گرنگى مان و نەمانى تاڵەبانى چییە؟
Thursday, 12/12/2013, 12:00
سەرى لێ دەرناكەم ولێى حاڵى نابم،كە حیكمەت و نهێنى ئەوە لەچیدایە، بەچەند مانگ جارێك، یەكێتى دێت تاڵەبانى فۆڕمات دەكاتەوە و، بەكۆمەڵێك وێنەى پڕ لەگومان وپرسیارەوە،جارێكى دیكە دەیكاتەوە بەباس و خواس ، خۆشباوەڕان و كاڵ فامەكان بۆ ساتێك مەست و ئاسوودە دەكات؟!
مان یان نەمانى تاڵەبانى چى لەحاڵى یەكێتى دەگۆڕێت؟ گریمان ماوە و لەژیاندایە و تەندروستى باشە، بەڵام ئەو مان و ژیانەى چى كاریگەرى بۆ سەر یەكێتى وئایندەى دەبێت؟ تا چەند دەتوانێت یەكێتى لەو قەیران و نغرۆ بون و فرە كوێخایە رزگار بكات؟ تا چەند دەتوانێت ئیعتیبار و سەنگى رابردوو بۆ یەكێتى بگێڕێتەوە؟تاچەند دەتوانێت یەكێتى بخاتەوە سەر رێبازو رێچكەى ساڵانى پێشووى؟ تا چەند دەتوانێت یەكێتى بكاتەوە بەحزبێكى خاوەن ئیرادە و بڕیارى حەكیمانە؟ تا چەند جورئەت دەكات لەهەمبەر دز و پیاو كوژ و تاڵانچی و بێ ناموس و ئابڕو تكاوەكان بێدەنگ نەبێت وقڕو قەپى لێ نەكات؟
زۆرێك هەیە وا خۆى دەخەڵەتێنێت كە، ئەو روداو و تاوان و كارەسات و گۆڕانكاریانەى، هەنوكە لە كوردستان وناوچەكە روو دەدەن، پەیوەندى بە غیابى تاڵەبانى و ،ونبونی هەیە لەسەر گۆڕەپانى سیاسى،بەڵام بەداخەوە بۆ ئەو بیركردنەوە و شیمانانە، چونكە، ئەو كارەسات و روداو و ناهەقى و زوڵمانەى كە ئێستا روو دەدەن، سەرلەبەرى پەیوەندى بەتاڵەبانى یەوە هەیە و ئەو لێى بەرپرسە،چونكە ئەو زۆربەى پیاو كوژ و تاونكارەكانى حزبەكەى لەسەر ئەو پیلان و كارانە راهێناوە، باگراوندێكى بەرین و فراوانى لەمیّژووى یەكێتیدا هەیە، بەنموونە ئایا كەسانێكى وەكو خولە سەنگاوى، شێخ جەعغەر و عەتا سەراوى و عەدنانى مینا و كێ و كێ،ئەو بلیمەتانەن و قابیلى ئەوەن كە بێنە ناو مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و ببنە بڕیاردەر؟ بێگومان هەر یەك لەوانە بۆهەتایە جگە لە دزى وپیاو كوشتن و بێ ئابڕوى هیچى دیكەیان لێ چاوەڕوان ناكرێت، تاوان و ناهەقیەكانیان روون و لەبەر چاون، خۆ ئەو كاتەى ئەوانە بونە چەكل و نابوتى سەركردایەتى یەكەى ،تاڵەبانى لەگوێز ساغتربوو،هیچ عەلەمى نەبوو؟ هەمویان دەستە ودیارى خۆى بوون!! ئەو دەمەى كە هێرۆ لەگەڵ دلێرى سەید مەجید، دەستیان بە قۆرخكارى و پاوانخوازى كردبوو، هەرچى بازرگانى و موڵكێكى چەورە لەڕیگەى كۆمپانیاكانى نۆكان و توژەڵە و نەورۆز، بۆخۆیان دەماشیەوە،خەڵكیش تا دواڕادە موفلیس و نابووت بوون،،خۆئەدەمە تاڵەبانى چ عیلەتى نەبوو!، ئەو كاتەى خەڵك خاوەنى پارویەك نان و دەبەیەك نەوت نەبوو، بۆ ژەمێكى مەمرەو مەژى، ،سەرلەبەرى شتى ناو ماڵى هەراج دەكرد، لەولاوە كۆسرەت و عومەر فەتاح و عیمادە لاسوتاو و، زۆرێك بەرپرسى دیكە خەریكى دزى و راو روت بون ، بەتڕێلە پارەو یولیان ئاودیوى دەرەوە دەكرد. خۆ ئەو زۆر زۆر لەش ساغ و تەندروست بوو،ئەى بۆ نوتقى نەكرد؟ ئەو سەردەمەى كە بەناهەق حەمە حەلاق و عەبدولاًى قەسرێ و كۆمۆنیست و بیروراجوداكانى دیكە و،دەیان كەسى دیكە لەژێر و ناو وپەردەى جیا و بەناهەق و بێ بەزەیانە خەڵتانى خوێن دەكران، شوێن بزردەكران، ئەو لەوپەڕى سیحەت باشیدا بوو، ئەى بۆ هەڵوێستى نەبوو؟ ئەو رۆژگارانەى فەرەیدون عەبدولقادر و سەعدى پیرە ، چوستى محێدین و خەلیل دۆسكى و ، زۆرێك بەرپرسى دیكە خەریكى بێناموسى و ئەتكردنى ناموسى خەڵكى بوون، بۆ وتەیەك لەزارى نەهاتە دەرەوە،؟؟ ئەو زەمانەى كە سەركردەكانى خیانەتیان دەكرد و جاشایەتى و نۆكەریان بۆ دوژمنانى كورد دەكرد،زۆربەیان خاوەنى فایل و پەیوەندى ژێر بەژێر بون لەگەڵ دوژمنان بۆ هیچى كاردانەوەیەكى نەبوو؟
لەبەر ئەوە لاى من مان ونەمانى تاڵەبانى هەر یەك ماناى هەیە و هیچ گرنگى وبایەخێكى نیە، هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت، ئەگەر مردوە و ئەیانەوێت بەو وێنەو شتانە خەڵك فریو بدەن، ئەوا گەمەیەكى دۆڕاو دەكەن و، زیاتر ئازارى ویژدانى خۆیان دەدەن ، بێ لەوەش ئەگەر سبەى رۆژ دەستەكەیان ئاشكرا بوو، زانرا كە ئەوانە چاو بەست و خۆڵ لەچاو كردن و، فریودان وهەڵخەڵەتاندنى خەڵكى و هەوادارانى یەكێتى بوو؟ ئەوا زۆر زۆر قورس لەسەر یەكێتى و، بنەماڵەكەى دەكەوێت،هێندەى دیكە یەكێتى بەناخدا دەبات، ئەگەر مردوە و دونیاى فانى بەجێهێشتوە،من لاى خۆمەوە دوعاى رەحمەتى بۆ ئەكەم، گریمان ئەگەریش ماوە، وامان دانا كە رۆژێك دێَتەوە هۆش خۆى و، ئەم زروف و بار و بێ سەرو بەرو پاشا گەردانیەى یەكێتى ببینێت یان بۆى بگێرنەوە، كە چۆن بووە بەمەخسەرە و مەهزەلە و هەر باڵى بەدەست كەسێكەوەیە ، ئەوا هەر رۆژەى مردنێك دەبێت بۆخۆى و،دەبێت رۆژى سەدان جار مەرگ بەئاوات بخوازێت، داواكارم لەكەسو كارى بەشرینقەیەكى رەحمەت كۆتایى بەژیانى بهێنن ،چونكە مردن ونەمانى گەلێك لەم حاڵەى ئێستاى باشترە،كە بێتەوە هۆش خۆى و، ببینێت كە یەكێتى بەدەست كەسانى بودەڵەوە و ساویلكە و هەرزە سیاسیەوە بوە بەچ فلیم و مەخسەرەیەك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست