لای مه‌سعود بارزانی کوردکوژێك و خۆپیشانده‌رێكی بێ مۆڵه‌ت یه‌کسانن!
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی فوئاد حسین گوایه بارزانی به‌نیازه بریارێك ده‌رکات وبیخاته به‌ر ده‌م په‌رله‌مان بۆ سزادانی ئه‌و که‌سانه که تاوانیان به‌سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه وپێنج برگه‌ی له خۆگرتوه ، یه‌که‌م برگه داوای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمه وبه‌تایبه‌تی داواێێکی سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی وشاره‌راپه‌ریوه‌کانی تره ،به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی برگه‌کانی تر بۆت ده‌رده‌که‌وێت که بارزانی خاڵی ته‌عجیزی وبه‌ئه‌نقه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی خاڵی یه‌که‌م ،وه‌پێ ده‌چێت له‌وه‌ته‌ی له ئیتالیا هاتۆته‌وه خه‌ریکن جۆن و به‌چ شێوه‌ێك هه‌وڵده‌ن کارێك بکه‌ن بۆ ده‌ربازکردنی کوردکوژه‌کانیان وهه‌موو خه‌ڵکیش ده‌زانێت که بنه‌ماڵه‌و نۆکه‌رانیان هه‌میشه له سه‌روی یاساوه‌ن وتائمروش یه‌ك تاوانبار که له‌لایه‌ن دادگا فه‌رمانی گرتنی هه‌بێت یان ئاماده‌بێت وله ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مان بێت پاش گوێێ خراوه وهه‌میشه یاسا پێشێل کراوه وهیچ بایه‌خێکی لای ئه‌وان نیه وسه‌دان به‌ڵگه‌ش هه‌ن ، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کات له یه‌کسانکردنی پیاوه‌کوردکوژه‌کانی ئه‌منه زه‌رده‌که له له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رێكی بێ مۆڵه‌ت وخۆپیشانده‌رێك شوشه‌ی ئه‌منه‌زه‌رده‌که‌ی شکاندبێت و به‌لای بارزانی به‌ردباران کردنی ئه‌منه‌زه‌رده‌که یه‌کسانه ، به‌تیرباران کردن و شه‌هیدو بریندارکردنی خه‌ڵکی سڤیلی کورد وگۆمی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش ئه‌وه‌نده قوڵ وسه‌خت ده‌کات که‌پێویستی به‌سه‌دان لێکۆڵینه‌رو پسپۆروشاره‌زای ده‌رخستنی تاوانه وه به دوو سالی تریش نه‌گه‌نه هیچ ده‌رئه‌نجامێك ، سه‌ره‌رای هه‌بونی سه‌دان به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر که زۆر به روونی وئاشکرا ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌کان تیا دیارن ،وه‌رابردووش سه‌لماندوویه‌تی هه‌ر کاتێك نیازیان بیت خۆیان بدزنه‌وه له به‌دواداچوونی گیروگرفتێك ، یان تاوانێك په‌نجه‌ی تاوان درێژکرابێت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ، په‌نایان بردۆته به‌ر دامه‌زراندنی لژنه‌ێێکی وه‌همی که‌که‌س نازانێت کێن وگه‌ر دیاریش بن ، ئه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه مه‌سیری کۆتایی بوه . یان هه‌ڵساون به دارشتنی سیناریۆێێكی لاواز ومناڵ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر وبه‌بیستنی موی له‌شت ئه‌که‌ن به ده‌رزی ومێژوویان پڕه له تاوانی دیار وزه‌ق ، به‌ڵام تائمرۆش خۆیان ناکه‌ن به‌خاوه‌نی وهامشێوه‌ی تاوانه‌کانیشیان دورست ده‌که‌ن وبه شانازیه‌وه ئه‌یخه‌نه پاڵ هه‌ر گروپێك یان حزبێك به‌ئاره‌زووی ئه‌مان هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کات ، وه‌ك تاوانبار کردنی عه‌لی پاپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵه به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رژێمی به‌عس به‌ڵام خۆیان له‌یاد ده‌که‌ن کێ خاوه‌نی 31 ئابه ، ئیتر وابزانم چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو تاقمه خۆفرۆشه وگه‌رانه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌وایه مردوێك زندوکه‌یته‌وه که ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه ته‌نها کاری یه‌زدانه وه‌له کۆتایی ده‌ڵێم هه‌وڵدانی ئۆپۆسسییۆن بۆ گه‌یشتن به‌ئامنج ودواکاری
گه‌ڵ ، به دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ته‌نها جوانکردنی رووی ناشرینی بۆگه‌نی ده‌سه‌ڵاته وهیچیتر له ئارا دانیه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست