بۆ مناڵانی ڕۆژئاوا
Saturday, 03/08/2013, 12:00
تكایە لێمان ببورن
ئێمە لە مێژە هەڵوێستمان
بە ئاگری بەرژەوەندی
هەڵقرچاوە ،
توخوا گللەییمان لێمەكەن
دەنگی ئێمە
بەشێكی بۆ ڕازی بونی خوداوەندەو
لە كڕنوشا بەجێماوە ،
بەشەكەی تر
بۆ دروشم و پیاهەڵدانی
سەرۆكە بێسەرەكانی تەلارێكی
دارووخاوە،
مناڵەكان ئێستا خونچەگوڵەكانی
بیابانی كۆمەرگی كورد
چەپكی سڵاوتان بۆ نێرن،
ئێستا هاو ئازارەكانتان
لە ناو گڕكانی ئاگری سینەماكەی
عامودا وە
باوەشێ لە خەندەی سوتاو
بە ناڵەی ئێوە ئەسپێرن ،
توو خوا ببورن مناڵان
پاشای ئێمە بەڵێنی بە سوڵتانداوە
هەرگیز دڵی نەڕەنجێنێ ،
ئاخر ئەگەر
تەنها فرمێسكێ بڕێژێ
كورسی ژێری دەرەهێنێ ،
توخوا ببورەن گوڵەكان
خواناسە سیاسیەكانی وڵاتی من
نزایەك بۆ ئێوە ناكەن
ئەوان سۆزی بێدەنگیان بە خەلیفەی
كیسە پڕی سەردەم داوە ،
شەرمەزارین لە حزوری مەرگی ئێوە
تكایە لێمان ببورن
لێرە هەموو شت گۆڕاوە،
كوردۆشوانی
2\8\2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست