لە دادگاى هەڵەبجە كەرامەتى مەسعود بارزانى و پارتى تێدا هەڕاجكرا.
Friday, 01/07/2011, 12:00
لەڕۆژى 28ى ناسیح عبدالڕەحیم لەسەر نووسینێكى لەسایتى كوردستانپۆست لەدادگاى هەڵەبجەى شەهید و لەسەر داواى مەسعود بارزانى و 17 كادرى پارتى بڕى 22،500 ملیۆن دینارى عێراقى غەرامەكرا.
ناسیح عبدالڕەحیم بۆ كوردستانپۆست وتى: پاش دووساڵ و شەش مانگ پاش ئێستا وتارێكم لەسەر لقى 12ى پارتى دیموكراتى كوردستان لە سایتى كوردستانپۆست بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەم بۆ ئەوە كردبوو، كە لقى 12ى پارتى جاش و مستەشارى بەعسى تێدایە ، بەڵام پارتى وەكو كاردانەوەیەك لەدژى من لەڕێگەى كادرەكانیانەوە چەندین سكاڵاى لەدژم تۆمار كرد، تۆمەتى ئەوەیان خستەپاڵم كە من سومعەى پارتییم ڕووشاندوە .
ناسیح عبدالڕەحیم ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد، كە دواتر مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى لەسەر هەمان بابەت سكاڵاى لەدژم تۆمار كرد، داواى كرد، دادگا كەرامەتى بۆ بگێڕێتەوە، هەر بۆیە لەڕۆژى 28ى ئەم مانگە لەدادگاى هەڵەبجەى شەهید دادگا بڕیارى دا بەغەرامەكردنم بەبڕى 22,500 ملیۆن و نیو .وەكو قەرەبوویەك بۆ گەڕانەوەى كەرامەت بۆ مەسعود بارزانى كادرەكانى لقى 12ى پارتى كە پێشتر داواى 150 ملیۆنیان دەكرد بۆ كڕینەوەى كەرامەتی تهنها بە22و500 ملیۆ ن هەڕاجكرا.
جێگەى ئاماژە پێكردنە ناسیح غبدالڕەحیم بەپێى ماددەى 433 لەیاساى سزادانى عێراقى ژمارە111ى ساڵى 1969 دادگایى كراوە، ئەمەش پێچەوانەى یاساى ژمارە 35 ساڵى 2007 ى ڕۆژنامەنووسییە كە لە پەرلەمانى كوردستان دەرچووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست