مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


به‌شێک له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانم له‌گه‌ڵ پارتیی کرێکارانی کوردستان (به‌شی یه‌که‌م)

Friday, 10/08/2012, 12:00


کۆمەڵێک بیرەری و ڕاستیی بۆ مێژوو دەربارەی ئەو هێزە لەبن نەهاتووەی پەکەکە!
شەوێکی پایزی ١٩٩٢ بوو، لە رانیە دەرگای ماڵەوەمان لێدرا، کاتی کردمەوە، هەڤاڵێکی گەریلا و چەند هه‌ڤاڵێکی گه‌ریلای دیکه‌ی به‌ چه‌که‌وه‌ لەگەڵدا بوو، دڵم خورپەی کرد بەم شەوە کۆمەڵیک چەکدار و هەڤاڵیکی پەکەکەچی دەکەن لێرە باش بوو هەر یەکەم سات کاک مەولانی جوتیارانم ناسی.. فەرمووم کردن بۆ ژوورەوە. دوای بەخێرهاتن و چاک و چۆنی، ووتیان ببورە بەم درەنگە هاتووین، بەڵام کارێکی گرنگمان پێتە. ووتم فەرموون هەر کارێک بە من بکرێت لە خزمەتان دام.
هەڤاڵەکەی پەکەکە، کە ناوی هەڤاڵ عاکیف بوو خەڵکی خۆرئاوای کوردستان بوو، ووتی بەداخەوە ئامۆزایەکت بە ناوی حەسەن لە شەڕی ڕوبارۆک لەگەڵ چەند گەریلایەک شەهید بووە.
منیش لە راستیدا هەر نەمزانی بوو ئەم کوڕەی ئامۆزام چۆتە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکەوە، ووتم: ئاساییە من هیچ نزیکایەتیه‌کەم لەگەڵ پەکەکەدا نییە، بەڵام ڕێزم هەیە بۆ ڕای ئەو ئامۆزایەم کە ئەو ڕێگایەی خەباتی هەڵبژاردووە، چی بە من دەکرێت؟ وا ڕووتان لە ماڵی ئێمە کردووە؟



ووتیان ئیمەش بۆ ئەوە هاتووین، لەبەر ئەوەی ئامۆزاکەت یەکەم شەهیدی ئێمەیە و هیچ زانیاریەکمان لەسەر هەڵوێیستی خانەوادەکەیان نییە، نازانین چۆن ئەوەیان پێ ڕابگەینین، بۆ ئیمە کارێکی قورسە، چونکە کاتی خۆشی کاتێک کۆمەڵێک شەهیدمان دا لە خۆرئاوای کوردستان توشی هەڵوێستی ناخۆش بووین.
منیش ووتم خەمی ئەوەتان نەبێت سبەی خۆم دەچم پێیان دەڵیم، ئێمە خۆشمان وەک بنەماڵەکەمان پۆلێک شەهیدمان داوە ئەوە زۆر ئاساییە، بەڵام ئیوە چۆن زانیتان، کە ئەو کوڕە ئامۆزای منە، ئەوانیش ووتیان ئێمە چەند ڕۆژێکە سەردانیان دەکەین بەڵام زاتی ئەوەمان نەکردوە ئەو هەواڵە ناخۆشەیان پێ ڕابگەینین بەڵام کاتێک بینیمان وێنەی شەهید مامۆستا ئەمین ومحەمەدی برات لەوێ هەڵواسرابوون ، پرسیمان کەئەوانە کێن ، ئەوجا زانیمان کە خزم و کەسوکاری تۆین.
وتیان سبەی چاوەڕێ تۆ دەکەین و دەمانەوێ خۆمان پرسەی بۆ دابینیێن ، لەهەر شوێنێک کە ئێوە بتانەوێ، ووتم باشە، خۆشم قسە لەگەڵ خزمەکانی تر دەکەم بڕیاری شوێنێک دەدەین.
ئەمشەوە زۆر خراپ تێپەڕی، بیرم دەکردەوە چۆن و بەچ شێوەیەک بە ئامۆژنم و خوشکەکەی بڵێم..بەهەرحال سبەی زوو چووم بۆ چوار قوڕنە بۆ ماڵی مام عەبدوڵام کەدەمێک لە ژیاندا نەمابوو تەنیا ئامۆژنم و کچیکیان موحەمەدی کوڕیان لەوێ بوون.
ماڵی مامم بەلایەنەوە سەیر بوو بەم بەیانیەو چومە سەردانیان، ووتم لەهەولێر بووم و وتم بانانی بەیانی بەیەکەوە بخۆین، دوای نان خواردو کۆمەڵیک قسەوباس وتم ڕاستیەکەی بۆکارێک هاتووم و هەوڵێکی ناخۆشم پێیە!
بە کورتی ووتم حەسەن لە شەڕدا شەهید بووە،هەڵبەتە قوڵپەی گریانی دایکی و خوشکی دونیایان دێنایەدەهەژاند.
ووتم من ڕاسپاردەی هەڤالانی پەکەکەم دەتانەوێت لەکوێ پرسەی بۆ دابینین، بەڵێن ئەوەشم پێدەدەن بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهید حەسەن لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکە زۆر ئاسایی دەبن و قسەیەک ناکەن کە ئەوان دڵگران بکات.
ووتیان زۆر باشە ئێمە هەڤاڵانی پەکەکەمان زۆر خۆش دەویت هەموو ڕۆژ لەماڵمانن، چۆن دڵمان دێت قسەیەک بکەین.
لەقەڵادزی سێ ڕۆژ پرسەی شەهید حەسەن بەڕیوە چوو، کە زیاتر پرسەیەکی سیاسی بوو، پەکەکە لەو ناوچەیە یەکەمجار شەهێدیکی باشور بدات. لەو ڕۆژەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکە پەیدا بوو، کە وایلێهاتبوو ماڵمان دەیگوت بنەکەیەکی ئەوانەو ڕۆژانە دەیان گەریلا دەهاتن و دەیان دەڕۆیشتن هەر لە بەرپرسی باڵاوە تا گەریلای نەخۆش و بریندار و شەهیدکانیان لەماڵی ئیمەوە بۆ بنکەی شاخیان و ناوشاریان.
تادەهات هاتوو چۆی ئەوان گەرم و پەیوەندیەکەمان گەرم دەبوو، هەرچەندە من ئەوسا وەک کەسێکی چەپی سەر بە مەنسوری حیکمەت بیرم دەکردەوە، گاڵتەم بەخەباتی ناسیۆلیزم دەهات، بەڵام هەمیشە ڕێزی ئەوانم دەگرتوو وەک خەباتی پارچەیەکی تری داگیرکراوی کوردستان، دەمویست هاوکاریان بم، تا کار بەوە گەیشت، زیاتر لەئەندامێک کارم بۆ دەکردن خۆشیان دەیانووت ئەوەی لەماڵی ئیوە بۆمان دەکرێت لەهیچ شوێنێک بۆمان ناکرێت، بەسەرهاتێکی خۆشی هەڤاڵ عاکیف:


هەڤاڵ عاکیف ووتی: سەرەتای خەباتی چەکداریان بوو، لەباکوری کوردستان، بۆیەکەمجار کۆمەڵێک گەریلا چووینە گوندێک، خەڵک هاتن بە پیرمانەوەو ووتیان چیتان بۆ بکەین.
ئێمەش ووتمان تەنیا دوعای خێرمان بۆ بکەن ، هیچ ترمان ناوێت، دوای ماوەیەک، داوای خواردنمان لێ کردن، دواتر کوڕەکانمان کردن بەگەریلا، دواتر کچەکانیشیان هاتنە ڕیزی خۆمان.
نیوەرۆیەک لەهەمان گوند لەماڵیک دانشتبووین کەتەنیا ژنی ماڵەکە لەوێ بوو، باسی پەکەکەو شەڕو پێشهاتەکانمان بۆ دەکرد، لەپڕ پیاوی ماڵەکە هاتە ژورەوەو بە پێکەنینەوە ووتی:
هەڤاڵان، ووتتان دوعا، دوعامان کرد، ووتان خواردن دامان کوڕ و کچەکشتان کردینە گەریلا، هەر هاوسەرەکەم ماوە، تکایە واز لەو بهێن با ئەویان بۆمن بێت.

سەردانی دوا ئێوارەی هەڤاڵ حاجی و پاسەوانەکەی کە بەدەستی هیوای ئەحمەد مستەفا شەهید بوون
دەقی بەسەرهاتەکە.
سەرەتای هەڕەشەکانی پارتی بوو لە کادیران و هەڵسوڕاوانی پەکەکە. دوای نیوەڕۆ بوو، هەڤاڵ حاجی و پاسەوانێکی هاتنە ماڵمان، دوای قسە و باسی لەسەر دواین پێشهات ئەوان ماڵئاواییمان کرد، بۆ چەندساتێک لەبەر دەرگای ماڵمان لە ڕانیە لەگەڕەکی شەهیدان بەیەکەوە وەستاین، دواجار بەهەڤاڵ حاجیم ووت.ئەگەر ترستان لەخۆتان هەیە دەتوانن لەماڵی ئێمە بمێننەوە، چونکە کەس ناتوانێت لەماڵی ئێمە هیچتان لێ بکات چونکە لە ماڵی ئێمە هەمیشە پاسەوان و چەکدارمان هەبوو.
وەڵامی هەڤاڵ حاجی:
سوپاس هەڤاڵ مستەفا، هیچ خەمی ئێمەت نەبێت. بۆ دڵنیایشت ئەمڕۆ ئێوارە لەماڵی بەرپرسێکی پارتی داوەتم. دەستی بۆ لای ماڵی هیوای ئەحمەد مستەفا ڕاکێشا، کە ١٠٠ مەتریک لەماڵێ ئێمەوە دوور بوو.
منیش کەوا بەدڵنیایەوە قسەی کرد. ووتم کەواتە زۆر باشە
هەمان ئێوارە دوای نان خواردن، هەر ئەو داوەت و بینەوەیە بوو، کە لە ماڵی هیوا قۆڵبەستیان کردن بردیاننە دەرەوەی شار، لەوێ تەرمی هەردوکیان بە کوژراوی فڕێ درابوو.
لەدوای ئەم کارەی قێزونەی پارتی و پاراستن، هەڤاڵانی پەکەکە ، ژیرانەترو وریا مامەڵەیان دەکرد، کاتێکیش هەڤاڵ عاکیف بوو بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەو ناوچەیە زۆر باسمان لەم ڕوداوە دەکرد.

ماویەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە