فه‌رهاد پیرباڵ تڕ‌ۆ کرا
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
فه‌رهاد پیرباڵ تڕ‌ۆ کرا
ئه‌مرۆ سه‌عات نزیکه‌ی 5 پاش نیوه‌ڕۆ دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ گه‌یشته به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی (گۆڕه‌پانی ئازادی) ، له‌و شوێنه‌دا که خۆپیشانده‌ران به‌نۆره قسه‌یان ده‌کرد که‌ده‌که‌وێته ژێر وێنه گه‌وره‌که‌ی شێخی نه‌مره‌وه،خۆی له خه‌ڵکی نزیک کرده‌وه‌و ویستی مایکرۆفۆن وه‌ربگرێتو قسه بکات به‌لام خۆپیشانده‌ران ناسیانه‌وه‌و بواریان نه‌دا قسه بکات ، هه‌رچه‌نده هاواری ده‌کردو ده‌یگوت من ده‌مه‌وێ داوای لێبوردن له خه‌ڵکی سلێمانی وخۆپیشانده‌ران بکه‌م به‌ڵام هیچ که‌ڵکی نه‌بوو، به‌ده‌م تێهه‌ڵدان وبۆ ده‌ره‌وه هه‌ی گه‌نده‌ڵ له‌سه‌رقادرمه‌کانه‌وه هێنایانه خواره‌وه، خه‌ڵکی ده‌یانگوت ئه‌م گه‌نده‌ڵه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وله‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگی به‌سه‌رۆکی خائین مه‌سعود به‌رزانی داوه جگه له‌وه‌ش که‌سێکی دووڕوو و هه‌لپه‌رسته، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ئاپوره‌ی جه‌ماوه‌ر هێنایانه خواره‌وه به تاکه پێڵاووبوتڵی ئاووپاکه‌ته جگه‌ره که‌وتنه وێزه‌ی ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه شاعیر‌و نوسه‌ری ناسراو محه‌مه‌د عومه‌رعوسمان یارمه‌تی دا‌و پاراستی ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ردوکیان سه‌روقژیان سپی بووتاڕاده‌یه‌ک له‌یه‌ک ده‌چون بۆیه محه‌مه‌دعومه‌رعوسمانیش چه‌ند بوتڵێکی به‌رکه‌وت چونکه به‌شێکی زۆر له لاوه سه‌رگه‌رمه‌کان نه‌یانده‌زانی کامه‌یان فه‌رهاده ، ئێمه چه‌ند براده‌رێک بووین که هه‌ردوکیانمان ده‌ناسی بۆیه تکامان له گه‌نجه‌کان کرد که بوتڵ نه‌گرنه محه‌مه‌د عومه‌ر، دواتر گروپی په‌رژینی سپی به‌هانایه‌وه هاتن وهێزه‌کانی پۆلیس وئاسایشیش دوریان خسته‌وه،
ئارام حه‌مه‌ساڵح ..... سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست