کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەیلا زانا مێژووی سیاسی خۆت ناشرین مەکە

Monday, 29/10/2012, 12:00


ژنە سیاسی باکوری ووڵاتەکەم (لەیلا زانا) لای هەموومان ناسراوە ، ئەوە مێژووی ئەم خانمەیە، کە سەرنجی ئێمەی بۆ خۆی ڕاکێشابوو، ئەوە ئەو سوێندەبوو کە لەناو پەرلەمانی تورکیادا بە زمانی شیرینی کوردی قسه‌یکرد و  بە ڕەنگی ئاڵای کوردستانەوە، لەیلای لای ئێمە کردە پاڵەوان. ئەوە دەبەنگی داگیرکەرەکانی تورک بوو لەهەر نەورۆزێکدا کە ئەم خانمە خیتابی بۆ دەداین لە ئامەدی پایتەخت، تورکان دەیان ووت دە ساڵ زیندانی بۆ لەیلا زانا.

چارەنووسی هەموو سیاسەتمەدارێک بەسراوەتەوە بە تاڵەموویەکی باریکەوە ، سیاسەت کایەیەکی هێندە ناسکە لە فەخفورییەکانی چینی ناسکترە، نابێ بێ ئاگایانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بۆیە دانیشتن له‌گه‌ڵ دوژمنی گه‌له‌که‌ی ده‌بێته‌ له‌که‌یه‌کی ناشرین به‌ ته‌وێڵی له‌یلا زاناوه‌، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی سیمبوڵی خیانه‌ت و ناپاکیی نه‌ته‌وه‌یین، و دیتنی لەیلا هاتەوە هەولێر و دیسان مەسعود بارزانی دی لڤین ئاوا هەواڵەکەمان بۆ دەگوێزێتەوە.

"ئەمرۆ سێشەممە 23/10/2012 مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدی پێشوازیکرد لە سیاسەتمەداری کورد خاتوو لەیلا زانا کرد. لە دیدارێکدا ،بیروڕا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی کوردستان و ناوچە ئاڵوگۆڕکرا. لەو چوارچێوەیەدا مه‌سعود بارزانی روونیکردەوە کە ئەم سەردەمە سەردەمی خەباتی راگەیاندن و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانە بە رێگەی دایەلۆگی شارستانیانەی دور لەتوندوتیژی کەدەکرێ بەهۆیانەوە گەلەکەمان سوودیان لێ وەربگرێ.. لای خۆیهوه،خاتوو لەیلا زانا رۆڵی سەرۆک بارزانی لە کۆکردنەوەی ماڵی کورد و ئەوکێشانەی دێنەپێش پرسی کوردی بە گرنگ وەسفکرد" .


نەگبەتی مێدیای بەناو ئازادی کوردی لەباشور لەوەدایە کە ، هەواڵەکە لەڕێگەی مێدیا زۆرو زەبەندەکانی دەسەڵاتەوە دەگوێزنەوە بۆمان . بێ ئەوەی قسەیەک لەسەر ئەم هەواڵە پوچانە بکەن ، کەمن دڵنیام لەیلا زانا چاک مەسعود بارزانی دەناسێ و دەزانێ لەسایەی ئەم پیاوە وە کە سەرۆکی خێڵێکە ماڵی کورد کۆنەبۆتەوە .

بەڵکو لەسایەی ئەم بنەماڵەو خێڵەوە فۆبیای ترس هەموو بەشە داگیرکراوەکانی کوردستانی تەنیوەتەوە . زۆرم لاسەیرە سیاسەتمەدارەکانی کورد لە باکور وا دەزانن هەرچی جلی کوردی لەبەر کرد ئیتر کوردێکی سالمە و بۆ نیشتمان و کوردایەتی سوتاوە.

ساڵێک ڕێگەم کەوتە شاری ئەستەمبوڵ و لەوێ چاوم بەچەند چالاکوانێکی کورد کەوت و لەگفتوگۆی نێوانماندا هاتینە سەر باسی هەڵوێستی سەرانی کوردی باشور، زۆر لەو چالاکوانانە جەلال تاڵەبانیان پێ کەسێکی ڕادیکاڵ و سەرۆکی شۆڕشگێڕ بوو ، بەندە دەیان نمونەی دزێ و خیانەتی ئەو کابرایەم شرۆڤە کرد بۆیان بەڵام ئەوان لایان وابوو ئێمەی کورد دەبێ

پشگیری یەکتر بکەین ، چونکە ئەو پەندە فیوداڵیەی کەدەڵێ" گۆشتی یەک بخۆین ئێسکی یەک ناشکێنین" زاڵبوو بەسەر بیرکرنەوەیاندا ، گەرچی ئەوانە خۆشیان بە پێشکەوتوخوازو چەپیش دەزانی.

هاتنی زوو زووی لەیلا زاناو ئەحمەد تورک بۆ نیشتمان و ئەو قسەیەی کە لەم ماوەیەدا لەکوردستانی نوێ بڵاوبووە کە ئەحمەد تورک ووتبووی "تاڵەبانی" کەسێکی سیاسی گەورەیە و دەبێ سود لە ئەزمونی ئەم پیاوە وەربگرین . گومانی لە و جەوامێرانە بۆ خەست کردوینەتەوە، چونکە باشوری کوردستان بۆتە مەڵبەندی میتی تورکی و جاسوسانی داگیر کەران و ناوچەکەو جیهان پاشان ئێمە خۆشحاڵ دەبین کە سیاسییه‌کانی کورد لەهەر پارچەیەکی داگیر کراوی کوردستاندا دێن بۆ باشور نیشتمانی خۆیانە، لێ ئەوان بێنە ناو خەڵکەوەو لەئازاری خەڵکی بڕوانن و کاری بۆبکەن . نەک بێن لەڕێگەی مێدیای دەسەڵاتەوە هەواڵەکان بژنەوین. ئێمە نازانین داخۆ لەیلا زانا ئەو قسەیەی کردوە؟ کە کردوێتی چۆن و ئەرگومێنتی چییە ؟

لەنیشتمانی ئێمەدا ترس هەیە ، بۆیە زەحمەتە بۆمان ووتووێژ لەسەر مرۆڤ بوون و کوردبوونیشمان بکەین . لەیلا زانا تابێت و لەگەڵ ئەم سەرە بەزۆر سەپێنراوانەدا خۆی نمایش کات ئەوە مێژووی سیاسی و خەباتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە . کاتێک سەربازە تورکەکان بەدەستی گەریلاکانی کورد دەکوژرێن مەسعود بارزانی پرسەنامە بۆ دایکی تورکەکان دەنێرێت. کاتێک گەلیلاکان شەهید دەکرێن مەسعودو نێچیری زاوای ئیدانەی گەریلاکان دەکەن و دەڵێن باوی چەک و شۆڕش نەماوە باوی بزنس و پارەدزین و سەرشۆڕی یە . لەیلا زانا : لات وانەبێت تۆ هێندە زیرەک بیت بتەوێت مەسعود بارزانی بقەپێنی و وای لێ بکەیت لەشەڕ بێ لایەن بێت . ئەی بۆ خانمە سیاسێ کە لەڕۆژەکانی ١٧ی شوبات و دوای ١٧ی شوبات نەهاتی ؟ ئەی بۆ هەڵوێستان نی یە لەو هەموو نابەرابەری و دزی یەی لەو میللەتە دەکرێت ؟

لەیلا زانا: تەنها هاتنێکی تر بەسە بۆ ئەوەی مێژووی سیاسی خۆت بخەیتە ژێر پرسیارەوە . گەر هێندە دڵسۆزی کەهاتی وەرە ناومانەوە ، وەرە لە دەرکی ماڵە هەژارێکی ئەم کوردستانە بدە ،وەرە لەئازارو ژیانی ئێمە بڕوانە کە نازانین چارەنوسمان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت ؟ تۆ دێیت من ئێستا گومانم ل؛ەهاتنی ئێوەیە دەڵێم ڕەنگە بۆ وەرگرتنی موچەی مانگانە بێن ، دەڵێم ڕەنگە لەیلازاناکان زەوی نیشتمانیان وەرگرتنێت لەشاری داگیر کراوی هەولێر . وەڵامان دەوێت ، ئەردۆغان ناردوتی بۆلای بارزانی

ئاخر بێ مەڵامەت نییە ژنی "تۆرکۆ ئۆزال" ووتی: مەسعود بارزانی زۆر دڵسۆزی ئێمەیە!

کاتێک هاوکارمان "ئازاد فایەق محەمەد" لە نووسینێکدا داوای لە (یەشار کەمال) کرد نەیەت بۆ باشوری ووڵات یەشار کەمال ڕووی لەباشور نەکرد ، تاکوئێستا نەچوە ، نازانین لەدواڕۆژدا دەچێت یان نا:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7c43aced

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=00248752

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە