‌کانی نێو ئۆپزسیۆن و ته‌نانه‌ت خه‌لکی راپه‌ڕیو..ئێمه‌ نازانین درۆ بۆ کێ ده‌کات!. خۆ هه‌موو به‌لگه‌کان بۆ خۆیان ده‌دوێن ، بۆیه‌ قسه‌کانی مه‌سعود له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ نابن جگه‌ له‌ درۆ ، درۆیه‌کی رووت له‌ درۆزانێکی پرۆفیشنال و ده‌رچووی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی نه‌مر!.
- - دیسان هه‌ر له‌ 20ی ئازاردا ، مه‌سعود بارزانی له په‌یامه‌که‌یدا كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی پێشكه‌شی كرد وتی؛ ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. چه‌ند گفته‌کی جوانه‌، ده‌ له‌ خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ ، له‌وه‌ش زیاتر له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ته‌وه‌ ده‌ستپێ بکه‌ ، ئه‌رێ پێمان ناڵییت : به‌چی ڤێلاکه‌ت دورستکرد و 118 ملیۆن دۆلارت تیا خه‌رجکرد ، ئه‌و پاره‌یه‌ت له‌ کوێ هێنا ، هیی بارزانی نه‌مر! نه‌بوو ، هی کاسبیتان نه‌بوو ، ته‌نها هی تاڵانیی گیرفانی خه‌لکیی کوردستانه‌ ، ده‌نا ئێمه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌تان شک نابه‌ین پاره‌ی لیوه‌بێت. ئه‌م درۆیانه‌ بۆ کێ ده‌که‌یت؟!.
- له‌ 22 ئ ئازاردا به‌ بۆنه‌ی کوشتنی جه‌وهه‌ر نامیق ، ده‌ڵێت : به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ , ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچی دوایی برایه‌كى ئازیز و خۆشه‌ویست و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌كى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان , كاك جه‌وهه‌ر نامیقم پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمى .
كاك جه‌وهه‌ر هه‌ڤاڵێكى تێكۆشانم بوو , هه‌میشه‌ وه‌ك برا بووین , یه‌ك سه‌نگه‌ر كۆى ده‌كردینه‌وه‌ چ له‌ناو كارى حیزبیی و پێشمه‌رگایه‌تیدا و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كارانه‌دا , هه‌میشه‌ جێگاى ڕێز و ته‌قدیرى من و هه‌ڤاڵانیی بووه‌ .
ڕۆڵى كاك جه‌وهه‌ر له‌ سه‌ركردایه‌تیی كاتى , قه‌د له‌ بیر ناكرێت , پیاوى رۆژه‌ سه‌خته‌كان بوو , بۆیه‌ له‌ ده‌ستدانى نه‌ك هه‌ر بۆ من , به‌ڵكو بۆ تێكڕایی گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه‌ .

له‌م پرسه‌نامه‌یه‌دا ، بکوژ ده‌بینرێت شین بۆ قوربانی ده‌کات ، له‌وه‌ش زیاتر سه‌یر بکه‌ن چۆن مێژووی ناشیرینی جه‌وهه‌ر نامیق له‌ سه‌رکرادیه‌تی کاتی"قیادە موقته‌" وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ و پێمان ده‌ڵێت : جه‌وهه‌ر نامیق ئه‌گه‌ر به‌م دواییانه‌ جوانیش بووبێت به‌لام مێژووی ره‌شی له‌گه‌ل ئیمه‌دا هه‌بووه‌ ، تا سۆزی خه‌لکی لێ بکاته‌وه‌.
- له‌ 29 ی مانگ ، مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌ردۆغان کرد وتی: ئەم سەردانەتان ئەمڕۆ بۆ عێراق و بۆ هەولێر، ئێمە بە ڕووداوێكی مێژوویی دەزانین و ئەمە یەكێكە لەبڕیارە بوێرەكانی جەنابت. ئێمە پێمانوایە ئەم سەردانە پردێكی زۆر تۆكمە دروست دەكات لەپەیوەندی نێوان گەلی عێراق بەگشتی و گەلی كوردستان بەتایبەتی لەگەڵ گەلی توركیا. جەنابتان لەوەتەی كە بەئیرادەی میللەتی خۆتان هاتوونەتە سەر حوكم لەتوركیا، ئێمە شاهیدی گۆڕانكاری زۆر گەورەین و بڕیاری زۆر بوێرانەتان داوە.
له‌وێدا به‌ فڕگه‌ی وت: فرۆکه‌ ، له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان گۆرانی وت ، بێرێزی پیکرا و جاشایه‌تی خۆشی بۆ تورک له‌دژی کورد دووپاتکرده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتیکدا بوو که‌ خه‌لکی کوردستان له‌ باکوری کوردستان له‌ خۆپیشاندان دابوون ، لاوی کورد خه‌لتانی خوین ده‌کرا به‌ ده‌ستی سه‌ربازه‌ فێسسته‌کان ئه‌ردۆگان 7 گریلا شه‌هید ببوو ، ئه‌و خۆشی خۆی جارده‌دا و گۆڕانی له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان ده‌وته‌وه‌ ، گۆرانی تورکیش..
کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.youtube.com/watch?v=5jKPbNGiWEM
- له‌ 31ی مانگی ئازار ،مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ "جێمس جفری" باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژه‌نه‌ڕاڵ "ئۆستن" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌عێراق کرد، له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌مجاره‌ درۆیی بۆ ئێمه‌ نه‌کرد ، درۆی بۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان کرد و پییووتن: ئێران له‌ پشت ئۆپزسیۆن و خۆپیشانده‌رانه‌ ،نه‌یده‌زانی که‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان باش ده‌زانن جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیر تازه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئێران ، ئه‌وه‌ ئه‌وانن به‌ هه‌موو وه‌ره‌قه‌یه‌ک له‌ دژی خه‌ڵکی یاری ده‌که‌ن.
- له‌ 3 ی نیسان که‌ به‌مانگی درۆکردن ده‌ناسرێت ، مه‌سعود ئه‌مجاره‌ درۆکانی دووقات کردۆته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌وادارانی درۆکردن له‌م مانگه‌ بکه‌ویت، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی: ئه‌م ره‌وشه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ پێش ده‌كرێ‌ به‌ دوو جۆر وه‌سفی بكه‌ین ، یه‌كه‌میان داواكاری خه‌ڵكه‌ ئه‌ویتریان داواكاری حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌ كه‌ ده‌بێ‌ هه‌ر دووكیان له‌ یه‌كتر جیا بكه‌ێنه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌میان داواكارییه‌كی سروشتین و پێویسته‌ حكومه‌ت كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات ، سه‌باره‌ت به‌ دووه‌میان ئه‌مه‌ داواكاری حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وه‌ێ‌ له‌ رێگه‌ی داواكاری خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ندێ‌ ئه‌جیندای خۆیان بسه‌پێنن كه‌ له‌مه‌دا حكومه‌ت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ‌ بچێته‌ ژێر باریانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ راست ده‌یانه‌وێ‌ چاكسازی ئه‌نجام بدرێ‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشن و پێكه‌وه‌ ئه‌و چاكسازییه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ كوده‌تا نه‌هاتۆته‌ سه‌ر حوكم ، به‌ڵكو به‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ ده‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ و ناكرێ‌ موقایه‌سه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ بكرێ‌ و ئه‌م وه‌زعه‌ی كوردستان به‌ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌وه‌ به‌راورد بكرێ‌ .
باشه‌ ئه‌گه‌ر داواکاری خه‌لک سروشتین بۆ جێبه‌جێیان ناکه‌ن ، چش له‌ ئۆپزسیۆن ، فه‌رموو یه‌ک بکوژی تیرۆریستی وه‌کو هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا بده‌ره‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌ ، تا به‌درۆکانت بڕوا بکه‌ین.
- به‌یاننامه‌که‌ی پارتی و یه‌کیتی که‌ زاده‌ی باوه‌ڕییه‌کانی مه‌سعود بارزانییه‌ ، ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر داواکارییه‌کانی خۆپیشانداران به‌ ره‌وا ده‌زانێت به‌لکو به‌ ناشه‌رعی و ناده‌ستوری لیکده‌داته‌وه‌ و به‌ نه‌فه‌سی شه‌ڕ په‌یامه‌که‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌لام ئێمه‌ ته‌نها له‌م نووسینه‌دا ، پانۆڕامای هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی مه‌سعودمان خسته‌ به‌رباس ولێکۆڵینه‌وه‌ی کورت.
- له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌ی له‌م هه‌لویستانه‌ی مه‌سعود به‌دی ده‌کرێت برێتییه له‌: درۆکردن ، درۆکردن بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی . درۆکردن بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌لکی. درۆکردن بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌لاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌. درۆکردن بۆ سازکردنی زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ لێدانی خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن. درۆکردن بۆ به‌ هه‌ده‌ردانی خوینی لاوان و گه‌نجانمان. درۆکردن بۆ پاراستنی بکوژان و بریندارکارانی شۆرشی پیرۆزی 17ی شوبات‌. به‌ کورتی و به‌ کوردی ، مه‌سعود بارزانی ده‌بێ درۆ بکات ،چونکه‌ ناتوانێ بژییت. درۆ ناونیشانی هه‌موو کاریکی قێزه‌وه‌نه‌ ، له‌ خیانه‌تکردن بگره‌ تا به‌هه‌‌ده‌ردانی ئاره‌ق و ماندووبوونی تاک به‌تاکی ئه‌و کۆمه‌لگاییه‌. کوردان هه‌رگیز ئه‌و قۆناخه‌ی که‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی بالاده‌ستبوونه‌ تیایدا، به‌ قۆناخی تاریک وه‌سف ناکه‌ن به‌لکو به‌ دۆزه‌خێک چی که‌متر نییه‌ له‌ دۆزه‌خی سه‌ددام.
بۆ پانۆڕامه‌که‌ ، زه‌ره‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م یوتوبه‌ کۆمیدیه‌ی مه‌سعود بارازنیش ببینن ، که‌ چۆن نه‌ک هه‌ر درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵ ده‌کات ، به‌لکو له‌گه‌ل ته‌واوی کادیر و کۆیله‌کانی خۆسی ده‌کات.. ده‌ڵێ ده‌سه‌لاتی 20ساڵه‌ ساوایه..

سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م پانۆرامه‌یه‌ ، له‌ ده‌م و ره‌نگی خۆیانه‌وه وه‌رگیراوه‌‌:
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=223468
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=223987
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=224442
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=224681
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=224672
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225198
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225518
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225506
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225756
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225748
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225760
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225878
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225943
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=225942
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=226038
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=226174
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=226594
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227094
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227204
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227367
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227556
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227548
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227543
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227512
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227859
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227857
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227851
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227849
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227847
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227843
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=227978
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=228750
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=228828
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=229050
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=229355
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=229815

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە