کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك عەلی باپیر لە حزور غیابی ڕەنگدا!

Monday, 23/12/2013, 12:00




کاتێ کە ڕەنگ مرد ئیتر مرۆڤ هەست بە بوونی جوانیەکان ناکات نەمانی ڕەنگ واتە نەمانی چاو نەمانی هەست نەمانی چێژ . پرسیاری گرنگ لەوە دایە ! ئایا ڕەنگەکان لە چاوی بوونە وەرەکاندان ؟ واتە چاوی بوونەوەر هۆکاری دروست بوونی ڕەنگە کانە ؟ یاخوود سرووشت خۆی ڕەنگەکانی تێدا هەیە و کاردانەوەی لە بینین و هەستی بوونەوەرەکاندا نەخشاندووە ؟

کاتێک مرۆڤ چاوی لەدەست ئەدات ڕەنگەکان نابینێت بەڵام کە پێشتر ڕەنگەکانی بینیوە هەست بە ڕەنگەکەی و جۆرەکەشی دەکات جیاوز لەوەی کە لەزگماکدا نابینا بووەو بێ فێر کردن ڕەنگەکانی بۆ جیابکریتەوە بزانێت ڕەنگ چیەو چۆنە یان ئەشێت لای ئەو ڕەنگ ناوێکی تر دروست بکات شێوە ڕوخسار جٶرێکی تر هەڵبگرێت .. کاتێ بوونەوەریش شتێکی لەو پێشتری نەبینبێت وەک کوێرە زکماکە وایە شێوەکان وو ڕووخسارەکان لە خۆیانەوە و بەعەقڵیەتی خۆیانەوە ئەبیننو نەخشی بۆ دا ئەنێن .. ڕەنگە بەڕێز عەلی باپیر کە بینای تەواو بووەو ڕووخساری دایکی ڕەحمەتی وهاوسەری کۆچکردووی بتوانێت لەخەویشیدا بێت بیان ناسێتەوە ..!! بەڵام بۆ ناسینەوە و کێشانی دوو وێنە و ناولێنانیان کە لەوە پێش نەی بینیبێت وکەسیش نەتوانێت هەتا شێوە ڕوخسارێکیان بۆ دابنێت (کە ئەمەش ئەچێتە قاڵبی کفرەوە) بتوانێت کەسێکی وەک بەڕێز عەلی باپیر خواو پێغەمبەرەکەی وێنە بکێشێت و ترێ وکاڵەکی لەگەڵدا بخوا؟! بەڵام ئەگەر وەک ئەو فیلمانەی کە درووست ئەکرێن بۆ بەسەرهاتە مێژوویەکانی سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و شێوەی ئەشارنەوە ئەمیان کە بۆ خەونەکە ی کاک عەلی ناگوونجێت چونکە کاك عەلی لەخەوەکەیدا ئەو دوو میهرەبانەی بەیان کردوە و ناسیوەتەوە چونکە ناکرێت فریشتە کان پێیان ووتبێت کاك عەلی لەخەوەکەی دا ئەمەی باس نەکردەوە؟ کەواتە یان سینارێوی خەوەکەی کاک عەلی باش نەنوسراوەتە یان کاک عەلی تەواو بۆی لەبەر نەکراوە یاخوود جاران ئاسایی سینەما کۆنەکانی لای خۆمان کە نیوە فیلمەکەی ئەپەڕان بۆ ئەوەی خێرا و تایمێك زیاتر ئیش بە فیلمەکەی بکات !! کاك عەلیش نیوەی فیلمەکەی پەڕاندووە یاخوود هەڵی ئەگرێت بۆ خەوونی داهاتوو






ئەڵمانیا ٢٣/١٢/٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە