دەنگی کپی سندوق یان دەنگی تۆڕەی شەقام
Tuesday, 01/04/2014, 12:00
2069 بینراوە
چۆن پزیشک نابێ راستی نەخۆشییەک، لە نەخۆشەکە بشارێتەوە
ئاواش نووسەری ڕەسەن نابێ چاو لە گەوجی کۆمەڵگا بپۆشێ.
بەتەنیا هێزی سندوقی دەنگدان چارەسەری گرقتەکانی کۆمەڵ ناکات.مەرجیش نیەهەموو کۆکردنەوەی دەنگێ .کۆمەڵگا بەروە دیموکراسی ومرۆڤ بەرەوماڤی مروڤایەتی بەرێ.
هیتلەرلەڕێگەی هەڵبژاردنێکی بێ ساختەوەبووبەدیکتاتۆر.+1 ، لەڕۆژهەڵات وسەروی باشوری نیشتمانمان(ئیران وتورکیا)هەیەساختەکاری لەکۆکردنەوەی دەنگدا ناکرێ یان بکرێ دەنگی ڕەگەزی زاڵ فارس و تورک بێ ساختە براوەن.
هەڵبژاردن لەئەمەریکا لەنێوان کۆماریەکان ودیمۆکراتییەکان.هەردەنگێ زاڵ بێ ئەوە دەنگی بەرژەوەندی کۆمپانییەمۆنۆپۆلەکانی ئەمەریکایە.لەئەڵمانیاوبەریتانیاوووڵاتانی تری سەرمایەداری.بەگۆڕینی ڕووی سیاسیی سیستەمی سیاسی لەبەرژەوەندی نەتەوە ونیشتمان دەگۆڕدرێ.دیموکراتی ئەمەریکی لەژێرئەوپرسیاردالاوازە.
دەکرێ لەنێوکۆمەڵگایەکی پێشەسازی مۆدێرندا بەدرێژای تەمەنی دروستبوونی ئەمەریکا تەنیا دەستاودەستی دەسەڵات لەنێوان دوو هێزدابێ؟
دیمۆکراتیەکان ساڵی 1854 دامەزرا... کۆمارییەکان ساڵی 1828
لەسەردەمی ولیسن دا سەرۆک کۆماری ژمارە28. ی ئەمەریکی .لەکاتی هەڵبژاردندا سەرۆکی پارتیکی سوسیالیست نەک کۆمۆنیست بۆسەرۆکایەتی(Eugene Victor Debs.1855-1926)خۆی کاندیت کرد. ئەو داماوە نەک وەک دەنگێکی جودا ڕیزیان نەگرت 10 ساڵ زیندانیانکرد.
سترۆکتۆری هوشیاری سیاسی ئەمەریکی . هۆشیاری سیاسی بەریتانی یە.لەساڵی1567مەزهەبێکی دینی لەلندن سەریهەڵدا ناوی (مزهبی بیوریتانی)بەکوردێکەی یانی ئاینزادەی پاککەرەوە.کاتی ئەمەریکا دۆزرایەوە زوربەی هەوادارانی ئەم مەزهەبەکۆچیانکرد بۆئەمەریکا . ئەم مەزهەبە ڕەنگی لە سیاسەتی ئەمەریکیدا داوەتەوە. نزیکە لە ڕیفۆڕمەکەی مارتین لۆتەی ئەڵمانیەوە . ئەگەر جیاوازی کاتیشیان هەبێ.
لەدوای یوینان . بەریتانیەکان خاوەنی کۆنترین پەرلەمانن . سترۆکتۆری سیاسی ئەمەریکاو بەریتانیا یەک ستۆکتۆڕە . لێ کەبوون بەدوو دەسەڵات بەرژوەندی ڕۆڵدەبینێ نەک سترۆکتۆر . لەسەردەمی ویلسن دا ئەمەریکایەکان لەسەر قۆرخکردنی پیترۆڵی باشوری کوردستان لەکۆنگرەی سان ڕیمۆن و 1920 و لۆزاندا 1923 لەدژی ئیگلیزەکان وەستانەوە. توانیان لەڕێگەی کۆمپانیای(گەشەکردنی عوسمانی وئەمەریکیەوە)مۆڵەتی گەران لەدوی پیتڕۆڵ باشوری کوردستان لەتورکەکان وەربگرن . بەدرێژای 2000 میل لەئەنقەرە بە خربوت . دیاربکر. موسل هێڵی شەمەندەفەری ڕاکێشا. گیڕانەوەی ئەم چیرۆکە بۆ ئەوەیە بنوسم ئەم پڕۆژەیە لەسەردەمی سەرۆکی ئەمەریکی ویلسۆن(دیموکرات)28سەرۆک دا کێشرا لەسەردەمی29سەرۆک هاردین(کۆماری)جێبەجێکرا.
ئەمە ئەوە دەگەینی کەدیموکراتی ئەمەریکی هەر رەنگ ودەنگیکی هەبێ لەئاست بەرژەوەندی ئەمەریکایە.
سالێ1913سەروکی مکسیکی هۆیرت لەتەک کومپانیا پیترۆڵیەکانی بەریتانیەکاندا گریبەستی واژووکرد.ویلسۆن بەهیزی سوپالەسەرکارلادی برد.ئەمە دیموکراتی وڵاتانی دیموکرات.
دیمۆکراتی لەجیهانی سێهەم و ئیسلامیدا . باسکردنی بۆ مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی وەک باسکردنی جەستەی ئافرەتێکی قژزەرد و مەمک خرە . پێش ئەوەی بیناسی تەنیا بە ناوهینانی بەدرۆ شەیدای دەبێ . مرۆڤی ئەوجیهانە سەیرە نازانن هەڵگران و مامۆستایانی دیموکراتی جیهانی دیار . چەند توڕەن ئەگەر بەرژەوەندیان بکەوێتە مەترسیەوە . سەرۆک وەزیرانی بەریتانی(لۆید جۆرج) قسەیەکی جوانی هەیەدەڵی : دیموکراتی وەک ئەڵماس وایە هێزی لەتەکدا نەبێ شوشە نابڕی)مەبەست لەوەیە دیموکراتی ئەگەر وشەیەکی جوان و ناسک بێ ئەوە بێ هیز هیچ نرخی نیە.
پرۆسێسی دیموکراتی لەپیناوی کەسایەتی نەتەوەی وبەرزی نیشتماندایە . لەباشوری کوردستان رێکخراوی نەتەوەی بوونی نیە جەلالی ومەلای دوو رێکخراوی مافیای لۆکاڵین. گۆڕان یش تا ئێستا شوناسنامەی نەتەوەی زۆرکاڵە چونکە زۆر ترسنۆکانە و لە ژێر لێوەوە بە ئەسپای لەنێوخیۆیاندا ڕاڤە لەسەر کۆرستانبوونی ناوچە داگیرکراوەکانی ئامێزی مادەی 140 دەکەن.
مەرجەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پووختە دووهێزە :
1: دەستورێکی نێشتمان نەک نەتەوەی یان ڕەگەزی .
2: هوشیاری تاکی کۆمەڵ.
ئەم دووخاڵە بنەڕەتی وگەوهەرییە ولەباشوری کوردستاندا بوونی نیە .
جیاوزی لە نێوان دەستوری نیشتمان و نەتەوەی:
دەستوری نیشتمان ئەو دەستورەیە تێدا مافی گشت هاووڵاتیان بەڕەنگ وڕەگەزە جیاوازەکانەوە لە نێو باوەشی سنوری ئەو وڵاتەدا دەپاریزێ.
ئەم مۆدێلە لەبەرهەمی شۆڕشی فرنسییە.تا کۆتای جەنگی جیهانی دووهەم لە ئەڵمانیا کاری پێنەدەکرا دەستوری نەتەوەی یانی تەنیا ئەو کەسەمافی ڕەسەنی هەبوو کە(باوکی ئەڵمانی) ئیستا دەستوری ئەڵمانی بوو بەدەستوری نیشتمانی.
دەستوری ئیران و تورکیا لەئاست بەرژەوەندی ڕەگەزی زاڵ داڕێژراوە واتە دەستور تەنیا مافی هاو ووڵاتی زۆرینە یان کەمێنەی زاڵ(کەمێنە زاڵ ئەو گروپە ڕەگەزەیە کە دەسەڵاتی سیاسی زاڵە بەسەر ڕەگەزەکانی ترەوە ،کەمینەی زاڵ بەژمارە نیەبەهێزی سیاسیەوەیە. زۆرینە لەدەستوردا ئەگەرمافیان کەم بێ.لەڕووی سیاسیەوە کەمێنەن) وەک رەگەزی فارس لەئیران وتورک لە تورکیاداکەمینەن ودەسەڵاتی زاڵن(لەکاتێکدا)کەسێک لەڕەگەزی دەرەوەی ڕەگەزی زاڵ دەتوانی پۆستێکی دەسەڵاتی هەبێ کە ئەو کەسە لە خزمەت بەرژەوەندیەکانی(ڕەگەزی زاڵ)دا بێت بۆنموونەلەکوردی باکۆردا.لەپارتەکەی ئۆردوگانداکۆرسیەکی دەسەڵات وەربگرێ لەبەرکوردبوونی نیە.لەبەرئەوەیە کەئیستراتیجی ئەوپارتە تورکەی پەسەندە.هەرچەندە پارتەکە وەک کورد ئەوکادێرەی پەسەندنیە.
دیموکراتی یانی پاراستنی مافی هاووڵاتی بەهەموو ڕەهەندە تایبەتی ومەزهەبی وڕەگەزییەکەیەوەیە.دەوڵەتی ئیران لەسەردەمی شا ئیسماعیلی سەفەیەوەلەسەربنەمای شیعەگەری دامەزراوە جیاوزی مەزهبی و ڕەگەزی ڕۆڵێکی گەورە لە نێوان پێکهاتەکانی نێو ئیران دەبینی. لە1979تائێستا سونیەک لەئیراندا پۆستێکی گرنگی نەبووە. رفسنجانی بەرەگەز ئازەرییە بەڵام چونکە بە مەزهەب شیعەیە دووجار پۆستی سەرۆکی وەرگرت.
باشوری کۆردستان دەوڵەت نییە.حکومەتێکی بێ دەستوور و یاسایە(حکومەتی مافیان)ئێستا لە باشورداجیاوزی ڕەگەزی ومەزهەبی نابێتە لەمپەر لە بەدردەم ویستی دەنگدەراندا بەڵکو(کۆیلەبوون)بۆ(مافیای جەلالی و مەلای) ئەمانە جێگەی دەسەڵاتی مەزهەبی وڕەگەزیان گرتۆتەوە.جیاوازی ودوژمنایەتی ئەو دووتەنە سیاسیە زۆر ترسناکترە و بڤەترە لە جیاوازی دوومەزهەب یان دوو ڕەگەز. سیستەمی سیاسی باشور بچوکراوەیەکی زۆر بێ نرخ وسوکی سیستەمی سیاسی(تورکی وئیرانیە)ە. لە سەر ئاستی بەرژەوەنی کورد(نا)لەسەرئاستی بەرژەوەندی خێزانی(ماڤیا)بەڵام بەشیوە(ڕاسست وفاشی وڕەگەزپەرستیەکەی نا) +2 یانی ئەوکەسەی سەر بەو دوو باندە مافیایە نەبێ شانسی لە هەڵبژاردندا نیە
لەگۆڕەپانی سیاسیدا ئۆپۆزیسۆێن بەشێکەلەدەسەڵات.
هەڵەوتاوانی دەسەڵات بەشێکی هەڵە و تاوانی ئۆپۆزیسۆێنە.
دوای هەڵبژاردنی2009و2013درێژکردنەوەی ماوەی مەسعود . ئیفلیجکردنی پەرلەمانی هەولێر . خەساندنی پەرلەماندارانی کۆرد بەپارە لەبەغداد بەگۆڕانیشەوە لەئاست پرسیارە چارەنووسدارەکانی گەلی کورد(مادەی140)بۆنمونە نەبوون . هیچ نرخ وبەهایەک بۆسندوقی دەنگدان و ئۆپۆزیسۆین و پەرلەمان نەماوە پڕۆسێسی دیمۆکراتیزەکردن وگەیشتنی کورد بەئامانجە نەتەوەیەکەی بازیکردنە بەکات . ئەنجامی هەڵبژاردەکانی داهاتوش هەروادەبێ . هۆکەشی دەنگی شێر ماڵی بەرزانی خۆیان لەسەرووگەلێ باشوروە دادەنین .ئەوان گەلی باشور وەک کۆیلە وەک ئاژاڵ دەبینن. هۆی گەورەبوونی ئەم ماڵەش لاوازی ڕۆشنبیران و ئۆپۆزیسۆینی لاوازە. باڵەکەی تریش کۆمەڵی شەلاتی سیاسی قوتابخانەی جالالین . ئەوان میژوویان بۆخۆیان نوسیوەتەوە. خەمی کادیرانیان ئەوان گیرفان و ناوگەڵە.
ئۆپۆزسۆێن(گۆڕان)لەسەرەتای نووسینەوەی مێژوویاندان . ئەگەر لە سەر ئەم ڕەمتە سیاسیەی ئیستا بڕۆن دەبنە بەشێک لەدەسەڵاتی پیس . گاڵتەجاریە بە کرۆک وئەرکی گۆڕان . دوای بەدەستهێنانی 25کورسی وشەش مانگ سوکایەتی مەسعود بە نەوشیروان وگۆڕان و سلیمانی. گۆڕان کاوێژ بەووتاری سیاسی وخۆی ئامادەی هەڵبژاردنێکی تردەکات . هوشیاری سیاسی گۆڕان لەوەدایە لەسەر پەسەندنەکردنی ئەنجامی هەلبژاردنەکانی2013.درۆکانی بەغداد لەمەڕ مادەی (140)بەئاشکرا (بایکۆت) وەک نارەزای بەرامبەر بە بغداد و هەولێربکات . لەجیاتی دامازراندن و دەوڵەماندکردنی چەند کەسانێک بەناوی کەندیداتی گۆڕان لە پەرلەمانی هەولیر و بەغداد ...پەرلەمانی شەقام بجوڵێنێ.
حاکم شێخ لەتیف ئەندام پەرلەمانی لەبەغداد(گۆڕان) ووتی :
بوونمان لە بەغداد هێچ کاریگەریەکی نیە +3.
2: هوشیاری تاکی کۆمەڵ.
هیچ مرۆڤێک بەپیری لە دایک نابێ . ئەوە تەمەنە مرۆڤ پیردەکان .
کوردگەوجە یان گەوجکراوە؟ لەباشوردا : لەسیاستدا. لەمزگەوتدا . لەبازاڕدا . لەشانۆدا . لە شیعردا . لە هونەردا . لە ڕۆح دا. لە ڕۆمانسیدا . لە پێکهانی هاوسەریدا . لە زانکۆدا. لەسەرتەنگوری کۆمەڵە خانمێکی نەخۆێندەواردا .لەهەموو بونەکانی باشوری کۆردستاندا بازی بەبەها مرۆیەکانی تاکی کورد دەکرێ. پێاوی کورد بە دۆلار حۆل بووە . ئافرەتی کورد بەئاڵتون خۆی کردوە بەکاڵا چ پێاوێک ئاڵتونی زۆری بۆ بکڕی ئەوە مۆڵکی ئەوە گرنگ ئەونیە ئەو پیاوە چ کەرەکتەر و مێژوویەکی هەیە گرنگ ئەونیە سەرچاوەی سامانەکەی کوێیە . دیموکراتی بێ بنەمایەکی هوشیاری وڕوونڕەوی سیاسی نیشتمانی بوونی نیە . تاکی کۆمەڵێک هوشیاری بەرامبەر بە بەها مرۆیەکانی خۆی نەبێ چون دەتوانی لەپڕۆسێسی دیموکراسیکردنی کۆمەلگادا کەسێکی ئەلتیف بێ؟ تاکی کورد تاکێکی کەسایەتی شکاوە . بیجگە(زکمامی)مرۆڤ کەلەدایک دەبێ گەوج نیە . هێندەی سروشت پێبەخشی بێ هوشیاری هەیە . مرۆڤی کورد لە ئاست گرفتەکەیدا گەوجە.کەسی سوککراوە ناتوانی پڕۆژەی مرۆی بپارێزێ . بە بەرچاوی تاکی کوردەوە دزینی مەلاین تەن پیترۆڵ وەک ئەوە وایە دەستدێژی سێکسی بکەیتەسەرهەمووئافرەتێکی کورد . هاوسەر. خوشک.کچ .گۆی لەهاوریان بگریت بێدەنگ بی.ئەمە بۆ؟ ئەکتەری سینەمای ئەڵمانی ماکسیمیلان شیل1962 لەڕۆڵی پارێزەرێکدا لە دادگای تاوانەکانی نۆیڕنبێڕگ لەبەر ئەوەی ووتی نەک هیتلر نەتەوەی ئەڵمان تاوانبارە لە تاواناکانی جەنگ.خەڵاتی ئۆسکاڵی پێبەخشرا.ئەوەی لە باشور دەگوزەری تاوانی تەنیا دەسەڵات نیەگەلی باشور تاوانباری سەرەکییە .
شێخ محمودی نەمر دەفەرمۆێ:
جەهلی میللەت بوو بە عیللەت.... بەسەر شانی مندا.
شێخ مەعشوق خەزنەی دەفەرموێ:
ئەوکەلێنەی دوژمن لە ڕێگەیەوە دزە دەکاتە نیۆ
هەست وهۆشی نەتەوەی کوردە وە جەهلە.
محمد دەفەرمووێ : کیفما تکونوا یول علیکم
ئێمە ناتوانین لەپڕۆسێسی ئاشتی سیاسی بەتەواوەتی بگەین.
بەبێ نێوەندێکی هوشیاری . ناعوم تشومسکی.
ئەگەربراکەی خۆم لەپشت تیرۆرکردنی کاوەگەرمیانیەوە بێت دەستی دەقرتێنم.
بەچکە دیکتاتۆر قوباد تاڵەبانی .
خۆێن بەخۆین . مالکی ... دیکتاتۆری نۆی عیراق .
ئەمە نێوەندی هوشیاری سیاسی کورد و عەرەبە.
مارکس: لەفەلسەف وکاردا دەڵێ: چۆن دەتوانین جیهان بگۆڕین. ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ جیهان نەبێ. ئەگەرگۆڕان لەهەمان گۆمی جەلالی ومەلایدا مەلە بکات . لە مێژوودا . ئوسوڵی دەناچێ . جەلالی ومەلایی...وەک مادەبێهۆشبەرەکان هێرۆین و تلیاک . شاعیر و هونەرمەند ونووسەرانیان وەک دەرمانی ئێکسپایەروان . بۆگەوجکردنی تاکی کورد.
نابۆ سندوقی دەنگدان...بەڵی توڕەبوونی شاقام
-----------------------------------------------------------
1: Geburt des Dritten Reichen 1934... Kunrad Heiden
2: . فەیلەسوڤێکی فەلەی کورد هەیە لە نووسینەکانیدا (جەلالی ومەلای) بەفاشی دادەنی . لەجەلالیەکانەوە زەوی وموچەی هەیەولەمیدیایی مەلایەکانیشدا بەنرخێکی باش دەنووسی. ئەو نازانی مانای فاشی چیە ؟ وبەکێ دەوترێ فاشی؟
3: (لیڤین ژمارە170)
01/04/2014