نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
Friday, 26/02/2010, 12:00
سڵاو
سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی له‌هه‌موو بزوتنه‌ووه
نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کانی جیهان دا به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی پێبووه‌بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی ، ئه‌م به‌رنامه‌سیاسی یه‌ش پێویستی به‌خه‌بات کردن بووه‌بۆ به‌ئاکام گه‌یشتن ، به‌دووشێوه‌ی جیاواز ، ئه‌شی له‌هه‌ندێ ووڵات دا به‌ته‌نها خه‌باتی دیبلۆماسی کاره‌که‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندبێ به‌ڵام له‌کوردوستان دا له‌به‌ر دڕه‌نده‌یی داگیرکه‌ران خه‌باتی کوردی خه‌باتی نهێنی بووه، پێویستی به‌خه‌باتی چه‌ک داری کردووه بۆ ئه‌م خه‌باته‌ش (پێشمه‌رگه) زه‌روره‌بووه.(پێشمه‌رگه) خه‌باتی خوێناوی له‌ئه‌ستۆ گرتووه بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه سیاسی یه‌نه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌ل .
واته پێشمه‌رگه چه‌کدارێکی سیاسی بووه له قۆناغی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌که‌یدا، له‌به‌ر سه‌رمای زستان وگه‌رمای هاوین ڕیگای دورودرێژی پڕمه‌ترسی بڕی وه، بێ به‌ش بووه‌له‌هه‌موو ژیانێکی ئاسایی ، به‌سکێ تێر‌و به‌سه‌د برسی بووه.
به‌ڵام شکۆمه‌ند و سه‌ربه‌رز له‌پێناو یه‌ک خاک و ئاودا.
جه‌نابی سه‌رۆک !
له‌ووڵاتی ئێمه‌دا له‌دوای ئازادی و دامه‌زراندنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردوستان ، خاک و گه‌ل پێویستی به‌پێشمه‌رگه‌نه‌ما .
ووڵاتێک خاوه‌ن په‌ڕله‌مان بێت، سه‌رۆکی هه‌رێمی هه‌بێت ، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌بێت ، بێ گومان‌پێویستی به یه‌ک سوپای یه‌کگرتوو، یه‌ک ئاسایش ، یه‌ک ده‌زگای پۆلیس ده‌بێت، به‌رگی هه‌رسێ دامه‌زراوه‌که‌ش سێ ڕه‌نگی جیاوزی فه‌رمی ده‌بێت.
جه‌نابیشتان ده‌زانن هه‌رسێ به‌رگه‌که گه‌لێ جیاوازه‌له‌به‌رگی (پێشمه‌رگه)! له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌و به‌ڕیزتان دا چه‌ندین به‌رگی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ هه‌یه‌هه‌ر له‌سپی یه‌وه‌تا ڕه‌ش ، ئایا ئه‌مانه‌چین؟
ئێمه‌کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی تێکڕای لایه‌نه‌سیاسی یه‌کانی کوردوستان بووین ، داوا تان لێ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر پیرۆزی پێشمه‌رگه‌تان ده‌وێت ، تێکه‌ڵی مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌کی حکومی دا.
جه‌نابی سه‌رۆک !
ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ ده‌زگا فه‌رمی یه‌که‌ی - سه‌رباز، پۆلیس، ئاسایش له‌کاردابن ئه‌رکی پیرۆزی ووڵات پارێزی ده‌که‌وێته‌یه‌ستۆیان و به‌دڵنیای یه‌وه‌ده‌بنه‌ووڵات پارێز و شکۆمه‌ندیان له پێشمه‌رگه‌که‌متر نابێت .
جه‌نابی سه‌رۆک !
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی که‌سێ له کوردستان دا له‌سه‌ر چی؟
ئاخر گریمان هه‌ڵه‌ی کردووه، چۆن له‌خاک و ئاو بێبه‌شی ده‌که‌یت ! دادگا هه‌یه‌لێ ی ببپرسنه‌وه‌گوێ ی لێ بگرن ، بوختانه و بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه، یان به‌مه‌به‌ست شێوان دراوه‌بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌ڵبژاردن جه‌نابی سه‌رۆک.
کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین
2010/2/2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست